یاسای چاپه‌مه‌نیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان به ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره بڕیار: 24 مێژووی بڕیار 25/4/1993 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری رۆشه‌مبیری و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 18/ 4/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (10) ساڵی 1993 یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 4-چاپكراوی خوله‌كی (ده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه به‌رده‌وام كه چماره‌ی زنجیره‌یی و له‌ه كاتێكی دیاریكراودا ده‌ربچێ وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه و هه‌رچی یه‌كی له‌م بابه‌تانه بێ. 5-چاپكراوی نا خوله‌كی (ناده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه بۆ یه‌ك جار ده‌ربچێ یا به‌ش به‌شی دیاریكراو بێ به بێ گوێدانه چاپكردنه‌وه (اعاده الگبع) وه‌ك مه‌وسووعه و قامووس و كتێب و نامیلكه‌و نه‌خشه (خریگه)و رسم و هه‌رچییه‌كی له‌م بابه‌ته بێ. مادده‌ی دووه‌م: چاودێری (رقابه) له هه‌رێمدا ناخرێته سه‌ر چاپه‌مه‌نی و هه‌ر هاوڵاتییه‌كی سه‌ربه‌سته له ده‌ركدرنی هه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌كدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه. مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه چاپه‌مه‌نی خوله‌كی خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسینی عه‌بێ كه ده‌بێ خوێندنه‌وه و نووسین به زمانی چاپكراوه‌كه بزانن و ئه‌هلیه‌تی یاسایی ته‌واویان هه‌بێ له‌سه‌ر تاوانێك (جنایه) یا كه‌تنێكی (جنحه) ناسیاسی له‌كه‌دار كه‌ری شه‌ره‌ف حوكم نه‌درابن. مادده‌ی چواره‌م: خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسینی چاپكراویی خوله‌كی به هاوبه‌شی له‌به‌ر ده‌م یاسا و دادوه‌ریدا لێ ی به‌رپرسیارن. مادده‌ی پێنجه‌م: 1-هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عیراقی نبشته‌جێی هه‌رێم كه بیه‌وێ چاپكراوێكی خووله‌كی ده‌ربكا ده‌بێ داخوازییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری رۆشه‌مبیری بكا تیایدا ناوی خۆی و ناوی سه‌رۆكی نووسین و ناوی چاپكروه‌كه و زمانه‌كه‌ی دیاری بكا. 2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی تۆمار كردنی داخوازیه‌كه‌وه له لای وه‌زاره‌ت بڕیاری خۆی له باره‌یه‌وه بدا. 3-ئه‌گه‌ر وه‌زیر له ماوه‌یه‌ی برگه‌ی (2)دا بڕیاری خۆی نه‌دا چاپكراوه خوله‌كییه‌كه له رووی یاساییه‌وه به رێپێدراو داده‌نرێ. 4-له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كه‌دا خاوه‌نی داخوازییه ره‌تكراوه‌كه بۆی هه‌یه له ماوه‌ی ده رۆژدا له‌و رۆژه‌ی پێی راده‌گه‌ێنرێ له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێم تانووت له بڕیاری وه‌زیردا بڕیاری دادگاش بن بڕ (قگعی) ده‌بێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-چاپكراوی خوله‌كی له كاتی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی بوون (وجود)ی لاسایی خۆی و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ویستی ئه‌و بوونه‌ی نه‌هێلێ، ده‌بێ به نووسین وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكا و ئه‌و سا له رۆژی تۆمار كردنی ئاگادار كردنه‌وه له لای وه‌زاره‌ت بوونه یاساییه‌كه‌ی نامێنێ. 2-ده‌شێ خاوه‌نی (امتیاز) یا سه‌رۆكی نووسین یا هه‌ردووكیان بگۆردرێن به مه‌رجێ وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكرێ. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ خاوه‌نی (امتیاز)ی چاپكراوی خوله‌كی به پێی حاڵی چاپكراوه‌كه ده‌فته‌ری تۆماری یاسایی ئسوڵیی (السجلات القانونیه الاسولیه)ی سه‌لمێنراو له لایه‌ن داد نووسه‌وه رێك بخا. مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ چاپكراوی ناخوله‌كی چاپ كا ده‌بێ پێشه‌كی له لای كتێبخانه‌ی نیشتامنی هه‌رێم تۆماری بكا و دانه‌یه‌كی وه‌ك خۆی (گبق الاصل) به‌وی بسپێرێ. 2-ئه‌وه‌ی چاپكراوی ناخوله‌كی ده‌دا به چاپ كردن ده‌بێ دوای چاپكردنی چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ بسپێرێ به كتێبخانه‌ی گشتی هه‌رێم. 3-ده‌بێ چاپكراوی خوله‌كی كه چاپ ده‌كرێ ناوای دانه‌ر یا دانه‌ر و وه‌رگێر و پێشكه‌ش كه‌ری بۆ چتپ و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی (ناشر)و ساڵی چاپ كردنی و ئه‌و چاپخانه‌ی لێ چاپ كراوه و ژماره و رۆژ سپاردنی به كتێبخانه‌ی نیشتمانی و ژماره‌ی دانه‌كانی تێدا بێ. مادده‌ی نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه (النشر) له‌و بابه‌تانه قه‌ده‌غه‌ن كه هانی كردنی تاوان و كاری تیرۆرستی (الارهاب) ده‌ده‌ن و رێ و شوێنی بۆ خۆش ده‌كه‌ن و تین و توانای بۆدابین ده‌كه‌ن یا جنێو و تانووت لێدان و ناو زراندنی كه‌سانیان تێدا بێ یا ده‌ستدرێژییان بۆ سه‌ر حورمه‌تی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و داب و نه‌ریت و سیسته‌می گشتی. مادده‌ی ده‌یه‌م: خاوه‌نی (امتیاز) یا سه‌رۆكی نووسین و نووسه‌ری وتار له چاپ كراوی خوله‌كی دا‌و پێشكه‌شكه‌ری چاپكراوی نا خوله‌كی، له حاڵه‌تی سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌كه‌ون و ه‌بر لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه . مادده‌ی یازده‌یه‌م: 1-ئه‌و داوا (دعوی) گشتیانه‌ی له سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌وه‌شێنه‌وه، له لایه‌ن داواكاری گشتی (الادعاء العام)و په‌سه‌ند كردن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و داوا تایبه‌تیانه‌ی لێی ده‌وه‌شێنه‌وه له لایه‌ن زه‌ره‌مه‌نده‌وه ده‌كرێن. 2-ئه‌و داوایانه‌ی له بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باس كراون نابێ دوای تێپه‌ربوونی سێ مانگ له رۆژی بلاشوكردنه‌وه وه بۆ چاپكراوی خوله‌كی و له كاتی ده‌ست كردنه‌وه به دابه‌ش كردن له چاپ كراوه نا خوله‌كیدا له لایه‌ن دادگاكانه‌وه ده‌بینرێن. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1-حوكمی دادوه‌ری به گوناهباركردنی خاوه‌نی (امتیاز)و سه‌رۆكی نووسین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له چاپ كراوی خوله‌كی دا خوودی چاپكراوه‌كه ناگرێته‌وه و بوونی (وجود)ی به‌رده‌وام ده‌بێ مه‌گه‌ر خاوه‌نی (امتیاز) خۆی وه‌های حه‌ز لێنه‌بێ كه ئه‌وسا حوكمی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه جێ ده‌كرێ. 2-حه‌كمی دادوه‌ری به گوناهباردنی پێشكه‌شكه‌ری چاپكراوی نا خوله‌كی بۆ چاپ خوودی چاپكراوه‌كه ده‌گرێته‌وه و تا كاتی لادانی هۆی گوناهباركردنه‌كه چاپ كراوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ. مادده‌ی سیازده‌یه‌م: هیچ كۆتێك له‌سه‌ر هاتنی چاپ كرا‌و بۆ ناو هه‌رێم و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی نییه ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسیایه‌ن و سه‌رپێچیكه‌ر ده‌كه‌وێته به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه. مادده‌ی چوارده‌یه‌م: سه‌ربه‌ستی كاری راگه‌یاندن بۆ په‌یامنێر و نوێنه‌رانی دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیانی له هه‌رێمدا مسۆگه‌ره و مه‌رج و بنچینه‌كانی كار كردنیان به رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا. مادده‌ی پازده‌یه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی ئه‌و چاپكراوه خوله‌كیانه‌ی تا كاتی جێبه جێ كردنی ئه‌م یاسایه هه‌ن له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا حوكمی پێنجه‌می جێبه جێ بكه‌ن. مادده‌ی شازده‌یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا. مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكا. مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق