یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار:6
مێژووی بڕیار 9/2/1993
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/2/1993 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (1) ساڵی 1993
یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.
3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.
4-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم.
5-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی دووه‌م:
ئامانجی وه‌زاره‌ت ئاماده‌كردنی پێویستییه‌كانی له‌ش ساغی ته‌واوه له رووی جه‌سته‌ییی و ئه‌قلی و ده‌روونیه‌وه بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان له ژاندا و بۆ خێزانه‌كانیان دوای مردنیان و به‌دیهێنانی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ساراپایی بۆ كرێكاران، ئه‌مانه‌ش به‌م رێ و شوێنانه‌وه ده‌كرێت:
1-دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی (وحده)ی ته‌ندروستی پارێزه‌ر (وقایه) و چاره‌سه‌ر كردن (علاج)و په‌ره‌پێدانی و بایه‌خدان به دام و ده‌زگاكانی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و (چمان) و پوخته كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ببنه دام و ده‌زگایه‌كی پوخته كردن و راستكردنه‌وه و فێركاری و هه‌وڵدان به شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكرێ و له‌سه‌ر كێشی (جنوح) به دووربن.
2-بایه‌خدان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سه‌ره‌تایی و له گه‌لیدا به ته‌نگه‌وه هاتنی دایكایه‌تی و منداڵ و ته‌ندروستی قوتابخانه‌و ته‌ندروستی خێزان و پیری.
3-نه‌هێشتنی نه‌خۆشی په‌تاو ده‌ست به‌سه‌ر داگرتن له گواستنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ناوه‌وه‌ی و به پێچه‌وانه‌وه یا له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و به‌ر گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و ناو ئاو له كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمدا.
4-پاراستنی ژینگه و پوخته كردنی و په‌ره‌پێدانی و پاراستنی شێوازه‌كانی بوار نه‌دان به پیس بوونی.
5-بایه‌خدان به له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تی كارگه‌ران له پرۆژه‌كانی كاردا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی ته‌ندروستیان و پاراستنیان له به‌رامبه‌رمه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی پیشه‌و زامدار بوون به هۆی كاره وه دانانی پێوانه و مه‌رجی تایبه‌تی بۆیان و سه‌لامه‌تی شوێنی كار و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پێوانه و مه‌رجانه.
6-بایه‌خدان به ته‌ندروستی ده‌روونی و هاوڵاتی و به‌شدار بوون له دابینكردنی پێویستییه‌كانی.
7-بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی و هۆشیاریی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی به شێوه‌یه‌ك كه پاراستنی مرۆڤ و ئامێر مسۆگه‌ر بكا له رێگه‌ی به‌رگرتن له روودانی كاره‌ساتی كار و نه‌خۆشی پیشه.
8-مسۆگه‌ر ركدنی ده‌رمان و پێویستییه‌كانی و كه‌ل و په‌لی پزیشكی و جۆرا و جۆری پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆپاراستن، چاره سه‌ركردن و بایه‌خدان به (عیاده)ی مللی و سه‌رپه‌رشتیكردنی و مسۆگه‌ر كردنی ئامێریتایبه‌تی كه‌م ئه‌ندامان.
9-به‌شدار بوون له پێگه‌یاندنی كادیرانی ته‌ندروستی یاریده‌ده‌ر و به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی كارگه‌ران له كه‌رتی ته‌ندروستیدا و په‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی كادی پیشه‌یی به پێی پێویستی نه‌خشه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه توانای به‌رهه‌م هێنان به‌رزبكاته‌وه و جۆری كارادن چاك بكا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی ته‌ندروستی كار و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هان بدات.
10-رێكخستن و چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی پیشه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا.
بایه‌خدان به به‌ته‌نگه‌وه هاتن و راهێنانی هه‌رزه‌كاران و كه‌م ئه‌ندامان و دوواكه‌وتوان له ئه‌قلدا و كه‌روڵاڵ و كوێره‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و ره‌فتاره‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌شدار بوونیان له كاری گه‌شه پێداندا مسۆگه‌ر بكا و ئه‌و هۆیه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه له كایه‌دا نه‌هێڵێ كه رێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گرێ.
12-بایه‌خدان به بزووته‌نه‌وه‌ی هه‌ره‌وه‌زی له هه‌رێمدا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵانه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌وه كه په‌یدا ده‌بن.
13-هه‌وڵدان بۆ مسۆگه‌ر كردنی دابینی ته‌ندروستی (التأمین الصحی)ب بۆ هاوڵاتی یان.
مادده‌ی سێیه‌م:
1-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنیشاندان له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی و هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕیار و فرمان و رێنماییانه له رووی یااسیی و به‌رێوه‌بردن و هونه‌ریه‌وه هه‌یه له چوار چێوه‌ی یاسا و پیره‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی تردا هه‌ر وه‌كو له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره.
2-بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنی كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی دام و ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دیێن:
أ-نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
ب-نووسینگه‌ی بریكار: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌باو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
ج-به‌رێوه‌به‌رێتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی: به نووسینگه‌ی وه‌زیر ده‌به‌سترێته‌وه.
د- فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به وه‌زیره‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
4-ئه‌نجومه‌ن: له به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی پێوه‌ی به‌ندن و ژماره‌یه‌ك له پزیشكه تایبه‌تكاره‌كان و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه وه‌زیر دایده‌نێ پێكدێ.
مادده‌ی چواره‌م:
به‌رێوه‌به‌راێتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ئه‌م دام و ده‌زگایانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن:
1-به‌رێوبه‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و به‌رێوه‌ی ده‌با كه باوه‌رنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه:
ا-به‌شی به‌رێوه‌بردن و كار‌و باری كه‌سان.
ب-به‌شی كاروباری دارایی.
ج-به‌شی چاودێری پێداچوونه‌وه.
2-به‌رێوبه‌رێتی گشتی كاروباری ته‌ندروستی: بزیشكێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌م به‌رێوه‌به‌رێتتیه‌و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
أ-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری پارێز (الوقایه) و پارێزگاری كردن له ژینگه كه له‌م به‌شانه پێكدێ:
1-به‌شی په‌تاكان (الاوبئه).
2-به‌شی پارێزگاری كردن له ژینگه.
3-به‌شی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی.
4-به‌شی دایكایه‌تی و منداڵی.
5-به‌شی ته‌ندروستی قوتابخانه‌و چاو.
6-به‌شی پارێزی ته‌ندروستی.
7-به‌شی پشكنینی ته‌ندروستی.
ب-به‌رێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ركردن، له‌ك به‌شانه پێك دێ:
1-خه‌سته‌خانه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و عیاده ره‌سمی و ئه‌هلییه‌كان.
2-به‌شی عیده‌كانی پزیشكی.
3-به‌شی ته‌ندروستی ددان.
4-به‌شی لیژنه پزیشكییه‌كان.
5-به‌شی ده‌رمان سازی (الصیدلیه)و تاقیگه‌كان (المختبرات).
6-به‌شی ته‌جهیز و شمه‌كی پزیشكی.
7-به‌شی دابین (التأمین)ی ته‌ندروستی.
3-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی نه‌خشه كێشان و فێركردنی ته‌ندروستی: پزیشكێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و له‌م به‌شانه پێك دێ.
أ-به‌شی نه‌خشه كێشانی ته‌ندروستی.
ب-به‌شی نه‌خشه كێشانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ج-به‌شی به‌دواداچوون.
د-به‌شی سه‌رژمێری.
ه-به‌شی ئه‌ندازیاری و چاككردنه‌وه (الصیانه).
و-به‌شی هێزی كارگه‌ر.
ز-به‌شی فێركردن و راهێنان.
ح-به‌شی شمه‌ك هێنان له ده‌ره‌وه (استیراد).
4-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی به ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه باوه‌ر نامه‌ی سه‌ره‌تای زانكۆی له ده‌روونناسی (علم النفس) یا كۆمه‌ڵناسی (علم الاجتماع) دا هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
أ-به‌شی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ته‌مه‌ن داچووان (المسنین).
ب-به‌شی كه‌م ئه‌ندامان (المعوقین).
ج-سنوقی به‌ته‌نگه‌وه هاتی خێزان.
د-به‌شی كار‌و باری كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان.
ه-به‌شی راهێنانی پیشه‌یی ئافره‌تان.
5-به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و كه بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
أ-به‌شی پشكنین و پێداچوونه‌وه‌ی ئابوونه.
ب-به‌شی خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن.
ج-به‌شی به‌كار خستن (التشغیل).
د-به‌شی خانه‌نشینی و بریددان (التعویچ).
ه-به‌شی جێبه‌جێ كردن.
و-سنوقی (چمان) ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
فه‌رمانگه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شه‌كانی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌با كه بروانامه‌یسه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و فه‌رمانگه‌كه كه‌سایه‌تی (معنوی) ی خۆی ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌و فه‌رمانگه‌و به‌شانه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ندن.
1-فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی له پارێزگاكاندا.
2-به‌شه‌كانی به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه و په‌یمانگاكانی پابه‌ندیان له پارێزگاكاندا.
3-به‌ششه‌كاانی كار و (چمان)ی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكاندا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
أ-ئه‌رك و تایبه‌تكاری دام و ده‌زگاكانه وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیار ده‌كرێن.
ب-وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌ریه‌تی به‌ش و لقی نوێ له كاتی پێویستدا پێكبێنێ.
ج-وه‌زیر بۆه هه‌یه به پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی و كاتی پێكبێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی نۆیه‌م:
كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ل حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و یااسیه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)
له‌به‌ر پیكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و دامه‌زرتاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به نیازی په‌ره پێدانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به پێی رێباوی یاسا دانان بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و له پێناوی زیاد كردنی چالاكی لێهاتوویی وه‌زاره‌ت له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیدا به ره‌هایی و به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌م یاسایه‌دا نه‌خشه كێشراون به شێوه‌یه‌ك كه مافی ساغله‌می ته‌واوی ته‌ندروستی له له‌ش و ئه‌قل و ده‌رووندا له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی دا بۆ هاوڵاتی مسۆگه‌ر بكه‌ن و به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كانی هه‌رێمدا تا هه‌وڵاتیان بتوانن به یه‌كسانی خزمه‌تگوزاریان له‌م بواره‌دا ده‌ستگیر ببێ، ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.