به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان – عێراق له دانیشــتنی ژماره (8)ی ئاسایی ڕۆژی 26/ 10/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009
یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت له هه‌رێمدا
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و هه‌موو كه‌ل وپه‌ل و ماف و ئیلتزامات و كاروباری كارمه‌ندانیان ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكات.
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـــ.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ژینگه.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن).
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان).
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و وه‌زرش و لاوان له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان).
مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار له‌یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی).
مادده‌ی حه‌وته‌م:
رێكخستن و هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ته لێكداروه‌كان به یاسا رێكده‌خرێنه‌وه‌و، كار ده‌كرێ به‌و پێره‌و و رێنماییانه‌ی كه له باره‌یانه‌وه ده‌رچوون تا ده‌رچوونی ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی و بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ناكۆك بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه
به‌مه‌به‌ستی رێكخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و لێكدانی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كرێت، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.