به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهربان
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق
به‌ناوی گه‌له‌وه
به‌پێی بڕگه‌ی (1، 5) له‌مادده‌ی (10)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره (20) له 22/6/2009، ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:
یاسای ژماره (9) ی ساڵی 2009
یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای په‌سندكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
ژماره (16) ی ساڵی 2008
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م له‌یاساكه‌دا هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌خرێته به‌ر ڕاپرسی گشتی و دووای په‌سندكردنی له په‌رله‌مان لای كه‌م به ڕه‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانیه‌وه.
دووه‌م: پرۆسه‌ی ڕاپرسی گشتی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستور له رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25/7/2009 ئه‌نجام ده‌درێت به ده‌نگدانێكی نهێنی ڕاسته‌وخۆ و سه‌رتاسه‌ری.
سێیه‌م: ڕاپرسی به ڕاده‌ربڕین ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه:
{ئایا تۆ ڕه‌زامه‌ندیت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه؟ وه‌ڵامه‌كه‌شی به (به‌ڵێ) یان (نه‌خێر) ده‌بێت}
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه:
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پرۆژه‌ی ده‌ستوری په‌سندكراو له په‌رله‌مان به زمانه‌كانی په‌یڕه‌وكراوی هه‌رێم (كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی)چاپ ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌ستی گه‌ل له ڕاپرسیه‌كی گشتی دا.
مادده‌ی سێیه‌م:
بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی هه‌شته‌م هه‌موارده‌كرێت به زیادكردنی ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی خواره‌وه له كۆتایی بڕگه‌كه‌دا:
(بۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه په‌یره‌وی پێویست به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات)
مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێته مادده‌ی هه‌شته‌می (دووباره):
پرۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه به په‌سندكراو ده‌ژمێردرێت به به‌ده‌ستهینانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران له ڕاپرسیه‌كی گشتیدا‌و به‌كارپێكراویش داده‌نرێت دوای تێپه‌ڕبوونی (30) ڕۆژ به‌سه‌ر ڕاپرسیه‌كه‌دا.
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌بێته مادده‌ی نۆیه‌می (دووباره):
ئه‌و كه‌سه‌ی شیاوی ده‌نگدانی هه‌یه بۆ ڕاپرسی سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:
1- ده‌بێ عێراقی وله هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێ وه هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت.
2- ده‌بێ ناوی له تۆمارگه‌ی ده‌نگده‌راندا تۆماركرابێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق