به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشت به حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌ســه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردســــتان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـــتمانیی كوردستان – عیراق له دانیشــــتنی ژماره (39)ی رۆژی (31/12/2007) ی‌دا بڕیاری ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره( 39 )ی ساڵی / 2007
یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای كۆڕی زانیاریی كوردستان ـ عیراق
ژماره (12)ی ساڵی 1997
مادده‌ی یه‌كه‌م:
ناوی یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 له یاسای (كۆڕی زانیاریی كوردستانی عیراقه‌وه) هه‌موارده‌كرێ بۆ (یاسای ئه‌كادیمیای كوردی).
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
مادده‌ی یه‌كه‌م:
له هه‌رێمی كوردستان- عێراقدا كۆڕێك به ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌لكێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده چواره‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:
ئامانجی كۆڕ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ
1- پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی و گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی.
2- كاركردن له پێناوی گه‌یشتن به زمانێكی كوردی فه‌رمی یه‌كگرتوو به سوود وه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌كان.
3- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و زمانه‌وانی.
4- گرنگی دان به رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی.
5- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافی و شوێنه‌واریی كورد و كوردستان.
6- هاندان و پشتگیریی كردنی دانان و نووسین به زمانی كوردی و گرنگی دانیش به زانستی زمان به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه.
7- گرنگی دان به وه‌رگێڕان له زمانی كوردیه‌وه بۆ زمانانی تر و به پێچه‌وانه‌وه.
8- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ ئه‌كادیمیا زانستیه‌كان و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.
مادده‌ی چواره‌م:
ناوی (ئه‌كادیمیای كوردی) جێی ناوی (كۆڕی زانیاریی كوردستان- عیراق) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێكی كه له یاسای ژماره (12) ی ساڵی 1997دا هاتبـێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عیراق