به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رۆك بریاری ژماره (1) ساڵی 2007 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان- عێراق به‌پێی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (10)ی ( یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق) ی ژماره (1)ی ساڵی2005 پێمان دراوه‌و به پاڵپشتی ئه‌و یاساكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عێراق له دانیشتنی ژماره (24) ی رۆژی (27/12/2006)ی خۆیدا كردویه‌تی بریارماندا به ده‌ركردنی: یاسای ژماره( 20 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه له‌م یاسایه‌دا: یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان- عێراق . دووه‌م:وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزاری هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری گه‌شت وگوزاری هه‌رێم. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تیگه‌شت وگوزار. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار. شه‌شه‌م: مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری: مه‌به‌ست له حه‌وانه( الراحه) بووژانه‌وه( الاستجمام)و وه‌رزش و مه‌له‌وانی و ڕابواردن و ڕاوكردن و بینینی هه‌واری مێژوویی وئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشتی و پارك و سه‌یرانگا و كڕینی پێداویستی شه‌خسی و چالاكیی دیكه‌ی خه‌مڕه‌وێن و هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه كه گه‌شتیاران ڕابكێشێ. حه‌وته‌م: جێگه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر جێگه‌یه‌كه، مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری تێدا به‌جێ بێ وه‌ك، ئۆتێل و خواردنگه و گازینۆ و شوێنی بووژانه‌وه (المنتجعات) و خێوه‌تگاو شوێنی دیكه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار ئاماده كرابێ. هه‌شته‌م: ناوچه‌ی گه‌شت وگوزار: هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه بۆ چالاكی گه‌شت وگوزر له‌باربێ و مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی بۆ فه‌راهه‌م كرابێ یان بۆ گه‌شتوگوزار له‌بار بێت. - ئه‌رك وفرمانه‌كانی وه‌زاره‌ت - مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌ركی پلاندانان و به‌دواداچوونی بزووتنه‌وه‌ی گه‌شت وگوزاری ناوچه‌كانی هاوینه هه‌وار له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر:- یه‌كه‌م: به‌هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا وزه‌ی گه‌شت وگوزارو سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ناوچه ئاسه‌واری و مێژوویی و مه‌زارگه‌ی ئایینی وه‌به‌ردێنێ به‌جۆرێكی وا كه خزمه‌تی مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاری بكه‌ن و په‌ره‌یان پێ بدرێ. دووه‌م: هاندانی بنیات نانی شار‌و كۆمه‌ڵگای گه‌شت وگوزاری و جێگای بووژانه‌وه‌و ئۆتێل و خانووی گه‌شتوگوزاری. سێیه‌م: دروستكردن و به‌كرێدان و به‌كرێگرتنی خواردنگه وگازینۆ و چایخانه‌و جێگای ڕابواردن و سه‌یرانگاو مه‌له‌وانگه‌ی ده‌ستكرد و سروشتی وشوێنی به‌فه‌ره‌خلیسكێ و هی دی. چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان و به‌پێی توانا ڕه‌خساندنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆیان له پێناوی خولقاندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌شتوگوزاری. پێنجه‌م: ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیا‌و نووسینگه‌و بریكاره‌كانی سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزاری ناوخۆ‌و هاندانی سه‌فه‌ری گه‌شت وگوزاری. شه‌شه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی پێویستی پاره گۆڕینه‌وه له‌ناوچه‌و ده‌زگا گه‌شتوگوزارییه‌كاندا به‌هاوئاهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. حه‌وته‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و كۆمپانیا و تاكه‌تاكه‌ی خه‌ڵكیشدا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا و ئه‌مه‌ش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێده‌وێ. هه‌شته‌م: هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له بواره‌كانی گه‌شتوگوزاریدا. نۆیه‌م: هاوكاری و هاوئاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ ناو هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پلان و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رچووێنراون. - پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت - مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:ـ أ- وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیشوكاری ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و سه‌رپه‌رشتی و چاودێرییان ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و ڕێنماییه‌كیش كه په‌یوه‌ندی به ئه‌رك وفرمان وپێكهاته‌و ده‌سته‌ڵات وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی و كارگێڕی وڕێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وخۆی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یان به به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان یاخود به‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه خۆی به‌شیاوی بزانێ. ب- بریكاری وه‌زاره‌ت: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ له‌ئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات و مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ. ج- نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. د- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. هـ- راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه‌یی بن. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیی بێ. ز- به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌واره‌كان: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێ. دووه‌م: له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ گه‌شتوگوزار داده‌مه‌زرێ و به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به‌مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ له‌و بواره‌دا. سێیه‌م: أ- ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاریی وه‌زاره‌ت پێكدێت له:- 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. 3ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان : ئه‌ندامن. 4ـ راوێژكار‌و شاره‌زایان: نابێ ژماره‌یان له سێ كه‌س زیاتر بێ: ئه‌ندامن. به‌مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن و شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌بێ. ب ـ ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر و له كاتی پێویستدا كۆ ده‌بێته‌وه. ج ـ ئه‌نجومه‌ن راسپارده‌كانی پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كات و ئه‌گه‌ر په‌سند كرا شێوه‌ی بڕیاری وه‌زاری وه‌رده‌گرێ. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: به پێره‌وێكی تایبه‌تی كاروتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كانی نێو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستی كاره‌كانیان دامه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: یاسای ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ژماره(39)ی ساڵی 2004 كه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو ماف و ئیمتیازێكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌درێن به وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا. مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زیر بۆ ی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی كردن له جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونی كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق سروشتێكی گه‌شتوگوزاریی له ڕووی هاوینه‌هه‌وار و شوێنی گه‌شتوگوزار و جێگه‌ی ئاسه‌وار و مه‌زارگه‌ی ئایینی هه‌یه و گه‌شتوگوزاریش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نیشتمانی و هۆیه‌كی كارایه بۆ ناساندنی كه‌له‌پوورو شاره‌ستانیه‌تی گه‌لی كوردستان به جیهان و له پێناوی هاندانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزاری و راكێشانی گه‌شتیاران له رێگه‌ی شوێنه گه‌شتوگوزارییه تازه‌و هاوچه‌رخه‌كانی و بۆ دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێك له هه‌رێمدا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌رك و ئامانجه‌كانی و بۆ روونكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.