به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
به پێی حوكمی بڕگه(1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی هه‌مواركراو و له‌سـه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانیی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (24)ی رۆژی (20/11/2007) ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچوواند:
یاسای ژماره( 33 )ی ساڵی / 2007
یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق)
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: شۆڕش: شۆڕشی رزگاریخوازیی كوردستان كه له 11/6/1961دا هه‌ڵگیرسا.
دووه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم): هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه كردبێ و له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا به شێوازی سیاسی سه‌ربازی تێكۆشابێ.
سێیه‌م: شه‌هید: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له كاتی شۆڕش وله پێناوی دا شه‌هید بووه.
چواره‌م:رێزلێنان: به‌رز راگرتنی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌یه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم).
مادده‌ی دووه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه به‌شدارییان له كۆڕه‌وه قارمانیه‌كه‌ی بارزانی له نێوانی ساڵانی 1945-1958دا كردووه.
مادده‌ی سێیه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌گرنه‌وه كه چوونه‌ته پالأ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان تا رۆژی 5/3/1991.
مادده‌ی چواره‌م:
پله‌و پایه‌و ئیمتیازاتی ویسام ومه‌دالیا ونیشانه‌و مه‌رجه‌كانی به‌خشینیان به پێشمه‌رگه به یاسا ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه (زێزِه‌ڤانی هه‌رێم)له ریزه‌كانی شۆڕشی به‌سه‌ر بردووه به خزمه‌تێكی كرده‌یی بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی داده‌نرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
رێزلێنانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه گیانی خۆیان به‌خت كردووه له پێناوی شۆڕش و ئه‌و پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامانی دوای ئه‌و مێژووه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه به پێره‌وێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
یاسای رێزلێنانی ژماره(9)ی ساڵی 1992ی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌م یاسایه جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یازده‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
عدنان موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان ـ عیراق
هۆیه پێویستییه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه
له‌به‌ر گرنگی وڕۆڵی پێشمه‌رگه له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان و نرخدانان بۆ ئه‌رك و خه‌باتی قاره‌مانییان و بۆ رێزلێنان له قوربانی دانه‌كه‌یان و ڕژانی خوێنی پاكیان له پێناوی ئامانج و ئاواتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستان و بۆ ده‌ستنیشان كردنی ماف و ئیمتیازاتی ماددی و مه‌عنه‌وییان ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.