به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق پشــت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) له یاســای ژماره (1)ی سـاڵی (1992) هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاســایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (11) رۆژی(3/10/2006)ی‌دا بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 10 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه خواره‌وه واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ژینگه. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ژینگه. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه له پارێزگادا . مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا: یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له پیسبوون و كاری چاكتر كردنی چۆنایه‌تیی ژینگه وخستنه‌رووی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سند كردن. دووه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و به‌ندو به‌ستی(چوابگ) پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و، چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی به‌جێهێنانیان. سێیه‌م: پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن و چاكتر كردنی ژینگه . چواره‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كه په‌یوه‌ستی پاراستنی ژینگه‌ن . پێنجه‌م: پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه په‌سه‌نكراوه. شه‌شه‌م: به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌یوه‌ست به پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه به هه‌مه‌هانگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به دیاركه‌رو به‌ندوبه‌ست(چوابگ)ی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی. حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه. هه‌شته‌م: لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی،به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی مین و پاشماوه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئه‌وماددانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی پیس بوونی ژینگه . نۆیه‌م: هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه . ده‌یه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، به مه‌به‌ستی هاوكاری و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌به‌كار هێنانی چه‌كه كیمیاویه‌كان له كوردستان . یازده‌م: كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی و وه‌گه‌رخستنی رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌م بواره‌دا، وێرای بونیادنانی توانسته‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی كۆڕ‌و خولی راهێنانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و هاندانیان. دوازده‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا دامه‌زراون بۆ په‌سه‌نكردنیان كردنیان یان ره‌تكردنه‌وه‌یان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا - له‌و ڕۆژه‌وه كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان . سیانزه‌م: كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه . چوارده‌م: گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تیشكاوه‌ری زیان به‌خش و ئالوده‌گی ژینگه‌یی . پازده‌م: پشت به‌ستن به نووسینگه‌و تاقیگه‌و لایه‌نه راوێژكاریه‌كان بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كانی خه‌ملاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و شیكاری و پێوانه‌كان له بواره‌كانی پاراستنی ژینگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات وئه‌مه‌ش به ڕێنمایی ده‌رده‌چێت . شازده‌م: دانانی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌و زبڵ و خاشاك و مادده‌ی زیانبه‌خش و ترسناك . مادده‌ی سێ یه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌ربه‌رشتیكردن و چاودێری كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی ئیش ده‌كات .وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بسپێرێت به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان و یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیاویان ده‌زانێت. . دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سترۆییانه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ له لایه‌ن وه‌زیره‌وه مه‌رجه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆ بێت یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دات،، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات به به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌با به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و، ژماره‌یه‌ك فرمانبه‌ریش هاوكاری ده‌كه‌ن . پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: ژماره‌یان له چوار كه‌س زێتر نابێ و، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی وپسپۆر بن. شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆییو پسپۆر بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاراستنی ژینگه‌و،ووشیاركردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وله ڕاگه‌یاندندا شاره‌زابێ. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری وخۆ پاراستن له تیشكاوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وپسپۆرو شاه‌رزاش بێت. مادده‌ی چواره‌م : ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه : یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- وه‌زیر - سه‌رۆك . 2- بریكاری وه‌زاره‌ت – جێگری سه‌رۆك . 3- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان –ئه‌ندام. 4- نوێنه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی. 2- وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی 3- وه‌زاره‌تی پلاندانان . 4- وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو . 5- وه‌زاره‌تی ناوخۆ . 6- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ . 7- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی . 8- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی . 9- وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی . 10- وه‌زاره‌تی گه‌شتو گوزار . 11- وه‌زاره‌تی كاره‌با . 12- وه‌زاره‌تی بازرگانی. 13- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه. 5- ئه‌ندامێكیش له خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆران له پاراستنی ژینگه،وه‌زیر دایده‌نێ وبۆی هه‌یه شاره‌زای تر به‌شدار پێ بكات به‌پێی پێویست. 6- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌كاتی پێویست دا. مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك، ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ، پێی ده‌ڵێن ( ئه‌نجومه‌نی پاراستن وچاكردنی ژینگه‌ی پارێزگا) . پارێزگار یان نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا . دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له لایه‌نه‌كانی خه‌مخۆری پاراستن و چاككردنی ژینگه، له پارێزگادا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌پێی رێنمایی كه ئه‌نجومه‌ن خۆی ده‌ری ده‌كا. مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌رك و فرمان وئیش وتایبه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یان هۆبه به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت بكاته‌وه یان یه‌كیان بخات یان ئیلغایان بكات. مادده‌ی حه‌فته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه،رێنمایی پێویست،بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ر بكات. مادده‌ی هه‌شته‌م : هه‌ر ده‌قێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، كاری پێ ناكرێت. مادده‌ینۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌كاری پێده‌كرێت له رۆژنامه‌ی ڕه‌سمی( وه‌قایعی كوردستان )بڵاو ده‌كرێته‌وه. عدنان رشاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه - به ئامانجی پاراستنی ژینگه‌و،چاكڕاگرتنی ته‌ندروستیی گشتی وده‌رامه‌تی سروشتی و جۆراجۆریی زینده‌وه‌ر،به جۆرێ كه فراژوكاریی به‌رده‌وام زامن بكا‌و،له بواری ژینگه‌شدا هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی وئیقلیمی،بێنێته‌دی و،ئه‌و بنه‌مایانه‌ش كه زیان به سه‌لامه‌تیی ژینگه ده‌گه‌ێینن ریقابه بكرێن و، ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی وپاشماوه‌ی چه‌ك وتفاق ومادده پیسكه‌ره‌كانی ژینگه،چاره‌سه‌ربكرین وڕاماڵرێن،به‌و ئامانجانه،به‌زه‌روور زانرا،وه‌زاره‌تێ،له هه‌رێمدا به‌ناوی وه‌زاره‌تی ژینگه دابنرێ،ئه‌و ئه‌ركوفرمانه بگرێته ئه‌ستۆ.به‌وجۆره،به پێویستیش زانرا،یاسایه‌ك دابنرێ،ئه‌ركوفرمان وئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه‌و، ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیشی دیاربكاو،ئه‌ركوفرمانی هه‌ریه‌كه‌یان رێك بخا.جا، به‌ئاواتی ده‌سه‌به‌ركردن ووه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه...ئه‌م یاسایه دانرا.