به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (14)ی رۆژی (22/10/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره( 26 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی پیاده‌كردنی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی (1982)ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان – عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (10/ج) له مادده (1)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982 ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ. دووه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (له‌غه‌یری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان) له بڕگه (10/د) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو لاده‌برێ. سێیه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113) ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو و ده‌بێته بڕگه (10/ج) بۆی:ـ بڕگه(10/ج): ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رۆڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و له ده‌ره‌وه‌ی عیراق نیشته‌جێن، وه‌ك نیشته‌جێكان بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی ئه م یاسایه حسێب ده‌كرێن. مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه(4)ی مادده (2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو راده‌گیرێ. دووه‌م: كاركردن به بڕگه(2) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێ. سێیه‌م: كاركردن به بڕگه(20)ی مادده (7)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ. چواره‌م: بڕیاری ژماره (73)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. پێنجه‌م: مادده (2) له بڕیاری ژماره (86)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. شه‌شه‌م: مادده (3) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. حه‌وته‌م: مادده (4) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته پالأ مادده (2) و ده‌بێته بڕگه(4) و به‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:ـ 1- باجێك به‌رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه له نرخی خانووبه‌ره‌كه فه‌رزده‌كرێ یان مافی به‌كارهێنانی خه‌مڵێندرابێت به پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (85)ی ساڵی 1978ی خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و قازانجه‌كانی یان به‌ده‌له‌كه‌ی و كامیان به‌ســـه‌ر خاوه‌ن موڵك پتر ده‌وه‌ستێ یان خاوه‌نی مافی ده‌سكاری كردنیه‌تی به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یاخود چنگ كه‌وتنی مافی ده‌سكاری كردنیان یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك (فرۆشتن و گۆڕینه‌وه و رێككه‌وتن و ده‌ست هه‌ڵگرتن وبه‌خشین ولابردنی كۆیه‌شی و پاكۆكردنی وه‌قف یاخود بانه‌وانی) و مامه‌ڵه له‌گه‌لأ كرێچی وه‌ك خاوه‌ن موڵك ده‌كرێ له كاتی به‌كرێ گرتنی خانوو كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ســتی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی وبه‌م جۆره حسێب ده‌كرێ:ـ أ- یه‌كه‌م(50000000) په‌نجا ملیۆن دینار له نرخی خه‌ملێنراوی خانووبه‌ره كه یا به‌ده‌له‌كه‌ی ده‌بوردرێ ءئه‌م گوژمه پاره‌یه به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كاندا به پێی یشكه‌كانیان دابه‌ش كرێ ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه به موڵك كرابێ له ڕووی كۆبه‌شییه‌وه. ب-ئه‌وه‌ی له بڕه پاره لێبوردراوه‌كه پتر بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م /1) له‌م به‌نده‌دا هاتووه، به‌م رێژه‌یه باجه‌كه ده‌یگرێته‌وه:ـ 1- (3%) تاكو (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار. 2- (4%) ئه‌وه‌ی له (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ تاكو (100000000) سه‌د ملیۆن دینار. 3- (5%) ئه‌وه‌ی له (100000000) سه‌د ملیۆن دینار زیاتربێ تا ده‌گاته (150000000) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار. 4- (6%) ئه‌وه‌ی له (150000000)سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ. 2- ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی مڵكداری خانووبه‌ره‌كه له‌سه‌ر چه‌ند پشكێك له‌خانووبه‌ره‌كه بوو، ئه‌وا باجه‌كه به پێی حوكمه‌كای ئه‌م یاسه له‌سه‌ر هه‌موو خانووبه‌ره‌كه حسێب ده‌كرێ و به‌پێی پشكه‌كانی كه گوازراونه‌ته‌وه بۆگشت خانووبه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێ. 3- نابێ مۆڵه‌تی ئه‌و مامه‌لانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رێكاره‌كانی پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رپێچییه‌كانی باج كه به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامدراوه هه‌ڵپه‌سێردرێ. 4- حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر له‌و لێبوردرانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م/1)دا هاتوون پیاده ده‌كرێن به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی خانووبه‌ره یان مافی ده‌سكاری كردنی كه‌پێش ئه‌م یاسایه ته‌واوبووه و باجه‌كان یان فه‌رقی خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته‌سه‌ریان نه‌دراوه. مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: مادده (1) له بڕیاری ژماره (219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی نیشته‌جێ یه ئه‌م لێبوردنانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری و له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی باره‌كه‌ی له‌ساڵی ده‌رماته‌كه‌ی دا. 1- (2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندنی خێزان و ئه‌گه‌ر ئافره‌تی شوو نه‌كردوو بوو (بێوه‌ژن و ته‌لاقدراو نه‌بوو یاخود ئه‌گه‌ر ده‌رماته‌كه‌ی له‌گەڵ ده‌رامه‌تی مێردی تێكه‌ڵ نه كردبوو). 2-(2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ژنه‌كانی یا ئه‌گه‌ر ژنی ماڵه‌وه بێ و هیچ ده‌رامه‌تێكی نه‌بێ یان ده‌رامه‌ته‌كه‌ی تێكه‌لأ به ده‌رامه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرابێ. 3-300000 سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانیان به چاوپۆشین له ژماره‌كانیان. 4-3200000 سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ خودی بێوه‌ژن یا ته‌لاقدراوو 300000سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌كه له منداڵه‌كانیان كه له ژێر چاودێری ئه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به چاوپۆشین له ژماره‌یان. 5-ئه‌وه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندن لێبورده‌ییه‌كی دیكه‌ی پێده‌درێ كه بڕه‌كه‌ی 500000 پێنچ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقیه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له شه‌ست وسێ ساڵ تێپه‌ڕی بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لێبورده‌ییانه‌ی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌دا له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: مادده(2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م:مادده‌ی(3)له بڕیاری ژماره(219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. سێیه‌م: بڕگه‌كانی7.6))له بڕیاری ژماره (294)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. چواره‌م: كاركردن به بڕگه(2) له مادده(13)له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ: باجی ده‌رامه‌ت ده‌خرێته سه‌ر موكه‌لله‌ف له بڕی هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه: 1-ده‌رامه‌تی تاكی نیشته‌جێ دوای پێدانی ئه‌م لێبورده یاساییانه‌ی خواره‌وه: أ-3% تا ده‌گاته دوو ملیۆن دینار. ب-5% بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته چوار ملیۆن دینار. ج-10% بۆ ئه‌وه‌ی له 4 چوار ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته شه‌ش ملیۆن دینار. د-15% بۆ ئه‌وه‌ی له 6 شه‌ش ملیۆن دینار پتره. 2-ده‌رامه‌تی كه‌سی نا نیشته‌جێ هه‌مان رێژه‌كانی نیشته‌جێ یه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێبوردنه‌و یاسایانه بیگرێته‌وه. 3-باج به ڕێژه‌یه‌كی چه‌سپاو كه بڕه‌كه‌ی (15%)یه ده‌خرێته سه‌ر قازانجی هه‌موو كۆمپانیا كاراكان له هه‌رێمی كوردستان به كۆمپانیا تاك و ساده‌كانیشه‌وه. 4-باج به ڕێژه‌ی 5% له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له 700000 حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار زیاتره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێ بۆ هه‌موو پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی وكه‌رتی تایبه‌تی تۆماركراو به فه‌رمی وخاوه‌ن پایه‌و پله فه‌رمانبه‌رییه تایبه‌تیه‌كان مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی ژماره(192)ی ساڵی 1996و ژماره(32)ی ساڵی 1997و (4210،112،83،65)ی ساڵی 2003 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر مادده (2)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و ده‌بێته بڕگه(7) بۆی. 7- كارگه‌كانی دروستكردنی ئالیك. سێیه‌م: دوو بڕگه به‌زنجیره‌ی (28،27) ده‌خرێنه سه‌ر مادده (7) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:ـ 27- ئۆتۆمبێلی تاكسی (5) نه‌فه‌ری و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بچووك و گه‌وره‌ی نه‌فه‌ران له ناو شار و له نێوان شاره‌كاندا. 28- تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگری بچووك (پیكه‌پ ده‌بڵ) یه‌ك ته‌نی. چواره‌م: كاركردن به یاسای باجی جێماوه‌كان (التركات) ژماره (64)ی ساڵی 1985ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گیرێ و میراتگرانی ئه‌و مردووه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی یاساكه به بڕیاری ژماره (32) له 8/11/1997 باجیان هاتۆته سه‌ر له باجی جێ ماوه‌كان (التركات) ده‌بووردرێن و هۆبه‌كانی باجی جێماوه‌كانیش له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێم داده‌خرێن. مادده‌ی شه‌شه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده (27)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو هه‌موارده‌كرێ و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: ( پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی تۆماركرابێ یا تۆمار نه‌كرابێ و ده‌رامه‌تێكی هه‌بێ كه باج بیگرێته‌وه، راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات له باره‌ی ده‌راماته‌كه‌ی خۆی به‌ر له رۆژی یه‌كه‌می ته‌مووز له ســـــاڵی ته‌قدیری ئه‌گه‌ر داوای لێ نه‌كرا به ئاگادار كردنه‌وه‌ی نووســــراو یان هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌شی بكا. مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیری دارایی ئابووری له هه‌رێم دا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی 1/1/2008 ی ته‌قدیری یه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق