یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق 
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار: 31
مێژووی بڕیار 14/6/1993
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (5)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردن و بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/ 6/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (13)ی ساڵی 1993
یاسای وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق 
(پێناسه‌كان)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نبشته‌جێكردن.
وه‌زیر: وه‌زیری ئه‌شغال و نیشته‌جی كردنی هه‌رێم.
بریكار: بیكاری وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:
1-جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كان له بواری خانووبه‌ره‌ی گشتی نیشته‌جێ كردن ورێگاو بان و پرد‌و فرۆكه‌خانه‌و ئۆتێل و پێشنیاز كردنی نه‌خششه بۆیان له چوارچێوه‌ی نه‌خشه گشتییه‌كانی هه‌رێمدا.
2-سازدانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كه‌رتی بیناكاری و رێگا وبان و پرد و لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئه‌و پرۆژانه‌ی له لایه‌تیه‌وه پێشنیاز ده‌كرێن له رووی هونه‌ری ئابوورییه‌وه و دانانی سكێچ و به‌رنامه‌ی كار بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن.
3-سازدانی كاری(سیگر نوعی) له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی بیناكاری و كه‌ل و په‌لی بینا كردن سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی خۆی و به‌شداربوون له ئاماده‌كردنی پێوانه‌ی هونه‌ری (الوصفات الفنیه) به پێی بارودۆخی سروشتی.
4-شسه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی پێی ده‌سپێردرێن به دواداچوونیان و دروستكردن و پاراستنی ئه‌و رێگا و بانه گشتییانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كان و پاراستن و به گر خستنی پرده‌كان و وێستگه‌كانی وه‌زنكردنی سه‌ر سنووره‌كان و شوێنی په‌رینه‌وه و توونێڵه‌كان له‌گه‌ل (تأسیس)كردن و پاراستنایان دا.
5-به‌لێن به‌ستن له‌گه‌ل رێكخراوه مرۆڤایه‌تییه‌كان و لایه‌نه كارگه‌ره پسپۆره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كاندایه به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا.
6-هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی كه‌ل و په‌لی بیناكردن و سه‌رچاوه‌ی پاره‌و پوولی خۆیی له فه‌رمانگه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت.
(دام و ده‌زگاكانی وه‌وزاره‌ت)
 مادده‌ی سێ یه‌م:
مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له مانه پێكدێ:
1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردن له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی چالاكییه‌كان و له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار‌و فه‌رمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت ئه‌و كار‌و باره ئیداری دارایی رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌ودا هه‌یه له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یریكار یا به به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر كه‌سێك به په‌سه‌ند بزانێ بسپێرێ.
2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
3-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكۆیه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
4-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك له كارمه‌ندان و لێهاتوان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
5-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی كاروباری یاسایی.
6-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.
7-به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون:
فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستییه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ.
8-به‌رێوه‌به‌رێتی كارگه‌و كۆگاكان: فه‌رمانه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له ئه‌ندازه‌ی میكانیكدا هه‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
دیوانی وه‌زاره‌ت له‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه پێكدێ:
1-به‌رێوه‌به‌رایتی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:-
أ-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری ئیداری به‌شه‌كان.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی كاروباری دارایی.
2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی رێگا و بان و پرده‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی رێگا و بان و پرده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌ستێته‌وه.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی خانووبه‌ره و نیشته‌جێكردن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی یه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی دا هه‌بێ و له كارمه‌ندان بێ و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی خانووبه‌ره و نیشته جێكردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
1-ئه‌رك و تایبه‌تكاراییه‌كانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.
2-وه‌زیر بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا به‌رێوه‌به‌رێتی یا به‌ش یا لقی نوێ پێك بێنێ یا له‌یه‌كیان بدا.
3-وه‌زیر بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا كاتی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركێكی دیاریكراو پێك بێنێ .
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی كاروباری تاقیگه‌كانی بیناكاری (المختبرات الانشائیه) و سه‌رپه‌رشتی كردنیان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زگایه‌كی ناوه‌ندییان بۆ له هه‌رێمدا پێك ده‌هێنرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
گشت مال و مولك و مافه‌كانی وه‌زاره‌تی نیشته جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی كه بووونه ته تایبه‌تكاری ی وه‌زاره‌ت ده‌بنه ماڵ و موڵكی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
گشت كارگه‌رانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی یاسای خزمه‌ت و میلاكه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی ی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده دوازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ.
                   
                                                                                                                  جوهر نامق سالم
                                                                                               سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق