یاسای ژماره‌ (29)ی ساڵی 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

ژمارەی یاسا : 29
ساڵی دەرچوون : 2004
هەڵوەشاوەتەوە
یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 29
رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (43)ی رۆژی (19/6/2004)یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:

یاسای ژماره‌ (29)ی ساڵی / 2004
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی (1992)ی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م :
بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێ و، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
مادده‌ی دووه‌م:
ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی) له‌ هه‌ر جێگایه‌كی یاسای ژماره‌ (7)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)داو له‌ هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌شدا هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) جێگای ده‌گرێته‌وه‌.
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته‌ وه‌زاره‌ته‌ پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ر كار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان) داده‌خرێته‌ به‌ر كار.




                                                                                                                                                      د. رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                                                                                                  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
                                                                                                                                                        كوردستانی ـــ عێراق








هۆكاره‌ زه‌رووره‌كان
شان به‌شانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ ئایینی زۆرینه‌ی زۆری رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌ ئایینگه‌لی دیكه‌ش هه‌ن، سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش جه‌خت له‌سه‌ر گیانی هاوگوزه‌رانیی نێوان ئایین و تایه‌فه‌كانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و بۆ به‌هێزكردنی تێده‌كۆشێ و به‌ ئامانجی ده‌گه‌یه‌ێنێ و، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ بوار بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ده‌زگاكانی بڕه‌خسێنێ و بتوانێ خزمه‌تی هه‌موو ئایین و تایفه‌كان بكات له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م یاسایه‌ یاساكاری كرا.