به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشـت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاســای ژماره (1)ی ســــــــاڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌ســـــه‌ر داوای ژمــاره‌ی یاســایی په‌رله‌مانتـاران، ئه‌نجومه‌نی نیشــــــتمانیی كوردســــــتان ـ عیراق له دانیشــــتنی ژماره (19)ی رۆژی 26/11/2008دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: 
یاسای ژماره (16) ی ساڵی 2008
یاسای په‌سندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
 مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ كاری ئه‌م یاسایه:- 
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق.
سێیه‌م: پڕۆژه: پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم كوردستان.
چواره‌م: لێژنه: لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه كه به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن ژماره (5) له 8/9/2005 راسپێدراوه بۆ به‌دواداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌نجومه‌ن له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمدا به ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زرێنه‌ر داده‌نرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می فیدڕاڵی به بڕیاری ژماره (22) له 4/10/1992، كه پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕیاری ژماره (26) له 7/11/2002 دا په‌سند كراوه.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئامانج له‌م یاسایه دیاركردنی میكانیزمی دانانی ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌ییه بۆ هه‌رێم به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (120) له ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵ‌دا.
مادده‌ی چواره‌م:
پڕۆژه‌كه به داڕشتنه كۆتاییه‌كه‌وه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌ركاتێك كۆتایی به‌كاره‌كانی هات له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داڕشتنی كۆتایی پڕۆژه‌كه له‌خشته‌ی كاره‌كانیدا دایده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پڕۆژه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م ڕاپرسی سه‌رتاسه‌ریه‌وه دوای په‌سندكردنی له ئه‌نجومه‌ن به‌ره‌زامه‌ندی به‌لای كه‌می دوو له‌سه‌ر سێ ی ئه‌ندامانیه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ریه‌تی ژماره‌یه‌كی پێویست له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری په‌سندكراوی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، به‌و زمانانه‌ی كه له‌هه‌رێمدا قسه‌یان پێده‌كرێ (كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ توركمانی ـ سریانی) چاپ بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕاپرسیه‌كی سه‌رتاسه‌ریدا بیخاته به‌رده‌ستی خه‌ڵكی كوردستان كه له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
1-	له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمدا هه‌موو پێداویستیه‌كانی پێویست بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی رٍاپرسی سه‌رتاسه‌ری بۆ ده‌ستوور له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌یان بكه‌ن.
2-	كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌ستێ به سه‌رپه‌رشتی كردنی پڕۆسه‌ی ڕاپرسی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمدا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یازده:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وقائع كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
                                                                                   عدنان موفتی
                                                                         سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
                                                                               كوردستان ـ عیراق 
   
  
هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه
داننان به سیسته‌می فیدراڵی له ده‌ستووری عێراق، كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق پێی وه‌ریگرتووه به‌پێی بڕیاری ژماره (22) له به‌رواری 4/10/1992 ده‌رچوو، بۆ پیاده كردنی ئه‌و حوكمه‌ی له مادده‌ی (120)ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه كه به‌و پێیه ماف به‌هه‌ر هه‌رێمێكی عێراقی فیدرال ده‌دات كه ده‌ستووری تایبه‌تی خۆی هه‌بێ، و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌ستووری له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ په‌سند كردنی ئه‌م ده‌ستووره كه پێویستی به میكانیزمێك هه‌یه بۆ پیاده‌كردنی به‌پێی ڕێ‌و شوێنه‌كان بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا.