یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و
گوزاری هه‌رێمی كوردستان عێراق
به‌ناوی خوای بوخشنده ومیهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كودستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:45
مێژووی بڕیار:28/12/1992
(( بڕیار))
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی/1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزارو بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 12/12/1992 دا بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا.
یاسای ژماره (15) ساڵی 1992
یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و
گوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2/وه‌زره‌ت: وه‌زاره‌تی شاره‌وانیو گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.
3/وه‌زیر:وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.
4/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.
5/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت كۆشش ده‌كا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ناوخۆیی و شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری ئاووئاوه‌ڕۆ وفراوانكردنی بزوتنه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار وپه‌ره‌پێدانی له كوردستاندا له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
1-وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسیاره له رێنوێنی كردنی له كاره‌كانیدا و له‌سه‌رپه‌رشتی و چاوردێری كردنی چالاكی یه‌كانیدا و له‌ویشه‌وه ئه‌و رێنمایی وبڕیار و فرمانانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاكانی و گشت كاروباره ئیداری و دارایی رێك و پێكی هونه‌ری یه‌وه له چوارچێوه‌ی حوكمی یاساوپێره‌ودا هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به سیفه‌تی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌رپرسیاره‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكار و به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتی یه وهه‌ر كه‌سێ خۆی په‌سه‌ندی ده‌كا بسپێرێ.
2-بریكار به‌رپرسیاره له جێ به‌جێ كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت و نه‌خشه بۆ كێشانی هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و تایبه‌تكاری یانه‌وه هه‌بێ كه وه‌زیر پێیانی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێكدێ:
1/ مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت كه پێكدێ له :
أ/ نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌وه‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ له‌كارمه‌ندان وپسپۆران بێ.
ب/نووسینگه‌ی بریكار:مووچه خۆرێك له كامه‌ندان وپسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
ج/فه‌رمانگه‌ی یاسایی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیردا ده‌بێ.
2/به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یه‌كان: هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی یه گشتیه‌كان مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان ولێهاتوویی بێ چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شێكشیان پێوه ده‌به‌سترێته‌وه كه هه‌ریه‌كێ له به‌ڕێوبه‌رێتی مووچه‌خۆرێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری پسپۆریدا له كارمه‌ندان و لێهاتووان بێ و هه‌ر به‌شێكیش مووچه‌خۆرێك له كارمه‌ندان و پسپۆران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
أ-به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتیی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
یه‌كه‌م/به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و به‌رێوه‌بردن و كه‌سان.
دووه‌م/به‌رێوبه‌رێتی كاروباری دارایی و پێداچوونه‌وه.
ب- به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون كه ئه‌م به‌رێوبه‌رێتی و به‌شانه پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌ری نه‌خشه‌دانان و لێكۆڵینه‌وه.
دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی به‌دواداچوون وپشكین.
سێ یه‌م/ به‌رێوبه‌رێتی سه‌رژمێری وكۆمپیوته‌ر.
چواره‌م/به‌ڕوبه‌رێتی هێزی كارگه و په‌ره‌پێدان.
پێنجه‌م/ به‌شی خزمه‌تگوزاری ئه‌ندازیاری.
جـ-به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی شاره‌وانیه‌كان كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی و به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه.
یه‌كه‌م/به‌رێوبه‌رێتی موڵك و زه‌وی وزار.
دووه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری هونه‌ری كه ئه‌م به‌شانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
أ/به‌شی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه.
ب/ به‌شی سكێچ كێشانی.
ج/به‌شی ئه‌ندازیاری هاتووچۆ
د/به‌شی كارگه و ماشینه‌كان.
سێیه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون.
چواره‌م/به‌شی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن ودارایی .
پێنجه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم وبه‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی شاره‌وانی یان.
د/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.
یه‌كه‌م/ به‌ڕێوبه‌رێتیلێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و سكێچ كێشان به‌راشكاوی.
دووه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتی سكێچ كێشانی بنچینه‌یی و جوداكردنه‌وه.
سێ یه‌م/به‌ڕێوبه‌رێتیه‌كانی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
ه/به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی ئاووئاوه‌ڕۆ كه ئه‌م به‌ڕێوبه‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه:
یه‌كه‌م: به‌رێوبه‌رێتی ئیش پێكرنو چاككردنه‌وه.
دووه‌م:به‌ڕێوبه‌رێتی گه‌نجینه‌كان.
سێیه‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن دارایی.
چواره‌م: به‌ڕێوبه‌رێتی یه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمدا.
و/ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار كه ئه‌رك ودام و ده‌زگاكانی په‌یڕه‌وێكی تایبه‌تی رێكده‌خرێ.
ز/یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه پێكدێ كه وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و ئه‌مانه‌ش ئه‌ندامی ده‌بن:
1-بریكاری وه‌زاره‌ت.
2-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانان وبه‌دواداچوون جێگری سه‌رۆك مقرری ئه‌نجومه‌ن.
3-به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ.
4-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار.
5-به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان.
6-به‌ڕێوبه‌ری گشتی نه‌خشه‌دانانی ئه‌وه‌دانی.
7-به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌بردن ودارایی.
8-راوێژكاری یاسایی.
9-سه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم.
دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
1-دارشتنی ئامانجه گشتیه‌كانی نه‌خشی وه‌زاره‌ت.
2-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانانه‌وه ئاماده‌كراون وبه‌دواداچوو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌شكراون وبڕیار له‌سه‌ردانیان.
3-به‌دواداچوونی نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌ت وچاودێری كردنی جێ به‌جێكردنی.
4-پێشنیازكردنی سیاسه‌تی دارایی وئابووری وه‌زاره‌ت.
5-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا وپه‌یره‌و رێنمایی یانه‌ی په‌یوه‌ندی یان به كاروئانجه‌كانی وه‌زاره‌توه هه‌یه وهه‌ر تێبینی و ئامۆژگاری یه‌كیش كه په‌سه‌ندیان ده‌كا.
6-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته ده‌وری یه گشتی یه‌ی وه‌زاره‌ت كه له‌لایه‌ن به‌رێویه‌رێتی گشتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچووندا ئاماده‌كرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وكۆسپانه‌ی دێته رێگای و پێشنیازكردنی چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی بۆیان.
سێیه‌م: ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر داوای وه‌زیر كۆ ده‌بێته‌وه (نصاب)ی كۆبوونه‌وه‌ش به ئاماده بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و دووله‌سێ به‌شی ئه‌ندامانیك
مادده‌ی پێنجه‌م:
أ/ئه‌رك و تایبه‌تكارییه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یره‌وێك دیاری ده‌كرێن.
ب/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوبه‌رێتی به‌ش و لقی نوێ به پێی پێویست پێكبێنێ یا بیانخاته پاڵ یه‌كتر.
ج/وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی پێویست لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی پێكبێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردی جێ به‌جێ كردین ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق