به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 25
رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له دانیشتنی ژماره (43)ی رۆژی (19/6/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (25)ی ساڵی / 2004
یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
1-	هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.
2-	ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
3-	وه‌زاره‌ت:وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن .
4-	وه‌زیر:وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێم.
5-	بریكار: جيَطري وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێم .
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ت:
1-	پێشنیازكردنی پلانگه‌لی گشتی سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له بوارگه‌له نیشته‌جێ كردن و بینایه‌و رێگاوبانی هه‌رێمدا (رێگاوبانی هاتوچۆی خێرا و پرد و تۆنێلیش له‌گه‌ڵدا بێ).
2-	وه‌به‌ركارخستنی سیاسه‌تی بڕیاردراوو، پێشنیازكردنی پلانی ساڵانه‌و قۆناغه‌پلان و قۆناغی دوورمه و‌دا كه بۆ به‌كارخستنیان پێویستن.
3-	ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه تایبه‌ته‌كان له چوارچێوه‌ی كه‌رتی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ی سوودی ئابووری و هونه‌ریی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تدا پێشنیاز ده‌كرێن.
4-	دانانی هێلكارو به‌رنامه‌ی كاری پلانه ته‌سدیقكراوه‌كان وبه‌ركارخستنی پرۆژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه، یان سپاردنیان به به‌ڵێنده‌ران.
5-	دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه وه‌زاره‌ت خۆی ده‌یانخاته به‌ركار، هه‌روه‌ها دانانی هێلكاری ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ن له‌سه‌ر داواكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه یان له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
6-	پاراستن و ئیدامه پێدانی رێگاوبانه گشتییه‌كان، به‌رێگاكانی هاتوچۆی خێراییشه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستن و وه‌گه‌ڕخستنی پێل و وێستگه میحوه‌رییه‌كانی كێش (الاوزان) و پرد‌و تونێله‌كان و زامنكردنی جیازی (الاثاث) و پاسه‌وانی كردنیان.
7-	ئه‌و پرۆژانه‌ش كه پێی ده‌سپێردرێن، له‌ريَطةي داموده‌زگا هێلكارو كارڕاپه‌ڕاندنه‌كان خۆیه‌وه به ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نێ، یان ده‌یانسپێرێ به به‌ڵێنده‌ران.
8-	له‌گەڵ ئه‌زمووندارانی بیانی یان ل له‌گەڵ كۆمپانیاكان یان ده‌زگا پسپۆره‌كاندا گرێبه‌ستی مۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دایه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئیش بكه‌ن، یان هه‌ندێ كار ته‌واو بكه‌ن كه پێی سپێردراوه، ئه‌ویش به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
9-	پێشنیازكردنی پلانگه‌ل و پرۆژه‌گه‌لی فراژووكاری (التنمویه) له چوارچێوه‌ی پلانه گشتییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنداو، جێ به‌جێ كردنیان به ته‌نسیق له‌گه‌لَ لایه‌ن و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كاندا.
10-	ئاماده كردنی بوجه‌ی ئاسایی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلانه‌كان و حساب و حسابكاری كۆتایی ساڵانه‌و، به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ ته‌سدیقكردنی. هه‌موو حساباتێكیشی ملكه‌چی دیوانی ریقابه‌ی دارایی یه.
مادده‌ی سێیه‌م:
1-	وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی به‌جێ هێنانی یاسا‌و پێڕۆو رێنماییه‌كانێتی. هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌رییدا، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆیشی به جێگری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی شیاو دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بسپێرێ و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه.
2-	بریكار یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له سه‌رپە‌رشتی ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ئه‌رك و فرمانه‌ش ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ.
3-	ناوه‌ند (مركز)ی: وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت:
أ- نووسینگه‌ی وه‌زیر فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو بێت ژماره‌یێ فرمانبه‌ر هاوكاریی ده‌كات.
ب- نووسینگه‌ی بریكار: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو چه‌ند فرمانبه‌رێكیش هاوكاریی ده‌كه‌ن.
ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و پێوه‌یكاری: به‌نووسینگه‌ی وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ریقابه‌و ته‌دقیق: به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
مادده‌ی چواره‌م:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت:
1-	به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیوانی گشتی: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بی و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن.
أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئیداری و ئه‌فراد.
ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی.
ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری خزمه‌تگوزاری و ته‌جهیزات
2-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و لێكۆلینه‌وه: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. له ئاماده‌كردن و پێشنیازكردنی پلانی ساڵبه‌سال و پلانی قۆناغ به قۆناغ و پلانگه‌لی دوورمه‌ودادا به‌شداری ده‌كاو، لێكۆلینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تیش راده‌په‌ڕێنێ 
3-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت، ژماره‌یةك فرمانبه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتو له‌بواری پسپۆڕیی خۆیاندا هاوكاریی ده‌كه‌ن به‌دواداچوون و ریقابه‌كردنی ره‌وشی كار له پێهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا ده‌گرێته‌و ده‌ست و راپۆرتگه‌لیش له‌سه‌ر چالاكی و سه‌ویه‌ی كارڕاپه‌راندن بۆ وه‌زیر ئاماده ده‌كات و راوێژی خۆی له‌باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.
4-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له یاسادا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. له‌به‌رده‌می دادگاكان و ئه‌نجومه‌نگه‌ل و هه‌یئه‌كاندا نوێنه‌ریی وه‌زاره‌ت ده‌كاو، له‌بابه‌تگه‌لی یاسایی و گرێبه‌ستیدا راوێژ پێشكه‌ش ده‌كات.
5-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌كان و ئالاته‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی میكانیزم یان كاره‌باییدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتووش بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت:
1-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگاوبان و پرده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ري طشتي سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی رێگاوبان و پردی پارێزگاكانیش په‌یوه‌ست ده‌بن.
2-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نیشته‌جێ كردن و بینایه‌كانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن.
3-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تای له زانسته‌كانی ئه‌ندازه‌ی مه‌ده‌نی یان بیناسازیدا هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا په‌یوه‌ست ده‌بن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوكاری (التنمیه)و وه‌زاره‌تی كار‌و نیشته‌جێ كردن ئیلغا ده‌كرێن و كارمه‌نده‌كانیان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێكهاته‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا دابه‌ش ده‌كرێن و، گشت ئیلتیزام و ماف و موڵكێكیان ده‌بن به‌هی ئه‌م وه‌زاره‌ته.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
1-	وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمپانیاگه‌لی ته‌نفیزی و ته‌صمیمیی پسپۆڕ له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پێك بهێنێ، له‌پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
2-	وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌گه‌لێ له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، له‌كاتی پێویستدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵیان بكات.
3-	وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌و هه‌یئه‌ی كاتی پێك بهێنێ.
4-	ئه‌رك و فرمان و ئیشه تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕۆ دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته به‌ركار.
                                                         د. رۆژ نوری شاوه‌یس
                                          سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - عێراق