یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار: 8
مێژووی بڕیار 10/2/1993
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 3/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (2) ساڵی 1993
یاسای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.
3-وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.
4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم.
5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
مادده‌ی دووه‌م:
ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌یه:
1-دابینكردن و به‌ریوه‌بردن و به‌كار خستن و پاراستن و په‌ره‌پێدانه به‌داله‌كان و تۆره‌كانی هێلی ته‌له‌فۆن و ئامێره‌كانی تری گه‌یاندن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به به‌رفراوانیه‌ی كه پێویسته.
2-سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تۆری گه‌یاندن ی ته‌لدار و بێ ته‌ل له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا و به‌ستنه‌وه‌ی به‌پێی سوود و پێویست به جیهانی ده‌ره‌وه.
3--سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه رێكخستن و رێكخستن و په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پۆسته‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌ی ناوه وه و ده‌ره‌وه ئه‌ویش به په‌ره‌پێدانی مه‌ڵبه‌ندی پۆسته و ته‌له‌فۆن له شاره‌كانی هه‌رێمدا به شێوه‌یه‌ك كه گشت رێ و شوێنێكی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا بێ.
4-دابینكردن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری كه‌ش و هه‌وادا و پێشبینی كردن سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی سروشتی و مه‌ڵبه‌نده تایبه‌تیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان.
5-رێكخستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواری گواستنه‌وه و دابه‌شكاریدا بۆ كه‌سان و بۆ كه‌ل و په‌ل له‌ناو هه‌رێمدا له‌و رێ و شوێنانه‌ی له توانادان.
6-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه‌ی به سوودی ئابووری و هونه‌ری له باره‌ی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی و ئاسمان و رووبار و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گه‌یاندنی ته‌ل دار و بێ ته‌ل و پۆسته و، دانانی نه‌خشه بۆیان و سازدانی هه‌ر كار و خزمه‌تگوزارییه‌ك كه په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی له‌وه وه ئه‌و رێنمایی و بڕیار و فه‌رمانانه‌دا ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی و گشت كار و باره ئیداری و دارایی و رێك و پێكی و هونه‌رییه‌وه له چوار چێوه‌ی حوكمی یاسا و په‌یره‌دا هه‌یه و له‌به‌ر ده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیه‌تی به‌رپرسیاره و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له وه‌زاره‌تدا به په‌سندی ده‌زانێ بسپێرێ.
2-بریكار: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
3-به‌رێوه‌به‌رتَیی یه‌كان و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ن:
أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمه‌نبه‌رێك له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتوویی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
ج-فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر كه بروانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی و لێهاتووی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
مادده‌ی چواره‌م:
به‌رێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیان:
1-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ئیداری و دارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌یه‌ری گشتی كه بوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بی و سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
أ-به‌رێوه‌به‌رێتی ئیداره‌ی خودیه‌تی.
ب- به‌رێوه‌به‌رێتی ژمێریاری.
ج-به‌رێوه‌به‌رێتی چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی دارایی.
د- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری.
ه- به‌رێوه‌به‌رێتی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن.
و-به‌رێوه‌به‌رێتی مه‌خزه‌نه‌كان.
ز- به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوون كه له‌م وه‌حدانه پێك دێ:
1-وه‌حده‌ی توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی پراكتیكی.
2-وه‌حده‌ی راهێنانی هونه‌ری.
3- وه‌حده‌ی كۆمپیوته‌ر.
4-وه‌حده‌ی سه‌رژمێری و زانیاری.
5-وه‌حده‌ی كتێبخانه.
2-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی كار باری هونه‌ری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له خاوه‌نانی كارمه‌ندی لێهاتوویی بێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
1-به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌یاندنی ته‌ل دار بێ ته‌ل.
2- به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پۆسته‌و بروسكه و ته‌له‌فۆن.
3- به‌رێوه‌به‌رێتی گواستنه‌وه.
4- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ل و په‌ل هێنان و كرین
5- به‌رێوه‌به‌رێتی كه‌ش و هه‌وا.
6-به‌رێوه‌به‌رێتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ.
1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك
2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام
3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام
4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام
5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام
6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام
7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ.
دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن:
1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان.
3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا.
4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.
5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ.
6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
1-ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.
2-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی یا به‌ش یا لق یا وه‌حده‌ی نوێ له‌كاتی پێویستدا پێ بهێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان كردن جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق