یاسای رێز لێنانی پێشمه‌رگه
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار:32
مێژووی بڕیار 14/11/1992
23/ گه‌ڵا رێزان/ 2692 ك
بڕیار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كار‌و باری پێشمه‌رگه‌و بڕیار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی4/11/1992 بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (9) ساڵی 1992
یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1-شۆرش: شۆرشی رزگاری خوازی كوردستانییه كه له 11/9/1961 ه‌وه هه‌ڵگیرسا.
2-پێشمه‌رگه: هه‌ر كه‌سێك چووبێته رێزی شۆرشه‌وه له رووی سیاسی یان سه‌ربازییه‌وه خه‌باتی بۆ یه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كردبێ و لێیانی لانه‌دابێ و هاوكاری له‌گه‌ڵ دوژمنانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی دا نه‌كردبێ.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێشمه‌رگه له ان‌و شۆرشدا له رۆژی چوونه رێزیه‌وه به‌سه‌ری بردووه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و خانه‌نشینی به خه‌باتی (فعلی) داده‌نرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مه‌دالیای تایبه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌درێ كه شێوه و پله و به‌خششه‌كانی (امتیازات) به پێی ئه‌م یاسایه به په‌یره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌و بانوانه‌ی چوونه‌ته رێزی شۆرشه‌وه هه‌مان به‌خششه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌درێتێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌ڵگرانی مه‌دالیا له بۆنه گشتی یه‌كان دا هه‌ر یه‌كه‌و به پێی پله‌كه‌ی له شوێنی تایبه‌تی یان دا داده‌نیشن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تا 1/3/1992 چونه‌ته رێزی شۆرشی رزگاریخوازی كوردستانییه‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
(هۆیه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه)
له‌به‌ر رۆڵی خه‌باتگێری و قاره‌مانیه‌تی هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڵگیرسانی شۆرشی پیرۆزی كورد دا‌و بۆ رێز لێنانی ئه‌و فیداكاریانه‌ی له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردمان له كوردستانی عیراق دا پێشمه‌شیان كردووه و به‌م رۆژه‌ی ئێستامانیان گه‌یندووین به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردستان و پێكهێنانی یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی هه‌رێم و بڕیاردانی فیدرالی یه‌ت وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ مافه‌كانی گه‌لی تێكۆشه‌رمان ئه‌م یاسایه ده‌ركا.