به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی په‌رله‌مانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (32)ی رۆژی 29/6/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (12) ی ساڵی 2008
یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ژماره(13)ی 1999ی هه‌مواركراو
امادده‌ی یه‌كه‌م:ـ
مادده له مادده‌ی دووه‌م بڕگه(ا) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ
یه‌كه‌م:ـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ندامیه‌تی یان نه‌توانینی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌ی یان نه‌مانی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی(80%)ی سه‌رجه‌م مووچه‌و ده‌رماله‌ی مانگانه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجومه‌ن وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها دوای كۆچی دواییشی پاشه‌واری شایسته هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.
دووه‌م:ـ
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه‌واز دێنێ ئه‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر چوار ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن به سه‌ر ئه‌ندامیه‌كه‌یدا ره‌ت بووبێ و 60% ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی وه‌رده‌گرێ كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌كه‌یدا كه‌متر له‌و ماوه‌یه ره‌ت بووبێ. هه‌روه‌ها له كاتی مردنیشیدا پاشه‌واره‌كانی(خلف) هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.
مادده‌ی دووه‌م:ـ
مادده‌ی سێیه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ
یه‌كه‌م: ناشێ كۆكردنه‌وه له نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ مووچه‌یه‌كی تر كه له خه‌زێنه‌وه خه‌رج، بكرێ.
دووه‌م: هاوسه‌ری ئه‌ندامی كۆچ كردوو كه مووچه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێ مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و مووچه‌یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌وی له مووچه‌ی فرمانه‌كه‌ی خۆی یاخود خانشینیه‌كه‌ی خۆی وكامیان باشتر بێ بۆی.
مادده‌ی سێیه‌م:ـ
حوكمی بڕگه(یه‌كه‌م)له مادده‌ی یه‌كه‌م و مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه‌دا خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته‌وه ومووچه‌یان له مێژووی جێبه‌جێ كردنیه‌وه هه‌موارده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م:ـ
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر ناكۆك بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی پێنجه‌م:ـ
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
عه‌دنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عیراق