یاسای ژماره‌ (16)ی ساڵی 1992 یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كانیان

ژمارەی یاسا : 16
ساڵی دەرچوون : 1992
بەرکارە
یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌ر
داگیراوه‌كان به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی
كوردستانییه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كانیان
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق
ژماره‌ی بڕیار:49
مێژووی بڕیار: 31/12/1992
بڕیار

به‌ پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له‌ ماوه‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق له‌ دانیشتنی رۆژی 31/12/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌دا:
یاسای ژماره‌ (16)ی ساڵی 1992 
یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به‌هۆی 
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كانیان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و حیجزكردنی ئه‌و ماڵه‌ نه‌گوازراوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌شدارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و كه‌س وكاریانه‌وه‌ له‌ 11/9/1961 وه‌ كراوه‌ سه‌ر له‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌نجامه‌كانی به‌جێهێنای حاڵه‌ته‌كانیی ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن وحیجزكردنه‌وه‌ی له‌ مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێ:
1/أ/ ئه‌و ماڵه‌ حیجزكراوانه‌ی هێشتا به‌ناوی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه‌ن ده‌درێنه‌وه‌ ده‌ستیان.
ب/ئه‌و ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوانه‌ی نه‌فرۆشراون به‌ناوی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه‌ تۆمارده‌كرێنه‌وه‌.
2/ئه‌گه‌ر ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان كه‌تبوونه‌ لای كه‌سانێك كه‌ له‌ پێش راپه‌رینه‌وه‌ یا له‌ دوایی دا كوردستانیان جێ هێشتووه‌ و چوونه‌ته‌ پاڵ حكومه‌ت به‌ناوی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێنه‌وه‌.
3/ئه‌گه‌ر موڵكه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ فرۆشرابێ وهێشتاش هه‌ر به‌ناوی كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه‌ بێ وهیچ گۆڕینێكی تێدا نه‌كردبێ به‌ناوی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێته‌وه‌ وئه‌م كریاره‌ مافی ئه‌وه‌شی نییه‌ داوای پاره‌ی كڕینه‌كه‌ی له‌ خاوه‌نی موڵكه‌كه‌ بكاته‌وه‌.
4/ ئه‌گه‌ر موڵكه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ كه‌لاوه‌یه‌كی چۆڵ بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م خانووبه‌ره‌ی تێدا كردبێ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌لاوه‌كه‌ سه‌رپشك ده‌كرێ كه‌ یا خانووبه‌ره‌كه‌ به‌و پاره‌یه‌ هه‌ڵگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌ختی بیناكردنیدا تێی چووه‌ یا نرخی كه‌لاوه‌كه‌ به‌ پێی رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا له‌ كڕیاری یه‌كه‌م وه‌ربگرێ.
5/ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووبه‌ره‌ موڵكی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م رووخاندبێتی وخانووبه‌ری تری له‌ جێگه‌ی دروست كردبێ و نرخی خانووبه‌ره‌ رووخێنراوه‌كه‌ی به‌ پێی ڕۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌ لێ وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ش به‌ پێی بڕگه‌ی (4)ی ئه‌م مادده‌یه‌ سه‌رپشك ده‌كرێ.
6/ئه‌گه‌ر كڕیاری یه‌كه‌می موڵكه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ (فچله) یه‌كێ له‌ لایه‌نێكی ره‌سمی كرێ بێ و خستبیتیه‌سه‌ری (فچله) كه‌ به‌نرخی كڕینه‌كه‌ی له‌و لایه‌نه‌ ده‌كرێته‌ موڵكی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی موڵكه‌كه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره‌ به‌شی له‌سه‌ری دروست كراوه‌ به‌ پێی نرخی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌درێتێ.
7/ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه‌ له‌ كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستاوده‌ستی كردبوو بۆ كڕیاری تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی تری ئه‌م یاسایه‌دا ده‌گه‌رێنرێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ئه‌سلییه‌كه‌ی و هه‌ر كڕپاره‌ش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر كڕیاری پێش خۆی به‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری گرتووه‌، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان نه‌لوا ئه‌وا حكومه‌تی كوردستان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نیا كڕیاری یه‌كه‌م نه‌بێ و حكومه‌تیش ده‌بێ بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كڕیاری پێشوو.
8/ئه‌گه‌ر ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌ كه‌ كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره‌ بونه‌ كردنییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێ و خاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته‌ پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه‌ گیرابێ له‌ ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره‌ (1223)ی رۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وبڕیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێ:
أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه‌ تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌ هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه‌ به‌خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی به‌ناوییه‌وه‌ تۆمارده‌كرێ وهه‌ركریارێكیش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه‌ به‌و پاره‌یه‌ی له‌ بری نرخه‌كه‌یدا داوێتێ.
ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ خانووبه‌ری له‌سه‌ر بیناكرد بوو به‌ بپێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ سه‌رپشك ده‌كرێ له‌ نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه‌ به‌ نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه‌ به‌خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه‌ به‌ نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌.
ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه‌ خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به‌ پێی تۆماری موڵكداری كه‌لاوه‌كه‌ به‌ پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌ بدا به‌ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره‌ زیاده‌یه‌ی ده‌یدا.
د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ گشت ئه‌و كێشانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه‌ به‌هۆی شووره‌بوونه‌كردنیه‌وه‌ كه‌له‌وه‌و به‌ له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به‌ پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره‌ (16)ی ساڵی1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه‌، ئیتر سا گه‌یشتبنه‌ پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن."6"
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌گه‌ر ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ خانووبه‌ره‌ بووبێ و به‌ (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه‌ موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌ موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كرابن به‌ موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه‌)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته‌ سه‌ر له‌ سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته‌ موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه‌ ئه‌و پاره‌ی به‌ موڵك كردنه‌ بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه‌ ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه‌.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌گه‌ر ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ مافی (تصرف) كردن بێ به‌زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی یا باخێكه‌وه‌ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی مافی وه‌رگرتنی كرێی هاوبابه‌ت (أجر المپل)ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌بێ كه‌ له‌ لایه‌ن كڕیاره‌كه‌وه‌ به‌كارهێنراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره‌ و شتانه‌ی له‌سه‌ری كراون حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
1/ئه‌گه‌ر ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ له‌ بابه‌تی گوازراوه‌ بوو ده‌درێته‌وه‌ ده‌ستی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ ئۆتۆمبیل ومه‌كینه‌ بوو به‌ ناوییه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێته‌وه‌.
"6" ئه‌م بڕگه‌یه‌ "بڕگه‌ی 8" به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (7)ی رۆژی 31/3/1994ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراقه‌وه‌ خرایه‌ سه‌ر مادده‌ی دووه‌م.
2/ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچوونی یا له‌ هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه‌ ده‌ست خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌كه‌ی كڕیاره‌كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌ی.
2/ئه‌گه‌ر له‌به‌رناوچوونی یا له‌ هه‌ر هۆیه‌كی تر نه‌توانرا بدرێته‌وه‌ ده‌ست خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی كڕیاره‌كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ پێی ڕۆژی 31/12/1990 له‌ بڕی ده‌دا به‌و خاوه‌نه‌ ئه‌سڵییه‌ی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌گه‌ر ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراكه‌ كه‌وته‌ ده‌ست كه‌سانی تر پێش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنه‌كه‌ی به‌ پێی به‌ڵێنێكی نووسراو له‌لایه‌ن كه‌س وكاری خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌وه‌ و به‌ ئاگاداریی ئه‌و خاوه‌نه‌ له‌وكاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ وپله‌ی خزمایه‌تی یه‌كه‌ش نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر رابگه‌یه‌نێ (تصرف) كردنی كڕیاره‌كه‌ به‌ ماڵه‌كه‌ به‌ حوكمی (تصرف) كردن به‌ ئیدیعای هۆی شه‌رعی داده‌نرێ وحوكمی مادده‌ (1120)ی یاسای شارستانی عیراقی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ و نرخی زه‌وی و بیناكه‌ به‌ پێی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌كرێته‌ بنچینه‌ بۆ قه‌بڵاندن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌و قه‌رزه‌ نه‌گۆڕانه‌ی له‌ ده‌فته‌ری تۆماری موڵكداری دا له‌سه‌ر ئه‌وموڵكه‌ هه‌ن كه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌یگرێته‌وه‌ و له‌ ئه‌ستۆی كڕیاره‌كه‌دان له‌و پاره‌یه‌ ده‌رده‌كرێن كه‌ له‌ ئه‌نجامی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ دا ده‌یكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ و ئه‌گه‌ر به‌شی نه‌كرد خاوه‌ن قه‌رز بۆی هه‌یه‌ دوای ماڵی تری قه‌رزاره‌كه‌ بكه‌وێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
معامه‌له‌ی تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیرانه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌ره‌سمی تۆماركردن و باجی گه‌رانه‌وه‌ی موڵكداری ده‌به‌خشرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
1/له‌هه‌ر پارێزگایه‌كدا لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ پۆلی دووه‌م بێ و ئه‌ندامێتی یاریده‌ده‌ری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری موڵكداری و به‌ڕێوبه‌ری موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێكدێ و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێ به‌جێ ده‌كا.
2/بڕیاره‌كانی لیژنه‌ ده‌شێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌ماوه‌ی پازده‌ ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه‌ تانوتی پێداچوونه‌یوه‌یان لێ بدرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
ده‌بێ وه‌زیره‌ پیوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌ویه‌وه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.


                                                                  نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
                                                  و/سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق