به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (1)ی رۆژی (26/3/2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 1 )ی ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كشتوكاڵ. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت. - ئه‌رك وفرمانه‌كانی وه‌زاره‌ت - مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی پلانی كشتوكاڵی وا كه گه‌شه‌سه‌ندنی به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لایه‌نی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی به‌دێ بهێنێ . دووه‌م: پێشكه‌ش كردنی رێنمایی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی وئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌نی كشتوكاڵی وسه‌رپه‌رشتی پیاده‌كردنی یاسا به‌كارهاتووه‌كان له‌گه‌لأ به‌دوا داچوون وجێبه‌جی كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به وه‌به‌هێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و پاڵپشتی كردنیان به نیازی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌روبوومی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا. سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده ده‌كات ونه‌خشه‌یان بۆ ده‌كێشی وبه‌رنامه داده‌نێ وكارده‌كات له پێناو جێبه‌جێ كردنیان یان به جێبه‌جێ كردنی راسته‌و خۆ یان له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تر له ناوهه‌رێم یاده‌ره‌وه‌ی دا وبه‌واداجوونی جێبه‌جێكردنی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات. چواره‌م: پشتگیریی كردن له كه‌رتی تایبه‌تی وهاندانی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه‌كان و دامه‌زر اندنی كارگه وتاقیگه و كارگه‌ی تایبه‌ت به به‌روبوومی كشتوكاڵی به هه‌ردوو لای ئاژه‌ڵی و رووه‌كی. پێنجه‌م: پشتگیریی كردنی بانكه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمدا و ده‌رچوواندنی رێنمایی پێویست بۆ كار ئاسانكردنی وئه‌مه‌ش به هاوئاهه‌نگی كردن ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری له‌هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تۆوی چاككراو وپه‌ینی كیمیایی وقڕكه‌ره‌كان و دابین كردنی داوده‌رمان وئامێری كشتوكاڵی وگرتنه‌به‌ری رێگای وا كه زیاد كردنی به‌روبووم وچاككردنی ده‌سته‌به‌ر بكات. حه‌وته‌م: كاركردن له پێناوی ژیاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌لی وپاشكۆكانی و په‌ره‌پێدانی له هه‌رێمدا وكاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رمان وپێكوتانه‌كانی به‌یته‌ری وگرتنه‌به‌ری شێوازی زانستی بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆشی درم (ساری)و پاراستنی ئاژه‌ل لێیان. هه‌شته‌م: كاركردن و نه‌خشه‌كێشان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌ی ده‌ردو نه‌خۆشی كشتوكاڵی وگرتنه به‌ری هه‌موو رێگایه‌ك بۆ پاراستن له‌و نه‌خوشییانه وچاره‌كردنیان. نۆیه‌م: گرنگی دان به سامانی ماسی وبه خێوكردنی هه‌نگ. ده‌یه‌م: گرنگی دان به به‌روبوومی كشتوكاڵی وكاركردن له پێناوی رێكخستنی عه‌مباركردنی وناردنه بازاڕی. یازده‌م: گرنگی دان به نه‌مامگه‌كان وله‌وه‌ڕگا ودارستانی سروشتی وده‌ست چێن وپاراستنیان،چونكه سامانی نیشتمانین،هه‌روه‌ها پشتگێریی كردنی پاوانی سروشتی. دوازده‌م:ده‌سنیشان كردنی سنووری دارستانه‌كان وجۆرو پۆله‌كانیان به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت كه كاروباریان رێك بخات له‌گه‌لأ رێكخستنی هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی به‌دارستانه‌وه هه‌بێ له هه‌رێمدا. سێزده‌م:پێشنیاركردنی پرۆژه‌ی یاسایی نوێ بۆ چاره سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی وزار به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ واقیعی ئێستا‌و دوا رۆژی كوردستاندا بگونجێ. چوارده‌م:گه‌شه پێكردنی داهاتی به‌شه‌ری له بواری ڕاهێنانی كادیری جووتیاری وكشتوكاڵی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته جیاوازه‌كانیان. -پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت- مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی كاروبار‌و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه وهه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كان وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی ڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه له‌وه‌وه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چێ و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌وناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌ت به‌شیاوی دزانێ بسپێرێت. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆڕیی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی كارامه‌ییش بێت. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و خاوه‌نی شاره‌زایی و كارامه‌یی بن. شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. حه‌وته‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌ییش بێت له كاره‌كه‌یدا. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌زگه‌ریی ودارستان وله‌وه‌ڕگاكان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی لێكۆڵینه‌وه ورابه‌ریی كشتوكاڵی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. یازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵی وبه‌یته‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. دوازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خزمه‌تگوزاریی كشتوكاڵی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت له كاره‌كه‌یدا. سێزده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا: هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی بێت، تاكو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه كشتوكاڵیه‌كان له‌پارێزگاكه‌یدا بكات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه كشتوكاڵییه‌كان له سنوری هه‌رپارێزگایه‌ك له‌و پارێزگایانه پێوه‌ی ده‌به‌سترێت. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی نه‌هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. 3ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: ئه‌ندامن. 4ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن 5-سه‌رۆكی كۆمه‌ڵانی جوتیاران له‌كوردستان : ئه‌ندامه دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی تریش كه په‌یوه‌ندیداربن یان شاره‌زای تر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌كاتی پێویستدا بخاته سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان لق یان به‌ش یان هۆبه یاخود یه‌كه‌ی دیكه له ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت له نوێ دابنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كار له‌كاتی پێویستدا. مادده‌ی شه‌شه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودێری ژماره (10)ی ساڵی1992 وهه‌مواركراوه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت. مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندبداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق - هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه - به‌مه‌به‌ستی په‌رپێدان وچاككردنی به‌ربوومی كشتوكاڵ ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راست ودروست بۆ ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی توانای سروشتی ومادده‌ی وبه‌شه‌ری له‌كوردستان وله پێناو ئاماده‌كردنی ئاو‌و هه‌وای له‌بار بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵی و به‌دیهێنانی ئیكتیفای زاتی وئاسایشی خۆراكی وهاندانی كۆچكردنی پێچه‌وانه(له‌شاره‌وه بۆ لادێ) تاكو خه‌ڵكی له گوند و دێهاتی كوردستان بگه‌نه ژیانێكی باشتر وئاوه دانكردنه‌وه‌ی وڵات وله پێناوی جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌دا هاتوون ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.