دەقی یاسا

یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی
به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ بڕیار:30
مێژووی بڕیار 14/11/1992
23/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 ك

بڕیار

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی(1)ی له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی سالی 1991و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و بڕیار له‌ سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی 2/11/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی/ 1992
یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی لای خواره‌وه‌ ماناكانی ته‌نیشتیانه‌:
1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان عێراق.                 
2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی ی هه‌رێم.
3-وه‌زیر:.وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی
4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی.
5- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی .
6-ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ كار ده‌كات:
یه‌كه‌م: گه‌شه‌پێدانی تێگه‌یشتن (وعی)ی ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی وجه‌وهه‌ری په‌یامه‌ شكۆمه‌نده‌كه‌ی.
دووه‌م: به‌ ته‌نگ هاتنی شوێنه‌ پیرۆزه‌ ئایینی یه‌كان و ریكخستنی به‌رێوه‌ بردنیان و پاراستنیان.
سێ یه‌م: دابین كردنی پێویستییه‌كانی باشترین و له‌بارترین شێوه‌ی به‌جێ هێنانی فه‌ریزه‌تی حه‌ج.
چواره‌م:بایه‌خدان به‌ كاروباری دام و ده‌زگا ئیسلامی و خێر خوازه‌كان و په‌ره‌ پێدانیان له‌ر ووی ئیداری و هونه‌ری و دارایی و رێك و پێكی و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌.
پێنجه‌م: رێكخستنی كاروباری به‌رێوه‌بردنی ئه‌وقاف و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی.
شه‌شه‌م خستنه‌وه‌ كاری مولك و ماڵی ئه‌وقاف به‌ شێوه‌ی جۆرا و جۆری ئه‌وتۆ كه‌ پاراستن و گه‌شه‌ پێدانیان له‌ چوار چێوه‌ی بنه‌ما گشتی یه‌كان نه‌خشه‌ی گه‌شه‌ پێدانی هه‌رێمی مسۆگه‌ر بكا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه‌ی له‌گه‌ل حوكمه‌كانی
حه‌وته‌م: بایه‌خدان به‌ جێ به‌ جێ كردنی مه‌رجه‌كانی خاوه‌ن وه‌قفه‌كان كه‌ ئامانجیان به‌ دیهێنانی هاوكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌.
هه‌شته‌م:
گرینگه‌ دان به‌ ئاینی پاكی ئیسلام و سامانه‌كه‌ی و رێز گرتن له‌ زانایانی ئاینی ئیسلامی و پاراستنی پایه‌و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان و خۆش كردنی باری ژیانیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانی چالاكی ی ئاینی و نیشتمانی و كۆمه‌لایه‌تی بۆمان.
نۆیه‌م:
به‌ هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئاینی له‌گه‌ل گه‌لانی جیهانی ئیسلامی به‌ تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی.
ده‌یه‌م:
بیناكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌ وێرانكاوه‌كان و دروستكردنی قوتابخانه‌ ئاینی یه‌كان پێ یانه‌وه‌ به‌ندن.
مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌ و یه‌كه‌م به‌رپرسیاری جێ به‌ جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره‌و و رێنمایی یه‌كانێت. هه‌ر له‌ وێشه‌وه‌ ئه‌و بڕار و فه‌رمان و رێنمایی یانه‌ ده‌رده‌چن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی و ده‌سه‌ڵاته‌كان یان و گشت كار و باره‌كانی نه‌خشه‌ دانان و هونه‌ری و ئیداری و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه‌ ره‌چاو كراوه‌كان. هه‌ر وه‌كو به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره‌ به‌و مانایه‌ی كه‌ ءه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی.
سێ یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له‌ وه‌زاره‌تدا پێك بهێنێ كه‌ ئه‌ركی تایبه‌تی په‌یوه‌ندیداریان به‌ چالاكی هه‌لسوكه‌وتی وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ پێی حوكمی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان په‌یڕه‌و رێنمایی یه‌كانی پێ ده‌سپێردرێ بۆیشی هه‌یه‌ سوود له‌ هاریكاری كارمه‌ندانی پسپۆر له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ببینێ.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌ جێ دێنێ كه‌ وه‌زیر له‌ چوارچێوه‌ی ئامانجه‌ گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دایه‌ره‌كانیدا پێ یانی ده‌سپێرێ و یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له‌ رێ ی نیشاندان و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری هونه‌ری و ئیداری و دارایی رێك و پێكی یان به‌ پێی ئه‌و ئامژگاری یانه‌ی له‌ وه‌زیره‌وه‌ به‌ پێی حوكمی یاسا و رێنمایی ره‌چاو كراوه‌كان بۆی ده‌سنیشان ده‌كرێن.
دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌لڕێوه‌به‌ره‌كان له‌ وه‌زاره‌تاكی هه‌رێم دا بسپێرێ و ئه‌وانیش له‌ چوارچێوه‌ی راسپاردنه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌و دایه‌رانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ری دا به‌رپرسیار ده‌بن.



مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه‌ پێك دێ:
1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه‌ خۆرێك به‌ پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند مووچه‌ خۆرێك به‌ پێی پێویست یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت:مووچه‌ خۆرێك به‌ پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند مووچه‌ خۆرێك به‌ پێی پێویست یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
3-به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌.
أ-به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌سان و خزمه‌تگوزاری ئیداری.
ب-به‌ڕێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و چاودێری و پێداچوونه‌وه‌.
ج-به‌ڕێوه‌به‌رێتی مزگه‌وت و ده‌زگا و قوتابخانه‌ ئایینی یه‌كان.
د-به‌ڕێوه‌به‌رێتی مولك و كاروباری یاسایی.
ه-به‌ڕێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون.
و-به‌ڕێوه‌به‌رێتی رابه‌رایه‌تی ئاینی و كارو باری حه‌ج.
ز-به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوه‌دانردنه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری.
ح-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمدا. .
گ-به‌ڕێوه‌به‌رێتی لێكۆڵینه‌وه‌ و كتێبخانه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ی دیوان رێنمایی یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه‌ وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌وقاف و كارو باری ئیسلامی
مادده‌ی حه‌وته‌م:
یە‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له‌ مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تدا پێك ده‌هێنرێ كه‌ به‌ پێ ی ده‌وترێت ئه‌نجومه‌نی بڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زیره‌و وه‌ ده‌بێ و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌و پێكدێ:

أ-وه‌زیر                                                             سه‌رۆك
ب-بریكاری وه‌زاره‌ت                                          جێگری سه‌رۆك
ج-نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار به‌ پله‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ.  ئه‌ندام
د-نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ئابووری و دارایی به‌ پله‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. ئه‌ندام
ه-نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتوكال و ئاودێری به‌ پله‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ.  ئه‌ندام
و-به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت.                   ئه‌ندام
ز-به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وقاف له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم.      ئه‌ندام
ح-چوار له‌ گه‌وره‌ زانایانی ئاینی كه‌ وه‌زیر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و ده‌شكرێ بوێ بكرێنه‌وه‌ هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.                                                        ئه‌ندام
دووه‌م:
أ-وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ له‌كاتی ئاماده‌ نه‌بوونیدا بریكاری وه‌زاره‌ت بكاته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
ب-هه‌ر ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌ ئه‌سلی یه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌ندامێكی ئیعتیادی بۆ داده‌نرێ كه‌ له‌ كاتی ئاماده‌نه‌بوونیدا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.
ج-ئه‌نجومه‌ن بۆی هیه‌ له‌ كاتی پێویستاد و له‌سه‌ر دااوی وه‌زیر هاوكاری له‌ كارمه‌ندان بخوازێ.
سێ یه‌م:
ئه‌نجومه‌نێكی زانستی له‌ وه‌زاره‌تدا پێك ده‌هێنرێ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل بریكاری وه‌زاره‌تدا ده‌بێ. ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی به‌ پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن.
                چه‌ند حوكمێكی جۆرا و جۆر
مادده‌ی نۆیه‌م:
دام و دزگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت و ئه‌ركه‌كانیان به‌ په‌یره‌وێك دیار ده‌كرێن.
ئه‌ركه‌كانی ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌شی كه‌ مه‌ڵبه‌نی وه‌زاره‌ت پێك دێنن ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف و كارو باری ئیسلامی و لقه‌كانیان به‌ رێنماییه‌ك دیار ده‌كرێن مه‌ وه‌زیر ده‌ری ده‌كا.
دووه‌م: وه‌زیر به‌ پێی رێنماییه‌ك كه‌ ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌ی به‌رێوبه‌ریه‌تی و به‌ش و لقی نوێ له‌وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی دا دابمه‌زرێنێ به‌ مه‌به‌ستی رێك و پێكی و دیای كردنی ئه‌ركه‌كانیان و ئاڵ و گۆر كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌و خستنه‌ پاڵ یه‌كتری هه‌ر كام له‌و دامه‌زراوانه‌ی رێكخستن یا جیا كردنه‌وه‌یان له‌ یه‌كتر یا ئاڵ و گۆر پێكردنی په‌یوه‌نیان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌ پێی پێویستی له‌ كرده‌وه‌دا.
سێ یه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه‌ پاره‌ وه‌ك ته‌رخان و خه‌ڵات (مخصصات و مكافأت) بدا به‌ غه‌یری مووچه‌ خۆران له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌ پابه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵاتی هاندانیش بدا به‌ كاگه‌رانی وه‌زاره‌ت به‌ پێی رێنماییه‌ك كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
گشت ئه‌و یاسا و په‌یره‌ و بڕیار و رێنمایانه‌ی تایبه‌تن به‌ ئه‌وقافه‌وه‌ به‌ كار پێكراو دادنرێن تا كاتی ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه‌ یا هه‌ڵده‌وه‌شێنریرَنه‌وه‌ به‌ مه‌رجێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ده‌بێ وه‌زیره‌ په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێ به‌ جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ یه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.

                                

                                                                              نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا 
                           			            و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق



(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌)
له‌به‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان كه‌ ده‌ربڕی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی سه‌ربه‌ستی گه‌لی كوردستانه‌ و له‌به‌ كاریگه‌ری ئه‌م رووداوه‌ سیاسییه‌ گرینگه‌ له‌ ژیانی گه‌لی كوردستان و سه‌راپای ناوچه‌كه‌دا له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌ و بۆ هه‌وڵدانی ده‌ركێشانی ره‌گ و ریشه‌ی هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی رژێمی دیكتاتۆری بێ ئه‌وه‌ی دادی بن- ویستوویه‌تی بیان چه‌سپێنێ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌تی رێبازه‌كان ئه‌م رژێمه‌ زۆرداره‌ بكات له‌به‌ر ئه‌و ته‌قه‌ڵا سه‌رنه‌كه‌وتوانه‌ی بۆ به‌كار هێنانی ئاینی پاكی ئیسلام و زانا به‌رێزه‌كانی داویه‌تی به‌ نیازی دوورخستنه‌وه‌یان له‌ گیانی ئیسلام كه‌ فه‌رمان به‌ خزمه‌ت كردن نیشتمان و خۆ به‌خه‌ت كردن بۆ به‌رگری لێكردنی ده‌دا و داوای كاركردن به‌ بنه‌مای شوورا و دادپه‌روه‌ره‌ی ده‌كا له‌ مامه‌له‌ كردنی نێوان خه‌ڵكانی یه‌ك كۆمه‌ڵگادا به‌بێ جیاوازی به‌ هۆی ره‌نگ و دین و ره‌گه‌زه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌لگای كوردستان به‌ جۆرێك كه‌ له‌گه‌ل به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پاكی ئیسلامی دا بگونجی و بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ نه‌درێت كه‌ ئایین وه‌ك رێگایه‌ك بۆ خزمه‌تی ئامانجێكی سیاسی ئه‌و تۆ به‌كار بهێنرێ ك له‌ جه‌وهه‌ره‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی دووری بخاته‌وه‌ و له‌به‌ر پێكهێنانی وه‌زاره‌تێك به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ هه‌رێمدا و بۆ یاریده‌دان و په‌ره‌ پێدانی ده‌زگا ئایینیه‌كان و پاراستنی سامانی ئاینی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م یاسایه‌ ده‌ركا.