به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 35
رۆژی ده‌رهێنان : 25/7/2004
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن، له دانیشتنی ژماره (45)ی رۆژی (24/7/2004)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (35)ی ساڵی / 2004
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (1999)ی
خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه (أ) له مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندامیش، له كاتێ ئه‌ندامێتییان كۆتایی دێت یان له ده‌ستی ده‌ده‌ن مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی خانه‌نشینی به بڕی (75%)ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه وه‌رده‌گرن كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
به‌پێی رێژه دیاركراوه‌كان كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه، به‌شی خانه‌نشینی مانگ به‌مانگ له مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندام داده‌شكێنرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موارده‌كرێ و، ئه‌سڵی مادده‌كه ده‌بێ به (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)ی مادده‌كه‌و، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به زنجیره‌ی (2) بۆ زیادده‌كرێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
2- حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌ندامه خانه‌نشینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه، مووچه‌كانیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موار ده‌كرێن.
مادده‌ی چواره‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق