یاسای ژماره‌ (5) ساڵی 1999 یاسای باجی ده‌رامه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

ژمارەی یاسا : 5
ساڵی دەرچوون : 1999
بەرکارە
یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای باجی ده‌رامه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق


به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان 
به‌ ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ بڕیار: 15
مێژووی بڕیار: 2/11/1999


بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ پێی بڕگه‌ (3)ی‌ مادده‌ی (2) له‌ یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 1/11/1999 یدا یاسا كاری كردووه‌ ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رهێنا.


یاسای ژماره‌ (5) ساڵی 1999
یاسای باجی ده‌رامه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق

مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم داده‌نیشێ، له‌ هه‌ر ساڵێكی مه‌زه‌نده‌ كراو له‌سه‌ر بنچینه‌ی باری گوزه‌رانی له‌ ساڵی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی، ئه‌م بێ قه‌یدیی (سه‌ماحانه‌)ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ:
أ‌-	(2000) دینار بۆ خودی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ریه‌تی باجه‌كه‌ بدات.
ب‌-	(2000) دینار بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كانی له‌ بارێكدا كه‌ ژنی ماڵه‌وه‌ بێت و هیچ داهاتێكی نه‌بێت یان ئه‌و داهاته‌ی له‌گه‌ڵ داهاتی مێرده‌كه‌ی لێكدرا بێت.
ج‌-	(200) دینار بۆ هه‌ر مندڵێك له‌ منداڵه‌كانی، جا ژماره‌یان هه‌ر چه‌ند بێت.
د‌-	خودی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌سه‌ریه‌تی باجه‌كه‌ بدات (المكلف)، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له‌ شه‌ست و سێ ساڵی تێپه‌راند، زێده‌ بێ قه‌یدێك (سماح) ێكی دیكه‌ی پێ ده‌درێت كه‌ بڕه‌كه‌ی (500) دیناره‌. جگه‌ له‌و بێ قه‌یدی (سماح)ه‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.







مادده‌ی دووه‌م:
باجه‌كه‌ له‌ هه‌ر ساڵێكی مه‌زه‌نده‌كراو به‌ پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه‌ بیدات.
أ‌-	داهاتی كه‌سی دانیشتووی هه‌رێم دوای ئه‌و بێقه‌یدییه‌ (سماحه‌) یاساییانه‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتوون:
(5%) تاكو ده‌گاته‌ (10000) ده‌ هه‌زار دینار.
(10%) ئه‌وه‌ی له‌ (10000) ده‌ هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (20000) بیست هه‌زار دینار.
 (15%) ئه‌وه‌ی له‌ (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (30000) سی هه‌زار دینار.
 (20%) ئه‌وه‌ی له‌ (30000) سی هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (40000) چل هه‌زار دینار.
(25%) ئه‌وه‌ی له‌ (40000) چل هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (50000) په‌نجا هه‌زار دینار.
(30%) ئه‌وه‌ی له‌ (50000) په‌نجا هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (60000) شه‌ست هه‌زار دینار.
(40%) ئه‌وه‌ی له‌ (60000) شه‌ست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (75000) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار.
(50%) ئه‌وه‌ی له‌ (75000) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت.
ب‌-	باج له‌سه‌ر كۆمپانیا ده‌سه‌ڵات سنوورداره‌كان (پیشه‌سازی و نا پیشه‌سازی) به‌ پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌سه‌پێنرێ:
(10%) تاكو ده‌گاته‌ (10000) ده‌ هه‌زار دینار.
(15%) ئه‌وه‌ی له‌ (10000) ده‌ هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (20000) بیست هه‌زار دینار.
(20%) ئه‌وه‌ی له‌ (20000)بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار.
(25%) ئه‌وه‌ی له‌ (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار.
(30%) ئه‌وه‌ی له‌ (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (60000) شه‌ست هه‌زار دینار.
(40%) ئه‌وه‌ی له‌ (60000) شه‌ست هه‌زار دینار پتر بێت.
ج- باج له‌سه‌ر كۆمپانیا هاوپشكه‌كان جگه‌ له‌ كۆمپانیای كه‌رتی تێكه‌ڵاو (پیشه‌سازی و نا پیشه‌سازی) به‌ پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه‌ فه‌رز ده‌كرێ:
 (10%) تاكو ده‌گاته‌ (20000) بیست هه‌زار دینار.
 (15%) ئه‌وه‌ی له‌ (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (35000) سی پێنج هه‌زار دینار.
 (20%) ئه‌وه‌ی له‌ (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (50000) په‌نجا هه‌زار دینار.
(25%) ئه‌وه‌ی له‌ (50000) په‌نجا هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (65000) شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار.
(30%) ئه‌وه‌ی له‌ (65000) شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته‌ (85000) هه‌شتاو پێنج هه‌زار دینار.
(40%) ئه‌وه‌ی له‌ (85000) هه‌شتاو پێنج هه‌زار دینار پتر بێت.
د- باجی داهات له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كه‌رتی تێكه‌ڵاو فه‌رز ده‌كرێت و قازانجه‌كانی ده‌كه‌ونه‌ ژێر باڵی رێژه‌ی سه‌دی بڕاوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی (25%)ی پاكتاوی قازانجه‌كه‌یه‌تی.




مادده‌ی سێیه‌م:
نرخی خانوو به‌ره‌ی به‌ میرات به‌جێماو یان به‌ موڵك كراو وه‌كو حه‌وت ساڵ به‌ر له‌ مێژووی داواكردنی ته‌سه‌روفی له‌ لایه‌ن میرات گر یان خاوه‌نه‌كه‌ی، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پتر له‌ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكیه‌تی خانوو به‌ره‌كه‌ یان مافی ته‌سه‌روفی خاوه‌ن میرات یان خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌ت بووبێت و، ئه‌و نرخه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ مه‌زه‌نده‌ كراوه‌، ده‌بێته‌ خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر میراتگر یان خاوه‌ن موڵكه‌كه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی ناوبراو له‌وه‌ كه‌متر بوو، ئه‌و كات‌ مووڵكه‌ به‌جێماوه‌كان یان كرێی به‌ موڵك كردن یاخود نرخی خه‌مڵێنراو له‌ مامه‌ڵه‌ی به‌خشین و ده‌ست لێ هه‌ڵگرتن یا خود گۆرینه‌وه‌ به‌ مه‌زه‌نده‌ داده‌نرێن، به‌ مه‌رجێك شته‌ نوێكان ره‌چاو بكرێن و ببنه‌ بنچینه‌یه‌ك بۆ حیساب كردنی قازانج.


مادده‌ی چواره‌م:
أ‌-	ئه‌و كه‌سه‌ی باجی داهاتی كه‌وتۆته‌ سه‌ر، له‌ باجی گواستنه‌وه‌ی مولكایه‌تی خانوو یاخود شوققه‌ی نیشته‌جێ بوون به‌ فرۆشتن یان به‌ هه‌ر رێگایه‌ك له‌ رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی عه‌فوو ده‌كرێت.
جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه‌ بكاته‌ هه‌ر چه‌ندێك، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه‌ ناكامه‌كانی له‌ رۆژی فرۆشتنی موڵكه‌كه‌ له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاسایی خانوو یان شوققه‌یه‌كیان نه‌بێت كه‌ بۆ نیشته‌جێ بوون ده‌ست بدات و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئه‌و كه‌سه‌ باس كراوه‌ یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه‌ ناكامه‌كانی ئه‌گه‌ر له‌ رۆژی فرۆشتندا پارچه‌ عاردێكی ئاماده‌كراویان هه‌بێت بۆ نیشته‌جێ بوون یاخود زیاتر، ئه‌مه‌ نابێته‌ رێگر له‌ سوود وه‌رگرتن له‌م عه‌فو كردنه‌و هه‌ر كه‌سێكی سوودی له‌ عه‌فوو كردنی ئه‌م به‌نده‌ی كه‌دێ وه‌رگرتبێت، سوود له‌م عه‌فوو كردنه‌ وه‌رناگرێت.
ب‌-	ئه‌و كه‌سه‌ باسكراوه‌ی باجی كه‌وتۆته‌ سه‌ر، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی ب فرۆشتن یان به‌هه‌ر رێگایه‌ك له‌ رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌كی بێت، عه‌فوو ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی موڵكه‌كه‌ یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه‌ ناكامه‌كانی خانووی نیشته‌جێ بوون یاخود شوققه‌ یان پارچه‌ عه‌ردێكی ئاماده‌كراوی سه‌ربه‌خۆ یان له‌ رۆژی فرۆشتندا له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونیان نه‌بێت.
ج‌-	ئه‌وه‌ی سوودی له‌ عه‌فوو كردن وه‌رگرتبێ. سوود له‌م عه‌فوو كردنه‌ وه‌رناگرێ كه‌ له‌ خاڵه‌كانی (أ و ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه‌ دا هاتووه‌. ته‌نیا جارێك نه‌بێ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ مێژووی فرۆشتنی پێشوویه‌وه‌.

مادده‌ی پێنجه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه‌ رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربهێنێ.

مادده‌ی شه‌شه‌م:
كار به‌ یاسا و بڕیاره‌ باج ستێنییه‌ به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نه‌بن.

مادده‌ی حه‌وته‌م:
له‌سه‌ر وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.



مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ 1/1/2000ه‌وه‌ كاری پێده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
 


                                                                                           جوهر نامق سالم 
                                                                          سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
  


هۆیه‌ پێویسته‌كان
به‌مه‌به‌ستی سووككردنی باج به‌سه‌ر هاوڵاتییانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكێكی دادوه‌رانه‌ له‌ داهاتی (المكلف) بۆی جێ بهێڵدرێ و هان بدرێ تا چالاكییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كانی خۆی فراوان بكا و‌ به‌شداری له‌ وه‌ به‌رهێنانه‌ به‌ سووده‌ تازه‌كان بكات، ئه‌م یاسایه‌ ده‌رهێندرا.