یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی- عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 25 مێژووی بڕیار: 8/11/1999 بڕیار پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/11/1999 یاسا كاری كردووه، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ماندا. یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1999 یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستانی- عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌وه گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم. 3- ئه‌ندام: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن. 4- مووچه: مووچه‌ی ئه‌سلی (الراتب الاصلی) كه ئه‌ندامی به‌رده‌وامی ئه‌نجوومه‌ن له خزمه‌تدا وه‌ری ده‌گرێ. 5- ده‌رماڵه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ئه‌ندامی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌ن له خزمه‌تتدا هی (زه‌وجییه‌و، منداڵ و، میوانداری و سوكنا) وه‌ری ده‌گرێ. 6- مووچه‌ی خانه‌نشینی: تێكرای ئه‌و مووچه‌یه‌ی ئه‌ندام پاش به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامییه‌تی، یان له ده‌ستدانی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێ. مادده‌ی دووه‌م: أ- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام دوای به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامییه‌تیان، یان له ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ندامیه‌تییه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی مانگانه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن كه بڕه‌كه‌ی (65%) ی ئه‌وه ده‌بێ كه هاوكاره به‌رده‌وامه‌كانیان له ئه‌نجومه‌ندا مانگانه وه‌ری ده‌گرن. ب- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندام له كاتی به كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی، یان له ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ندامیه‌تییه پاداشت (مكافأ) یه‌كی پێ ده‌درێ كه به‌رامبه‌ره به مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی شه‌ش مانگی و، دوا مووچه و ده‌رماڵه‌كانیشی به بنه‌ما وه‌رده‌گیرێ بۆ حساب كردنی ئه‌مه بۆ ته‌نها یه‌ك جار، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامییه‌تی له خوله‌كانی هه‌ڵبژاردندا دووپات ببێته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: أ- ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێت ناتوانێ مووچه و ده‌رماڵه‌كانی كه وه‌ری ده‌گرێ له هه‌مان كاتدا كۆیان كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه شیاویه‌تی له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌ندامییه‌تی ئه‌نجومه‌ن. ب- ناكرێ مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی تردا پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه جا له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ. ج- له كاتی دامه‌زراندنی ئه‌ندامی خانه‌نشین له پایه‌ی وه‌زیری، یان له وه‌زیفه‌یه‌كی گشتیدا ده‌توانێ سه‌رپشك بێ له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كامێك له‌وه‌ی كه به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ، یان ئه‌وه‌ی كه‌شیاویه‌تی پێی بدرێ له وه‌زیفه تازه‌كه‌یدا. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشین له هه‌موو مافێكی كه له‌و یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه بێ به‌ری ده‌كرێ له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانی له تاوان، یان كه‌تنێكی ئابرۆبه‌ردا، یان حوكم به‌سه‌ردادانی به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایه، یان كاتی، یان ئیعدام له یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه ئاسایشی ناوخۆ، یان ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ئه‌نگێوون. مادده‌ی پێنجه‌م: أ- هه‌موو مانگێك به‌شی خانه‌نشینی به رێژه‌ی (10%) له مووچه‌ی ئه‌سڵی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بڕدرێ، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه به یه‌ك گوژمه، یان به قیستی مانگانه لێی ده‌بڕدرێ به گوێره‌ی ئاره‌زووی ئه‌ندامه‌كه. ب- میراتگرانی ئه‌ندامی كۆچ كردوو له پاشماوه‌ی ئه‌و قیستانه ده‌به‌خشرێن (عفو) ده‌كرێن كه له سه‌ری ماوه. مادده‌ی شه‌شه‌م: له كاتی كۆچی دوایی ئه‌ندامی خانه‌نشین، میراتگران مووچه‌ی (خانه‌نشینی) یان ده‌كه‌وێ به پێی ئه‌م یاسایه‌و به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌رقه‌راریش به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌ن حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێ. مادده‌ی نۆیه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكات. مادده‌ی ده‌یه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له (4/6/1992)وه جێبه‌جی ده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق