به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پاڵپشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و و، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستییه روو، په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی خۆی ژماره (23)دا كه رۆژی 7/6/2012 گرێ درا، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی2012 یاسای دووه‌مین هه‌مواری یاسای ئه‌كادیمیای كوردی ژماره (12)ی ساڵی 1997ی هه‌موار كرا‌و له هه‌رێمی كوردستان- عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و، به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌كادیمیای كوردی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی مه‌عنه‌وییه و یه‌كێكه له چاوگه باڵاكان له‌هه‌موو شتێكی په‌یوه‌ندیی به زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنییه‌وه هه‌بێ، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به زمانێكی یه‌كگرتووی فه‌رمی. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: مادده‌ی چواره‌م: ئه‌كادیمیا كار بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ی دادێ ده‌كات: یه‌كه‌م: پاراستنی زمانی كوردی و كار كردن بۆ ئاماده كردنی توێژینه‌وه، كه ره‌نگه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ یه‌كخستنی زاراوه‌كانی به سوود وه‌رگرتن له شێوه‌زاره‌كانی بخولقێنێ. دووه‌م: به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی كوردی بۆ هاوشان رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی و كولتووری. سێیه‌م: زیندوو كردنه‌وه‌ی كولتووری كورد له زانست و وێژه و هونه‌ر و پیشان دانی رۆڵی زانایانی كورد تێیدا. چواره‌م: بایه‌خ دان به لێكۆڵینه‌وه له مێژووی كورد و كوردستان و شارستانیه‌ته‌كه‌ی. پێنجه‌م: وردبوونه‌وه له ناونیشانی تابلۆی شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان و ناوی قوتابخانه‌كان و شوێنه‌كانی خوداپه‌رستی و نووسینگه و شوێنانی بازرگانی و نابازرگانی له رووی زمانه‌وه و راسپاردن به دووباره ناونانه‌وه‌یان به ناوی ناودارانی كوردستان و هێماكانی و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه. شه‌شه‌م: گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیاكانی زانستی و زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌تین كردن و به‌هێز كردنی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. حه‌وته‌م: كار كردن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ده‌سته‌واژه‌كان و یه‌كخستنیان له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: ئه‌كادیمیا به‌م شێوانه‌ی دادێ ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت: یه‌كه‌م: دانانی فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه و ئه‌نسكلۆپیدیای زانستی و زمانه‌وانی. دووه‌م: ده‌ركردنی گۆڤارێكی ده‌وریی ئه‌كادیمی. سێیه‌م: بڵاو كردنه‌وه و وه‌رگێڕانی كتێبی زانستی و زمانه‌وانی و گرێدانی كۆڕ و كۆنگره و ساز كردنی وه‌رزی زانستی و كولتووری و به‌شداری كردن تێیاندا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. چواره‌م: پشتیوانی كردن له زانا و توێژه‌ر و ئه‌دیبان. پێنجه‌م: دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به ئه‌كادیمیا. شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگی و كار كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نانی حكومی و ناحكومیی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامانجانه‌ی ئه‌كادیمیا كاریان له پێناودا ده‌كات. حه‌وته‌م: هاندانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له بواری زمان و دیرۆك و كولتوور. مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌كانی (أ/1) و (ب/1) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن، و بڕگه‌ی (ج/2)ی مادده‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: أ ـ مه‌رجی ئه‌ندامی كارا: 1ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت. ب ـ مه‌رجه ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ر: 1ـ زمانی كوردی به ره‌وانی بزانێت. مادده‌ی پێنجه‌م: بڕگه‌ی (أ) له مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: مادده‌ی ده‌یه‌م/ أ: سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا به ئاماده‌بوونی دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كارا به لای كه‌مه‌وه و به ده‌نگدانی نهێنی و به زۆرینه‌ی ره‌ها بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه و، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانبه‌رێك له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت). مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی (یازده‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌رۆكی ئه‌كادیمیا جێگرێكی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا له نێو ئه‌ندامانی كارایدا، به هه‌مان ئه‌و میكانیزمه هه‌ڵی ده‌بژێرێت كه سه‌رۆكی پێ هه‌ڵده‌بژێرێت و بۆ ماوه‌ی (چوار ساڵ) كه بۆ یه‌ك جار قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه، جێی سه‌رۆكیش له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (ج) و (د) له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: ج ـ پاداشتێكی مانگانه به ئه‌ندامانی ناخۆته‌رخان (ناموته‌فه‌ڕغ)ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا ده‌درێت. د ـ له حاڵه‌تی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌ندامی كارای ناخۆته‌رخان، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه ئه‌گه‌ر مووچه‌ی نه‌بێت و په‌یوه‌ست به وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌وه نه‌بێت. ماددده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی (بیست و دووه‌م)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌ندامی كارا كاری خۆی له نێو ئه‌كادیمیادا ده‌كات و به‌شداری له لیژنه‌كانی و كۆبوونه‌وه‌كانی و چاڵاكییه زانستییه‌كانیدا ده‌كات. دووه‌م: ئه‌ندامی كارا له یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێ، ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست ده‌دات: 1ـ ده‌ست له كار كێشانه‌وه. 2ـ ئه‌گه‌ر له سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوا به دوای یه‌كدا به بێ پاساوێكی ره‌وا ئاماده نه‌بوو یان به شێوه‌یه‌كی باش به‌رده‌وامی به ئه‌ركی خۆی نه‌دا، ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا و به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت. 3ـ ئه‌گه‌ر به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم درا. 4ـ مردن. سێیه‌م: له كاتی به‌تاڵ مانه‌وه‌ی شوێنی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆك له یه‌كه‌مین دانیشتن‌دا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت و له ماوه‌ی (سێ مانگ)دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیا پڕ ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداركانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه كاری پێده‌كرێت و، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی "وه‌قایعی كوردستان"بڵاوده‌كرێته‌وه. د. ارسلان بایز اسماعیل سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق