به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 8 رۆژی ده‌رهێنان: 14/5/2002 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی ژماره (15)ی رۆژی (13/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2002 یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (1993)ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی - عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1-هه‌ر چاپكراوێكی خولاو خول (الدوری) دوای ئیجازه‌پێدان و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی به (قائم الوجود) له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌ی ویستی وجودی نه‌هێڵێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ری به نووسین وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات و، به‌پێی یاسایش له‌و رۆژه‌وه‌ی كه داواكه‌ی له وه‌زاره‌ت تۆمار كراوه وجودی چاپه‌مه‌نیه‌كه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. 2- ئه‌گه‌ر چاپكراوه‌ی خولاوخول له ماوه‌ی سێ مانگدا "كه له رۆژی ئیجازه‌پێدانه‌كه‌وه‌ی ده‌ست پێ ده‌كا" ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا (دوای ئینزار كردنی) ئیجازه‌كه‌ی به پووچه‌ڵكراو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3- حزبه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و ده‌زگا گشتییه‌كان مافی خۆیانه خاوه‌ن ئیمتیاز یان سه‌رنووسه‌ری چاپكراوه‌ی خولاوخولی خۆیان بگۆڕن و پێویسته له‌و باره‌دا وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكه‌ن. 4- خاوه‌ن ئیمتیاز مافی خۆیه‌تی له كاتی زه‌رووردا سه‌رنووسه‌ری چاپكراوی خولاو خولی بگۆڕێ و پێویسته وه‌زاره‌تی لێ ئاگادار بكات. مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی نۆیه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1-بڵاوكردنه‌وه‌ی كاڵدانی (التحریض) جه‌ریمه‌و ره‌فتاری تیرۆر‌و ره‌واج پێدان و فه‌راهه‌مكردنی رێگا‌و مومكیناتی جه‌ریمه‌و تیرۆر‌و، شه‌ڕه‌جوێن و تانه‌و ته‌شه‌ر (التشهیر)ی دژ به ئه‌شخاص و سووكایه‌تی به حوورمه‌تی دین و مه‌زه‌ب و ئاداب و پێڕۆی گشتی، قه‌ده‌غه‌یه. 2-ده‌سه‌ڵات ده‌درێ به وه‌زیری رۆشنبیریی هه‌رێم كه ئینزار بدات به سه‌رنووسه‌ر یان به خاوه ئیمتیاز یان به هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكه‌ن، پێویستیشه سه‌رنووسه‌ر، هه‌ر دوای وه‌رگرتنی ئینزاره‌كه له جێگایه‌كی به‌رچاوی یه‌كه‌م ژماره‌دا بڵاوی بكاته‌وه. مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی (11) یازده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1-ئه‌و ده‌عوا گشتییانه‌ی كه له‌سه‌رپێچی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا ده‌بن، ئیددیعای گشتی ده‌یانكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه لێی ئاگادار ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌عوایانه‌ی تر كه له‌وه‌وه په‌یدا ده‌بن، ئه‌وه، زه‌ره‌رمه‌ند كێ بوو بێ، ئه‌و ده‌یكاته‌وه. 2- ئه‌و ده‌عوایانه‌ی كه له بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر له چاپكراوه‌ی خولاوخولدا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌یدا تێپه‌ریبێ، یان له چاپكراوه‌ی غه‌یری خولاوخولدا كه ده‌ست به دابه‌شكردنی كرا بێ، ئه‌وانه دادگاكان گوێی ناده‌نێ. مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی دوازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی سێیه‌می وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: ئه‌گه‌ر هات و، به بڕیارێكی دادگایی، بزاڤی حزبێكی سیاسی قه‌ده‌غه كرا یان باره‌گاكه‌ی داخرا، ئه‌وه له‌و باره‌دا حوكمه‌كانی بڕیاره‌كه هه‌موو چاپه‌مه‌نییه خولاوخول و غه‌یره خولاوخوله‌كانیشی ده‌گرێته‌وه‌و ئیجازه‌ی ده‌رچوونیان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق