به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ســـه‌رۆك بریاری ژماره(2) ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عێراق به پێی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له برگه‌ی (1) ی مادده‌ی (10) ی ( یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق )ی ساڵی 2005 پێمان دراوه‌و ئه‌و یاساكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عێراق، له دانیشتنی ژماره (24) ی رۆژی ( 27/12/2006)ی خۆیدا كردویه‌تی بریارماندا به‌ده‌ركردنی: یاسای ژماره( 19 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیكاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم . پێنجه‌م: ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستان: هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه تووشی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن و ڕاگوێزانی به‌زۆره ملێ وگۆڕینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوون و به‌وهۆیانه‌وه له كوردستان دابڕێنراون. - ئه‌رك وفرمانه‌كانی وه‌زاره‌ت - مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: كاركردن له پێناوی دووباره به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌كوردستان دابڕێنراون به هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی مادده(140)ی ده‌ستووری فیدراڵ. دووه‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی فیدراڵی له‌هه‌موو كارێكی په‌یوه‌ست به دابین كردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ نه‌خشه كێشانه‌وه‌ی سنووری كارگێڕی هه‌رێم. سێیه‌م: هاوئاهه‌نگی وهاریكاری كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته نێو هه‌رێمه‌كانی تری عێراقی فیدراڵ له‌و بوارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانیان ده‌كات. چواره‌م: هاندان وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌شه پێدراوه‌كان له نێوان هه‌رێم و هه‌رێمه‌كانی تر‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌چوونه‌ته پاڵ هه‌رێمه‌كان. پێنجه‌م: رێكخستن وبه‌دواداچوونی كاروباری كۆچپێكراو وڕاگوێزراوه‌كان. شه‌شه‌م: كاركردن و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه وپه‌ره‌پێدانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌هه‌رێم و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و ناوچانه‌دا. - پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت - مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروباره هونه‌ری و كارگێڕیی و ڕێكوپێكی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا هه‌یه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌درێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ خاوه‌ن برٍوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و شاره‌زایی و كارامه‌ییان هه‌بێ. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت له‌م به‌رٍێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه پێكدێت: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری كارگێری و دارایی. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ده‌ركراو و راگوێزراوان. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوئاهه‌نگی. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان له هه‌رێم. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویستی كاری وه‌زاره‌ت هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یا هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه كاری پێده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی پێشوو گه‌لێك ناوچه‌ی له سنووری كارگێرٍیی كوردستان دابڕاندووه و به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی پێناسه‌كه‌ی گۆڕیون و ده‌ستووری كۆماری عێراقی فیدراڵیش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه و مافی گه‌لی كوردستانی به‌سه‌ر ئه‌و خاكه دابڕێنراوانه‌ی دابین كردووه و ئه‌وه‌ش وا پێویست ده‌كات ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بهاوێت بۆ جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كانی مادده‌ی (140)له ده‌ستووری فیدراڵی، چونكه ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ش كه‌وتۆته ئه‌ستۆی ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه له‌مادده‌ی ناوبراودا هاتووه، وا ده‌خوازێ به‌ته‌واوی ئه‌م كاره جێبه‌جێ بكات كه (به‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و سه‌رژمێریی و به ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه كۆتایی بێت)، بۆ ده‌ستنیشان كردنی ویست و ئیراده‌ی هاووڵاتیانیان له‌ماوه‌یه‌كدا ئه‌وپه‌ڕی رۆژی سی و یه‌كی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2007 بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌خشه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی داناوه و به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی مافی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر خاكی خۆی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه دابڕێنراوانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ن، بۆیه ئه‌م یاسایه داندرا.