به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی كوردسـتان – عێراق له دانیشــتنی ژماره (4)ی نائاسایی ڕۆژی 9/ 7/2009 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:-
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2009
یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی یاسای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری
هه‌رێمی كوردستان ژماره (16)ی ساڵی 2008هه‌مواركراو
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی(دووه‌می) مادده‌ی شه‌شه‌می هه‌مواركراوی یاساكه پووچه‌لأده‌كرێ وبه‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:
دووه‌م: رۆژێك بۆ راپرسی گشتی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق دیاری ده‌كرێت به‌هه‌ماهه‌نگ له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
مادده‌ی دووه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر ناكۆك بێت له‌گه‌لأ ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
عدنــــان موفتـــی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق
هۆیه پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی
له‌به‌ر پۆزش هێنانه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌پێی نووسراوی ژماره (خ/9/1340) له 6/7/2009، له‌ئه‌نجامدانی راپرسی گشتی له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له 25/7/2009، كه له‌توانایاندا نه‌بوو، بۆیه ئه‌م یاسایه دانرا.