یاسای كۆری زانیاری كوردستانی عێراق به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی-عێراق ژماره‌ی بڕیار: 37 به‌رواری بڕیار: 28/12/1997 بڕیار به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆیدا له رۆژی 28/12/1997 بڕیاری له‌سه‌ر دا‌و پشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 دا پێمان دراوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ماندا. یاسای ژماره (12) ساڵی 1997 یاسای كۆری زانیاری كوردستان-عێراق فه‌سڵی یه‌كه‌م (كۆر‌و ئامانجه‌كان) مادده‌ی یه‌كه‌م: له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆرێك به ناوی (كۆری زانیاری كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ و به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێ. مادده‌ی دووه‌م: كۆر كه‌سایه‌تیه‌كی واتایی (معنوی) سه‌ربه‌خۆی هه‌یه. مادده‌ی سێیه‌م: باره‌گای كۆر شاری هه‌ولێر (پایته‌ختی هه‌رێم ) ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌ندێ له دانیشتنه‌كانی به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كاراكانی له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكه‌یدا ببه‌ستێ. مادده‌ی چواره‌م: كۆر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: أ- كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی یه‌كگرتوو له ناو شێوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردیدا بۆ گه‌یشتن به شێوازێكی ره‌سمی و یه‌كگرتوو. ب- پاراستنی سه‌لامه‌تی زمانی كوردی و پاككردنه‌وه و پێشخستنی. ج- گه‌شه پێدان به دراساتی كوردی و توێژینه‌وه زانستی و زمانه‌وانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی زانستی و رۆشنبیری دانه‌بڕیت. د- زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی و ئیسلامی له زانست و ئاداب و هونه‌ر و به‌ده‌رخستنی رۆڵی زاناكانی كورد له‌م بوارانه‌وه. ه- گرینگی دان به خوێندنه‌كانی دیرۆك و شارستانییه‌تی كورد و كوردستان. و- هاندان و یارمه‌تیدانی دانان (التألیف) و وه‌رگێران له زمانی كوردییه‌وه‌و بۆ زمانی كوردی. ز- پته‌و كردن و سازدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆره زانستییه‌كان و زانكۆكان و مه‌ڵبه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. مادده‌ی پێنجه‌م: كۆر ئامانجه‌كانی خۆی به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست دێنێ: أ- دانانی فه‌رهه‌نگ و مه‌وسوعاتی زانستی و زمانه‌وانی. ب- ده‌ركردنی گۆڤار و چاپكراوه‌كان و گرینگی دان به كاروباری بڵاوكردنه‌وه. ج- بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه و لێتوێژینه‌وه‌ی ده‌قه كۆنه‌كان. د- سازدانی كۆنگره‌ی زانستی و زمانه‌وانی و به‌ستنی كۆر و سیمیناری رۆشنبیری و به‌شداری كردن له كۆنگره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. ه- رێزلێنان له زانا و ئه‌دیب و توێژه‌ره‌وه و هونه‌رمه‌ندان. و- دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌ك و دروستكردنی چاپخانه‌یه‌ك. ز- دروستكردنی بنكه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنان و پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان. فه‌سڵی دووه‌م (ئه‌ندامیه‌تی له كۆڕدا) مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆر پیك دێ له: أ- ئه‌ندامه كاراكان (أعضاء عاملین) كه ژماره‌یان له (9) كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له (15) كه‌س زیاتر نه‌بێ و (5) كه‌س له‌و ئه‌ندامانه (متفرغ) ده‌بن. ب- ئه‌ندامانی یاریده‌ده‌ر (مؤازرین). ج- ئه‌ندامانی شه‌ره‌ف. مادده‌ی حه‌فته‌م: أ- ئه‌ندامی كارای كۆڕ مه‌رجه ده‌بێ: 1- كورد، یا عێراقی بێ و، ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته (40) ساڵ. 2- شاره‌زاییه‌كی ته‌واو له زمانی كوردی و له لقێك یا زیاتر له لقه‌كانی زانیاری دا هه‌بێ و، به‌رهه‌مێكی ره‌سه‌نیشی تێدا هه‌بێ، یا شاره‌زاییه‌كی باشی له یه‌كێ له زمانه زیندوو یا كۆنه‌كاندا هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دیاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كاندا به توانا و كارامه بێت. ب- ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)ی كۆر مه‌رجه ده‌بێ: 1- شاره‌زای رێزمانی كوردی بێت. 2- زانیاریه‌كی فراوان و به‌رهه‌مێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا هه‌بێ. 3- ته‌مه‌نی له (30) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ج- ئه‌ندامی شه‌ره‌ف مه‌رجه ده‌بێ:- 1- خزمه‌تێكی باشی له یه‌كێك له لقه‌كانی زانیاری‌دا پێشكه‌ش كردبێ. 2- ته‌مه‌نی له (50) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (5) كه‌س بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆڕ هه‌ڵده‌بژێرێ كه مه‌رجی ئه‌ندامی كارایان تێدا بێ هه‌روه‌ك له بڕگه (1)ی مادده‌ی (7)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پاشان ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوانه ئه‌ندامه كاراكانی تر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م: أ- مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كردنی ئه‌ندامی كارا: 1- به نووسین داوایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كۆر بكات. 2- دوو ئه‌ندامی كارا به نووسین (تزكیه) ی بكه‌ن و تیایدا پشتگیریی ره‌وشت پاكی و توانا زانستی و ئه‌ده‌بییه‌كانی بكه‌ن. 3- به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه كاراكانی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا. 4- ده‌رچوونی بڕیارێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی. ب- ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر (مؤازر)و ئه‌ندامی شه‌ره‌ف به پاڵاوتنی دوو ئه‌ندامی كارا و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به ده‌نگدانێكی نهێنی وه‌رده‌گیرێن. فه‌سڵی سێیه‌م (سه‌رۆكایه‌تی و سكرتاریه‌تی كۆڕ) مادده‌ی ده‌یه‌م: أ- ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی كۆر به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه كاراكان و به ده‌نگدانێكی نهێنی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگ ده‌بێ و به‌مه بڕیاری دامه‌زراندنی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ده‌رده‌چێ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كه ده‌توانرێ بۆ ته‌نیا جارێك نوێ بكرێته‌وه. ب- ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌ی كه له بڕگه‌ی (أ) ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه نه‌هاته دی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆرترین ده‌نگ له ده‌نگدانی دووه‌مدا به ده‌ست بێنێ ده‌بێته سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان یه‌كسان بوون. ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك به تیر و پشك (قرعه) ده‌بێ. مادده‌ی یازده‌یه‌م: سه‌رۆكی كۆر جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی كۆڕ له ده‌نگدانێكی نهێنی دا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كان یه‌كێك له نێوان ئه‌ندامه كاراكانی هه‌ڵده‌بژێرێت كه بۆ یه‌ك جار شیاوی نوێ كردنه‌وه ده‌بێت، له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: أ- سه‌رۆك بۆی هه‌یه له نێوان ئه‌ندامه كاراكاندا سكرتێری كۆڕ هه‌لبژێرێ، (متفرغ) ده‌بێ. ب- سكرتێر ده‌بێته:- 1- بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆر و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 2- لێپرسراوی رێكخستنی نامه گۆرینه‌وه و په‌یوه‌ندیه گشتییه‌كان. 3- لێپرسراوی نووسینه‌وه‌ی پرۆتۆكۆل و بریار لێدراوه‌كانی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. فه‌سڵی چواره‌م (ده‌سته‌و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ) مادده‌ی سیازده‌یه‌م: أ- كۆر ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ كه له مانه پێك دێ:- 1- سه‌رۆكی كۆر سه‌رۆك 2- جێگری سه‌رۆك ئه‌ندام 3- سكرتێری كۆر ئه‌ندام و بڕیارده‌ر 4- دوو له ئه‌ندامی كارای (متفرغ) كه ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ كه به لایه‌نی كه‌م دوو سێ یه‌كی ئه‌ندامه كاراكانی ئاماده ده‌بن و بۆ چوار ساڵ ده‌بێ و یه‌ك جار شیاوی نوێكردنه‌وه ده‌بێ. ب- ئه‌نجومه‌نی كۆر به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌م ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییانه هه‌ڵده‌ستێت: أ. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكی كۆر بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ و له كاتی دیاری كراودا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێ. ب. ریكخستنی كار‌و باری به‌رێوه بردن و دارایی كۆر به پێی پێره‌وی ناوخۆ. ج. پێشنیار كردنی به‌ستنی كۆنگره و كۆر له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی رۆشنبیری دا. د. سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری زانستی و رۆشنبیری كۆڕ. ه. ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردنی ئه‌ندام و كارمه‌ندانی كۆر بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم. مادده‌ی پازده‌یه‌م: أ- ئه‌نجومه‌نی كۆر له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامه كاراكان پێك دێ. ب- ئه‌نجومه‌نی كۆڕ به لایه‌نی كه‌م مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و راده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی به ده‌ست دێ و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان وه‌رده‌گیرێ له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه ده‌نگی سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ دایه. ج- پشووی ساڵانه‌ی كۆر یه‌ك مانگه‌و له (1)ی مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، گه‌ر پێویستی كرد سه‌رۆك ده‌توانێ له‌و ماوه‌یه‌شدا داوای كۆبونه‌وه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كۆڕ بكات. مادده‌ی شازده‌یه‌م: كۆر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌ڵده‌ستێ: أ- سه‌یر كردنی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی كۆره‌وه هه‌یه. ب- گفتوگۆ‌و په‌سه‌ند كردنی كاره‌كانی لیژنه زانستیه‌كان. ج- راستاندنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی كۆر و پێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كاتی دیاریكراودا. د- په‌سه‌ند كردنی پلانی ساڵانه‌ی كۆر. ه- سه‌یر كردنی ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رۆكی كۆر پێی ده‌سپێرێت. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه لیژانی كاتی و هه‌میشه‌یی له ئه‌ندامانی خۆی، یان كه‌سانی تر به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كاراكانی كۆر پێك بهێنێ. فه‌سلی پێنجه‌م (كاروباری به‌رێوه‌بردن و دارایی كۆڕ) مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: أ- كۆڕ ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: 1- نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆڕ. 2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگێری كه‌سه‌كان (أفراد). 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و ورده‌كاری. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان. 5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری زانستی و هونه‌ری. 6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه‌و بڵاوكردنه‌وه. 7- كتێبخانه. 8- بنكه‌ی ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌كان. 9- كۆگا ب- هه‌ریه‌ك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه فه‌رمانبه‌رێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رێوه ده‌باو به سكرتێره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ. ج- ئه‌نجومه‌نی كۆر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و چه‌ند به‌شێكی نوێ بكاته‌وه. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دارایی كۆڕ له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: أ- به‌خشش (منحه) ی ساڵانه‌ی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم. ب- داهاته‌كانی چالاكییه‌كانی خۆی. ج- قازانجه‌كانی چاپه‌مه‌نی. د- به‌خشش و پیتاك. مادده‌ی بیسته‌م: سه‌رۆكی كۆر پله‌ی وه‌زیری ده‌بێ و هه‌مان مووچه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: أ- جێگری سه‌رۆك و سكرتێری و ئه‌ندامه كارا (متفرغ) ه‌كان به خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ته‌ند ده‌ژمیردرێن. ب- ئه‌ندامی (متفرغ) سه‌ر پشك ده‌كرێ له نێوان وه‌رگرتنی مه‌ووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆكی ئه‌م یاسایه هاتووه. فه‌سڵی شه‌شه‌م (حوكمه كۆتاییه‌كان) مادده‌ی بیست و دووه‌م: أ- ئه‌ندامی كارا ئه‌ركه‌كانی له كۆردا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێ و به‌شداریی له لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی كۆردا ده‌كات. ب- ئه‌ندامی كارا به (مستقیل) ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر بێ پاساوی یاسایی له سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك ئاماده نه‌بێت. ج- ئه‌گه‌ر شوێنی یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، سه‌رۆك له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نێ و بڕیار ده‌دا له ماوه‌ی (3) مانگدا پڕ بكرێته‌وه. مادده‌ی بیست و سێیه‌مین: ده‌بێ كۆڕ (6) مانگ له كار پێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه پێره‌وێكی ناوخۆ بۆ خۆی دابنێ. مادده‌ی بیست و چواره‌مین: ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گرینگی بده‌ن به به‌رهه‌مه‌كانی كۆر له هه‌موو بواره‌كاندا و سوودیان لێ ببینن. مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین: په‌یوه‌ندی كۆر به كۆره زانستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه برایانه‌ی له كوردستانی عێراقدا پێكه‌وه ده‌ژین به یاسا دیاری ده‌كرێ. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێیه‌جێ بكات. مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه كاری پی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه دامه‌زراندنی كۆرێكی زانستی بۆ كوردستانی عێراق هه‌رده‌م یه‌كێك بووه له ئامانجه هه‌ره گرینگه‌كان كه بزاڤی رزگاریخوازی كورد له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر بۆ به‌دیهێنانی تێكۆشاوه و له گشت داواكاری و یاداشت و به‌ڵگه نامه‌كانیدا و له هه‌موو قۆناغه‌كانی دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراقدا به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خی پێدراوه. تا له كۆتایدا به رێكه‌وتننامه‌ی (11)ی ئازاری 1970سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا ئه‌وه‌ش باوه‌ری سه‌ركردایه‌تی بزاڤی رزگاریخوازی كورد ده‌سه‌لمێنێ به‌وه‌ی كه خه‌بات كردنی له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی دان پێنان (اعتراف) به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌بێ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌زگا زانستیییه‌كانی له ته‌كدا بێت بۆ پاراستنی پێگه‌كانی گه‌لی كوردستان تاوه‌كو كه‌له‌پوور و كه‌لتووره‌كه‌ی پارێزراو بێت و زمانه‌كه‌یش گه‌شه بكات. هه‌روه‌ها تاكو ببێته پردێك درێژ بكرێته‌وه بۆ گه‌یشتن به شارستانیه‌ته‌كانی دیكه‌و كه‌له پووری گه‌لانی جیهان و به‌و ده‌ستانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بابه‌تی و خودی كوردستانی عێراق له‌باره بۆ پێكهێنانی ئه‌م په‌یكه‌ره زانستییه‌وه كه هه‌ر ده‌بێ ببێت وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ چه‌سپاندنی ئه‌زموونه ساواكه‌ی كوردستان و گه‌شه پێدانی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، وه به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پرۆسه‌ی ته‌واو بوونی (تكامل) دام و ده‌زگاكانی كه پێگه سه‌ره‌كییه‌كانی پێك دێنن، ئه‌م یاسایه دانرا (تشریع) كرا.