به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
به‌پێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (8)ی رۆژی 11/5/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2010
یاسای ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوه و گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ده‌سته.
چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی ده‌سته.
مادده‌ی دووه‌م:
به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی خۆی هه‌یه و له ڕووی كارگێڕییه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئامانجی ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: پاراستن و چاككردنی ژینگه و په‌ره‌پێدانی بۆ رێگه گرتن له پیس بوونی و پارێزگاری كردن له پاك و خاوێنی و جوانیه‌تی هه‌رێم.
دووه‌م: پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی گشتی له مه‌ترسییه‌كانی چالاكی و كاری زیانبه‌خش به ژینگه و مرۆڤــ.
سێیه‌م: نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ته‌قیوه‌كان به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین و پاشماوه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه ده‌بنه مایه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یی.
چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژینگه‌یی و پته‌وكردنی هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و باشكردنی و كاراكردنی ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هاندانی ئه‌ركی خۆبه‌شین له‌و بواره‌دا.
مادده‌ی چواره‌م:
ده‌سته بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له‌پیس بوون و كاركردن له پێناو چاككردنی جۆره‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی.
دووه‌م: دانانی پلانی ساڵانه و مامناوه‌ندی و درێژخایه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی.
سێیه‌م: ده‌رچوواندنی رێنمایی تایبه‌ت به‌ده‌سنیشان كردن و به‌رزه‌فتیه‌كان و زانیاریی پێویستی ژینگه‌یی و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی ژینگه بۆ پرۆژه‌كان و سه‌لامه‌تی و دروستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی به‌ڵێن و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پاراستنی ژینگه و یاسا كار پێكراوه‌كان.
چواره‌م: ئه‌نجامدانی ڕوپێو و پشكنینه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پیسبوونی ژینگه و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه و ئاماده‌كردنی نه‌خشه ژینگه‌یه‌كان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته سه‌رۆكێكی ده‌بێ به‌پله‌ی تایبه‌ت و خۆی سه‌رۆكی باڵایه‌تی و به‌رپرسه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌په‌رشتی و چاودێری كردنی و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندییان هه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ده‌سته و ده‌سته‌ڵاته‌كانی و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی و كارگێڕیی به پێی حوكمه‌كانی یاسا له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێن و خۆی به‌رپرسه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه لێ بێته دی:
1- ده‌بێ له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و دانیشتووی بێت.
2- ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی لێهاتوویی و شاره‌زایی هه‌بێت.
3- خوو و ره‌وشتی باش بێ و به‌تاوانی جینایه‌ت یان كه‌تنی له‌كه‌دار به‌شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابێ.
4- به‌شداریی له‌و تاوانانه نه‌كردبێ كه ده‌سته‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر ئه‌نجامی دابن.
سێیه‌م: سه‌رۆك به‌مه‌رسومێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دادمه‌زرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ و هه‌ر فه‌مارنگه‌یه‌كیش له‌وانه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه به‌رێوه ده‌چێت كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له‌بواری پسپۆڕی فه‌رمانگه‌كه‌دا هه‌بێ و، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن:
1- فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و یاسایی.
2- فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن.
3- فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری.
4- فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌نوێ دابمه‌زرێنێت یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی ده‌سته و به‌پێی پێویستی كاره‌كانی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته و له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:
1- نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه كه له‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ:
أ- وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
ب- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.
ج- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
د- وه‌زاره‌تی پلاندانان.
ه- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
و- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
ز- وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
ح- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
ط- وه‌زاره‌تی كاره‌با.
ي- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
ك- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
ل- وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه.
م- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان.
ن- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
2- أ- دوو ئه‌ندام له‌شاره‌زا و پسپۆڕانی بواری پاراستنی ژینگه به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته.
ب- نوێنه‌رێك له‌لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگاكانی هه‌رێم.
دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه و ئه‌و لایه‌نانه‌ش بانگ بكات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون تا به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن مانگانه كۆ ده‌بێته‌وه و سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست بانگێشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كتوپڕ بكات و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و له‌بارێكدا گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه‌و، له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نیشه راپۆرتی ساڵانه له‌سه‌ر بارودۆخی ژینگه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م :
یه‌كه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یا ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی حه‌وته‌مدا ده‌ست نیشان كراون له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له پارێزگا پێك ده‌هێنرێ و پێی ده‌گوترێ ((لیژنه‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌پارێزگا)).
دووه‌م: ئه‌و حوكمانه‌ی كه له‌مادده‌ی حه‌وته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پارێزگاش پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی ده‌سته به پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م :
سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی یازده‌م:
یه‌كه‌م: حوكمه‌كانی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره (8)ی ساڵی 2008 وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن و گوزارشتی ((سه‌رۆكی ده‌سته))ش جێگای ((وه‌زیر)) و گوزارشتی ((ده‌سته)) جێگای ((وه‌زاره‌ت)) ده‌گرنه‌وه له هه‌ر شوێنێكی یاسای ناوبراودا هاتبن.
دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی دوانزده‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:
ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
محمد قادر عبدالله
(د. كه‌مال كه‌ركووكی)
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه و پارێزگاری كردن له‌ته‌ندروستی گشتی و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و هه‌مه جۆری زینده‌وه‌ریی و به‌دوا داچوونی ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی و لابردن و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه و، به‌مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی و رۆشنبیری ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان پێویستی كرد ده‌سته‌یه‌ك دابمه‌زرێ تاكو ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.