به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان ـ عێراق له دانیشــتنی ئاســــایی ژمـــاره (31)ی ڕۆژی 25/ 6/2008 یـــــدا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌رچواند:- یاسای ژماره (10 )ی ساڵی 2008 یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. چواره‌م : وه‌زیر: وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم. شه‌شه‌م : خوێندنی باڵا: هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی دوای قۆناغی ئاماده‌یی. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: ئه‌نجومه‌نی كوردستانیی باڵا بۆ پسپوڕییه پزیشكیه‌كان له هه‌رێم. به‌شی دووه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كان مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه به‌دی بهێنێت: یه‌كه‌م : جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌سندكراوه. دووه‌م : هێنانه‌دی كۆڕانگارییه‌كی چۆنایه‌تی و سازان له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ئاستی پێویست له بواره‌كانی زانستی و هونه‌ری و ته‌كنۆلۆجی دا. سێیه‌م : هینانه‌دی گونجان و پێگه‌یشتن له نێوان خوێندنی باڵا و پێداویستیه‌كانی هه‌رێم له كادیری زانستی وهونه‌ریی شیاوه‌وه. چواره‌م : كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی له نێوان پێشكه‌وتنی زانسته نه‌زه‌رییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی فراوان كردن و په‌ره‌پێدان له تاقیكردنه‌وه و كاركردنی پراكتیكی وتاقیگه‌ییه‌وه. پێنجه‌م : دابین كردنی پاراستنی (حصانه) زانستی بۆ بیرمه‌ندان و تۆیژه‌ران وداهێنه‌ران و نرخاندنی ئه‌ركه زانستیه‌كه‌یان و هاندانی ده‌ست پڕژانی زانستی (التفرغ العلمی) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك كه پشت به بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی كومه‌ڵگایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌دار ببه‌ستێ. شه‌شه‌م: هاندانی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و پشتگیریی كردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌یان و فراوانكردنی پسپۆڕایه‌تی هونه‌ریی و ته‌كنۆلۆژی به جۆرێك كه له‌گه‌لأ پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ماددی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ورۆشنبیریی وفیكری له هه‌رێمدا بگونجێ. حه‌وته‌م: وه‌به‌رهێنانی توانا و به‌هه‌ره زانستیه‌كان وسوود وه‌رگرتن له رێگا‌و شێواز و هۆیه زانستیه‌كانی هاوچه‌رخ بۆ رۆیشتن له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆجی له جیهاندا. هه‌شته‌م: هاندانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ئه‌هلی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: پاراستنی كه له پووری گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی و گرنگی دان به مێژوو و به‌هاكانی و ده‌رخستنی شوێنه‌واره شارستانیه‌كانی و گرنگی دان به رۆشنبیریی گشتی و به‌هێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی. ده‌یه‌م: گه‌شه‌پێدانی شاره‌زایی ئه‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م زمانێكی بیانی ده‌خوێنن له مه‌یدانی پسپۆڕییه‌كه‌یان و كارایی شیاویان پێ بدرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا. یازده‌م: بنیاتنانی تیشكۆیه‌كی زانستی (نواه علمیه)ی ته‌كنیكی نیشتمانی. دوازده‌م: كاركردن له پێناوی كردنی زمانی كوردی به زمانی فێركردن و خوێندن له قۆناعه‌كانی خوێندنی باڵا له زانسته مرۆییه‌كاندا وهاندانی وه‌رگێڕان و دانان و چاپه‌مه‌نییه زانستی ورۆشنبیریی و ئه‌كادیمییه‌كان بۆ زمانی كوردی. مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت به دیهێنانی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجییه‌ت و پلان بۆ گه‌شه‌پێدان به خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دایده‌نێ. دووه‌م: دانان و په‌سندكردنی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندنی بزووتنه‌وه‌ی دانان و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌رگێڕان له زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه‌كانی دیی دا. سێیه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی كادیری فێركردن له مه‌یدانی خوێندنی باڵا، به هۆی ئاماده‌كردنی مامۆستاكانی زانكۆ و شاره‌زای پسپۆڕ له رۆڵه‌كانی هه‌رێم و چاودێركردنی زانا و بیرمه‌ندان و گرنگی دان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و چاودێری كردنی به‌هره‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه و هاندانی وپشتگیریی كردنی وكاركردن له پێناو فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه هونه‌ری و ماددیی ومه‌عنه‌وییه‌كان كه یاریده‌ی توێژه‌ران و داهینه‌ران ده‌ده‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاره زانستیه‌كانیان به متمانه و دڵنیاییه‌وه. چواره‌م: داننان به ده‌زگا زانكۆیی و زانستیه نا عیراقیه‌كان و په‌سه‌ندكردنی بنچینه‌كانی هاوتایی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان. پێنجه‌م: پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆی حكومی و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان یاخود لێكدان و لێك جیاكردنه‌وه یان یاخود گواستنه‌وه‌یان له ناو هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆلێج و په‌یمانگای نوێ له هه‌رێمدا یان كه‌رتكردنیان یان لێكدانی ئه‌وانه‌ی هه‌نه له‌گه‌لأ یه‌كدا. حه‌وته‌م: پشتگیریی كردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕكردنی رۆشنبیریی و زانستی له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. هه‌شته‌م: چاودێری كردنی ئه‌وانه‌ی دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان یان لێی ده‌رده‌چن له قوتابی ومامۆستا و توێژه‌ر و دابین كردنی پێویستییه زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان وهاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ن كه فائه‌ته‌كانی نیشتمانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا‌و ئه‌و پێڕه‌وانه‌ی كه به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه په‌یوه‌ستن. ده‌یه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی. یازده‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و دانانی میكانیزمێك بۆ چاكسازییه پێویسته‌كان له لایه‌ن خودی ده‌زگای خوێندنه‌كه‌وه. دوازده‌م: به دواداچوونی كاری ده‌زگاكانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به شێوه‌یه‌ك ئاستی زانستی به پێی به‌رزه‌فت و پێوه‌ری جیهانی به‌كار هاتوو بپارێزێ و رێكاری پێویست بۆ دابین كردنی بگرێته به‌ر. سێزده‌م: ئاڵوگۆڕكردنی زانایان و بیرمه‌ندان وئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له‌گه‌لأ زانكۆكان و ده‌زگا زانستییه عیراقی وبیانیه‌كان وئینتیدابكردنیان. چوارده‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی كورسی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. به‌شی سێیه‌م پێكهاته و ده‌سه‌ڵاته‌كان مادده‌ی چواره‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك ده‌رده‌چن له باره‌ی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیی به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و ده‌سته‌ڵات و هه‌موو كاروبارێكی هونه‌ریی و دارایی وكارگێڕی و ریكخستنه‌وه هه‌بێ به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسیشه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه به‌ره‌گشتیه‌كان یاخود ئه‌وه‌ی به شیاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1- پێشنیازكردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن. 2- پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ وده‌سته‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3- پێشنیازكردنی دامه‌زراندنی راگر و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆكان و ده‌سته‌كان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زانكۆ یاخود ده‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 4- پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی زانكۆ و كۆلێج و په‌یمانگا به‌رزه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی نا حكوومی به پێی یاسا و رێنمایی و به‌رزه‌فته‌كان. 5- ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی خوێندنی باڵا له هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 6- پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ت و پێكهاته و ده‌زگاكانی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 7- خه‌رج كردنی كرێ و ده‌رماڵه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و پێدانی و یاداشت به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و غه‌یری كارمه‌ندانی له‌وانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه. 8- راگرتنی خوێندن له زانكۆكان یا كۆلێجه‌كان یاخود په‌یمانگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ. 9- په‌سندكردنی كۆنووسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی زانكۆ و ده‌سته حكومیه‌كان و ئاگاداربوون له كۆنووسی دانیشته‌كانی زانكۆ نا حكومیه‌كان. 10- به‌دواداچوونی پلانه پێویسته‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و هاندانی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵادا. 11- ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس و تنه‌وه له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت ده‌رماڵه‌ی ده‌سپه‌رژاوی زانكۆ ده‌یانگرێته‌وه. 12- ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕین له‌سه‌ر نێردراو و زه‌ماله و مۆڵه‌تی خوێندن و ئیعاره و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی عیراق. دووه‌م: ئه‌مانه به وه‌زیره‌وه ده‌لكێن: 1- نووسینگه‌ی وه‌زیر، فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 2- سكرتارییه‌ت. 3- به‌شی راگه‌یاندن. 4- به‌شی وردبینی و چاودێری دارایی. 5- به‌شی یاسایی. 6- نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌بڕدنی پرۆژه زانستیه‌كان. سێیه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: 1- یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات بۆ ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كاروباره كاگێڕیی و دارایی و رێكخستنه‌كان له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی داوه، به مه‌رجێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ وشاره‌زایی و خزمه‌تی زانكۆیی له پازده سالأكه‌متر نه‌بێ. 2- نووسینگه‌ی بریكار فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێ. چواره‌م: ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و بیمه‌ی چۆنیه‌تی(QA) ئه‌ركی لێكۆلێنه‌وه له باشی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی زانكۆ و ده‌سته‌كان و راده‌ی ره‌وایه‌تی هه‌ڵس وكه‌وت و گونجانیان له‌گه‌لأ یاساكارییه كار پێكراوه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و شاره‌زایی له كاروباری زانستی و كارگیریی دا هه‌بێ كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی پسپۆڕ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌ركه‌كانی به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. پێنجه‌م: راوێژكاران: وه‌زیر چوار راوێژكاری ده‌بێ به پله‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباره‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی ته‌كنیكی و خوێندنی پزیشكی، به‌مه‌رجێك پله‌ی زانستی‌یان له پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆییان له (20) بیست سالأ كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی شیاوه‌ییه‌كی ته‌واو بن. شه‌شه‌م: سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت له‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ 1- فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتورا بێ و وا به‌په‌سند ده‌زانرێ كه پسپۆڕبێ له به‌ڕێوه‌بردن یان یاسا هه‌بێ و، خزمه‌ت و شیاوی و شاره‌زایی كارگێڕی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2- فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه و پلاندانان و به‌دواداچوون: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پروفیسۆری یاریده‌ر بێ وخزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 3- فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێت و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 4- فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 5- فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاری و پرۆژه‌كان: ئه‌ندازیارێكی راوێژكاری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه شاره‌زایی له پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئاماده‌كردن و وردبینی دیزاین و كه‌شفه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناكانی وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ. مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له دیوانی وه‌زاره‌ت داده‌مه‌زرێ پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی) وله‌مانه پێكدێ: 1- وه‌زیر : سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه وله كاتی نه هاتنی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3- سه‌رۆكه‌كانی زانكۆ حكومی و ده‌سته‌كان: ئه‌ندامن. 4- سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی وبیمه‌ی چۆنایه‌تی: ئه‌ندامه. 5- راوێژكاران : ئه‌ندامن و بۆیان هه‌یه به‌شداریی له و تووێژه‌كاندا بكه‌ن و رای خۆیان ده‌ربڕن بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. 6- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه نوێنه‌ری هه‌ر لایه‌نێكی حكومی و نا حكومی له‌وانه‌ی شاره‌زایی و پسپۆڕییان هه‌یه له كاتی پێویستدا بانگهێشت بكات. دووه‌م : سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ و به‌رپرس ده‌بێ له تۆماركردنی كۆنووسی دانیشتنه‌كان و گشتاندن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م : ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌به‌سترێ و مانگێ جارێك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆده‌بێته‌وه و وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی سازدانی به شێوه‌ی نا ئاسایی بكات هه‌ر كاتێ پێویستی كرد و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده بووه‌كان وه‌رده‌گیرێن و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌كو یه‌ك بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سندده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه. چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما گشتیه‌كان بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی به‌رایی و باڵا له زانكۆكان و ده‌سته حكومی یه‌كان و خوێندنی ئه‌هلی. 2- داننان به زانكۆكان و ده‌زگا زانستیه نا عیراقیه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوسه‌نگی بۆ پله‌و بڕوانامه زانستیه‌كانیان. 3- بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌و نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی كه له‌لایه‌نێكی حكومی ونا حكومی له هه‌رێم دراون و دانانی مه‌رجه‌كانی پێدانیان. 4- راسپاردنی بنیات نانی زانكۆكان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی راهێنانی ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا به پێی یاسا و رێنماییه‌كان له هه‌رێم. 5- بریاڕدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆلێج و په‌یمانگاكان. 6- بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ په‌ره‌پێدانی كارگیریی و زانستی و ته‌كنیكی و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و ئه‌و یاساكارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به خوێندنی باڵا‌و پێڕه‌وه‌كانی خوێندنه‌وه. 7- پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وی په‌یوه‌ندیدار به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 8- پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان و پێشنیازكردنی هه‌مواركردنی یا به‌یه‌ككردنیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان. 9- په‌سندكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه رۆشنبیریی و زانستی و ته‌كنیكیانه‌ی كه ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌لأ هاوتاكانی له ده‌زگا بیانیه‌كانی فێركردندا ده‌یبه‌ستێ. مادده‌ی شه‌شه‌م : یه‌كه‌م : له هه‌ریه‌ك له سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیدا سندووقێك بۆ خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێ و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ده‌بێ (سه‌ر به خۆیی دارایی وكارگێریی وشیاوی یاسایی) و داهاته‌كانی له‌مانه پێكدێن. 1- رێژه‌ی (10%) له قازانجه‌كان: أ- خوێندنی ئێواران. ب- نوسینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری زانستی و راوێژكاریی. ج- كرێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی و توێژینه‌وه زانستیه‌كان. 2- ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه له زانكۆ و كۆلێجه و په‌یمانگا نا حكومیه‌كان وه‌رده‌گیرێن. 3- به‌خشین و به‌خشش و پیتاك و وه‌قف كردن و باربوو (ئیكتیتاب) به پێی یاساكارییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان. دووه‌م : ئه‌و داهاتانه‌ی كه به‌ده‌ست دێن به‌ڕێژه‌ی(50%) بۆ مه‌به‌سته‌كانی هاندانی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردن (صیانه) و چاره‌سه‌ركردنی خنكاندنه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له وه‌زاره‌تدا ته‌رخان ده‌كرێ. سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌كه ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ. به‌شی چواره‌م ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا مادده‌ی حه‌وته‌م : یه‌كه‌م : ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له زانكۆ و ده‌سته و كۆلێج و په‌یمانگا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه حكومی و نا حكومیانه پێكدێن و ئه‌م ده‌زگایانه‌ی خوێندن به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێن: 1- زانكۆی سه‌لاحه‌دین/ هه‌ولێر. 2- زانكۆی سلێمانی. 3- زانكۆی دهۆك. 4- زانكۆی كۆیه. 5- زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی. 6- ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان. 7- ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی هه‌ولێر/ سلێمانی. 8- ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنه ستراتیجیه‌كان و توێژینه‌وه زانستیه‌كان. 9- هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومی كه هه‌نه یان دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه له نوێ داده‌مه‌زرێن. دووه‌م :زانكۆی كوردستان (كه به پێی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره(3915)ی رۆژی 4/2/2006 دامه‌زراوه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی ده‌پارێزێ). به‌شی پێنجه‌م زانكۆكان مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: زانكۆ حه‌ره‌مێكی ئارام پارێزراوه و سه‌نته‌رێكی هزری وشارستانییه و ئه‌قلأ له كه‌ش و هه‌واكه‌یدا گه‌شه‌ده‌كات و توانای داهێنان ودۆزینه‌وه تیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه و نابێ ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێ مه‌گه‌ر یاسا رێگه‌بدات و به‌ر پرسیارێتی راسته و خۆی له ئه‌ستۆدایه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون. بۆیه پێویسته به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له هه‌موو لایه‌نێكی زانیاریی مرۆڤایه‌تی و زانستی و واقیعی پێویستیه نوێكان ئه‌نجام بدات كه له‌گه‌لأ پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆجی له جیهاندا و پێویستیه‌كانیدا بگونجێ تاكو ئه‌و بۆ شاییه زانستی و ته‌كنیكیه‌ی له نێوان خۆمان و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه ته‌سك بكرێته‌وه و له‌گه‌لأ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بڕۆین، له‌گه‌لأ ره‌چاو كردنی تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگای كوردستانی. دووه‌م: زانكۆ و كۆلێج و ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی پێوه‌یه‌وه لكاون كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییان هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگیریی و شیاوی یاسایی) بۆ به دیهێنانی ئامانجه‌كانی وئه‌نجومه‌نێك كاروباره‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات. سێیه‌م: زانكۆ له كۆلێجی ئه‌كادیمی و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی له بواری خوێندنی ته‌كنیكی دوای خوێندنی دواناوه‌ندیی و هاوشانه‌كه‌ی پێكدێ، له‌گه‌لأ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تر به پێی پێویست له رووی زانیاری تیۆری پراكتیكه‌وه. مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار سالأ داده‌مه‌زرێ وقابیلی درێژ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه:ـ یه‌كه‌م: بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ. دووه‌م: به‌لانی كه‌م پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری هه‌بێت. سێیه‌م: خزمه‌تی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. چواره‌م: خاوه‌ن توانا و شیاوی كارگێڕیی و شاره‌زایی و ده‌ست پاكی و ئه‌مانه‌تی زانستی بێت له كاركردندا. مادده‌ی ده‌یه‌م : سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه به‌كاردێنێ: یه‌كه‌م : سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌كات و بانگهێشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و نا ئاسایی و بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زانكۆ له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات. دووه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستی وكارگێڕیی و دارایی زانكۆ به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كان. سێیه‌م : به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه به پێی یاسا و په‌یره‌و و رێنماییه جێبه‌جێ كراوه‌كان. چواره‌م : له‌گه‌لأ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه و هونه‌ریی بیانییاندا گرێبه‌ست مۆرده‌كا. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به ئیفاد ناردن و خواستنه‌وه (اعاره) و مۆڵه‌تی خوێندنی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا پێشان ده‌دات. شه‌شه‌م: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی به‌شه‌كان ولقه‌كان و یاریده‌ده‌رانی راگره‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵاوتنیان له لایه‌ن ڕاگره‌وه. حه‌وته‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تی زانكۆیی. هه‌شته‌م: پاڵاوتنی راگره‌كان و یاریده‌ره‌كانیان. نۆیه‌م: سه‌رۆكی زانكۆ بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به راگر و یاریده‌ده‌ره‌كان یان ئه‌وه‌ی به شیاویان ده‌زانێ بدات. مادده‌ی یازده‌م : سه‌رۆكی زانكۆ سێ یاریده‌ده‌ری ده‌بێ بۆ هه‌ریه‌ك له كاروباری كارگێریی و دارایی، كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و كاروباری قوتابییان و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوای پاڵاتنیان له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێن به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه: 1- بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌بێ. 2- به پایه‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ. 3- ماوه‌ی به‌لانی كه‌م (10) ده سالأ خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێ. مادده‌ی دوازده‌م : زانكۆ ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ كه ده‌سته‌ی زانستی و كارگێریی باڵایه‌تێیدا و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م : سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆكه. دووه‌م : یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندامن. سێیه‌م : ڕاگره‌كان ئه‌ندامن. چواره‌م : ئه‌ندامێك له ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی زانكۆ و له غه‌یری كارگێرییه‌كان و به پایه‌یه‌كی زانستی له مامۆستا كه‌متر نه‌بێ و له لایه‌نیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێردری كه له دوو سالأ كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندام. پێنجه‌م : به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندام. شه‌شه‌م : نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خرێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خوێندنی ته‌كنیكی له‌وانه‌ی كه به‌لانی كه‌م له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بن و له هه‌ڵبژاردنیاندا شاره‌زایی وپسپۆڕیی ره‌چاو ده‌كرێ و ئه‌ندامه‌تیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه. حه‌وته‌م: نوێنه‌ری قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه، ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌بێ. مادده‌ی سێزده‌م : ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: پسپۆڕییه زانستیه‌كان: 1ـ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی به‌رایی له كۆلێجه‌كان و ئاماده‌كردنی پلانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا. 2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كانی په‌یوه‌ست پێیه‌وه. 3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانێك بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. 4- بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی كردنه‌وه‌ی به‌ش ولقه‌كانی سه‌نته‌ری زانستی. 5- بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی خوێندنی باڵا. 6- به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گرتنه‌وه. 7- به‌دواداچوونی به‌رنامه‌كانی خوێندن. 8- پێشنیازكردنی به‌رنامه‌ی خوێندن و گۆڕانكاریی كردن تێیدا بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنی به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری. 9- وه‌ستاندنی خوێندن به یه‌كجاری یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له 6 رۆژ زیاتر نه‌بێ. 10- دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجیه‌ته‌كه‌ی. 11- هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و باشیی ده‌زگاكانی. 12- پێدانی بڕوانامه‌ی زانستی. دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان: 1- بڕیاردان له‌سه‌ر پڵانه‌كانی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه دوو قۆڵیه‌كان له‌گه‌لأ زانكۆ و ده‌زگا زانستیه‌كانی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن و جێبه‌جێ كردنیان. 2- جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده‌كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ری وكارگێریی كۆلێج و سه‌نته‌ره زانستییه‌كان. 3- دامه‌زراندنی مامۆستای وانه بێژ‌و هونه‌ریی وكارگیریی به پێی میلاك و بوونی پله. سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان: 1- ئاماده‌كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه وپلانی وه‌به‌رهێنان. 2- په‌سندكردنی بڕیاری لیژنه تایبه‌ته‌كان به كوژاندنه‌وه‌و نرخدانان و به‌كرێگرتن وفروشتنی ئه‌موالی گوێزراوه و نه گوێزراوه‌ی زانكۆ. 3- بڕیاردان له‌سه‌ر ژمێریاریی كۆتایی. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته سه‌رۆكی زانكۆ. مادده‌ی چوارده‌م : راگری كولێج یا په‌یمانگا:ـ یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به ڕاگری كۆلێژ داده‌مه‌زرێ ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا بێ و به‌لانی كه‌م به پایه‌ی پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) ده سالأ كه‌متر نه‌بێت و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار سالأ و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆوه داده‌مه‌زرێ. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به راگری په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌بێ به پله‌ی مامۆستا (مدرس) بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (10) سالأ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ. سێیه‌م: ڕاگر، یارمه‌تیده‌رێكی بۆ كاروباری كاگێڕیی و قوتابیان ده‌بێ، به مه‌رجێك ده‌بێ به پله‌یه‌كی زانستی بێ له مامۆستا (مدرس) كه‌متر نه‌بێ و به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌سته و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ڕاگر داده‌مه‌زرێ و ده‌شكرێ هه‌ر كاتی پێویستی كرد یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێ. مادده‌ی پازده‌م: راگر ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستیه‌كان: 1- به‌دواداچوونی رێكخستنی خوێندنی به‌رایی و باڵا و كاركردن له پێناوی به‌هێزكردنی بارودۆخی په‌روه‌رده‌یی وزانستی دا. 2- په‌سندكردنی راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ش ولقه‌كان. 3- ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن و یه‌كه‌كانی وه‌رزی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێ‌ژان (محاچرین) و دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی گفتوگۆكردنی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان. 4- پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانی كه له‌باره‌ی رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و بڕیاره‌كانی لایه‌نه باڵاكانه‌وه ده‌رچوون. دووه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه كارگیڕیی و داراییه‌كان: 1- پیاده‌كردنی ئه‌و یاسا و پێڕه‌و و رێنماییانه‌ی به كاروباری كاگێڕیی و داراییه‌وه په‌یوه‌ستن. 2- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌و لیژنانه‌ی كه له كۆلێج و په‌یمانگاكان پێكهاتوون. 3- تۆماركردنی قوتابییان بۆ خوێندنی به‌رایی و باڵا. 4- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربرین له‌سه‌ر كڕینی كه‌ل وپه‌له‌كانی تاقیگه و پێداویستیه‌كانی دیكه له گۆڤار وكتێب وهاوردنیان. 5- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆن، له‌باره‌ی مه‌شق و ده‌رس گرتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداری كردن له لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كانی گشتگر و لیژنه‌كانی گفتوگۆكردن به پێی یاسا به‌ركاره‌كان. 6- راسپێری بۆ گۆڕینی ناونیشانی ته‌كنیكاران و كارگێڕان له چوارچێوه‌ی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێره‌و و رێنماییه‌كان. 7- راسپێری بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان له ته‌كنیكاران و كار گێڕان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگا وفه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا. سێیه‌م : راگر بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی زانستی و كارگێڕیی و دارایی خۆی به سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌رانی بسپێرێ. مادده‌ی شازده‌م: كولێج یان په‌یمانگا ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ و ئه‌ویش ده‌سته‌ی زانستی و كارگێڕی و داراییه‌كه‌یه‌تی و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م: ڕاگر: سه‌رۆكه. دووه‌م: سه‌رۆكه‌كانی به‌شه‌كان یان لقه زانستیه‌كان : ئه‌ندامن. سێیه‌م : یاریده‌ده‌ری راگر: ئه‌ندامه. چواره‌م : نوێنه‌ری ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه له كۆلیج یان په‌یمانگا و به پایه‌یه‌كی زانستی كه له مامۆستا(مدرس) كه‌متر نه‌بێ، ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵیده‌بژێرێ كه له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ: ئه‌ندامه . پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یان په‌یمانگا بۆی هه‌یه ئه‌ندامێكی تر له یه‌ك له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌مان پسپۆری بۆ خۆی و زیاد بكات. شه‌شه‌م : نوێنه‌ری قوتابییان بۆ كاروبارێك كه په‌یوه‌ندیی پێیانه‌وه هه‌بێ ئاماده‌ی ئه‌نجومه‌نی كولێج یا په‌یمانگا ده‌بێ. مادده‌ی حه‌ڤده‌م : ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م : تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان: 1ـ دانانی پلانی وه‌رگرتن(قبول) بۆ خوێندنه به‌راییه‌كان و پێشنیازكردنی دانانی پلانه‌كانی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا به پێی به‌ش یان لقی زانستی و مه‌رجی تایبه‌ت پێی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی. 2ـ دانانی پلانی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن. 3ـ دانانی پلان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی و پێشنیازكردنی دامه‌زراندنیان یان لێكدانیان یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندندا. 4ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی به‌شه زانستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌بانگهێشتنی مامۆستایانی میوان. 5ـ بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆ و ناونانی لیژنه‌كانی ئه‌زموونی گشتگر و سه‌رپه‌رشتیار و هاوبه‌ش و ئه‌نجامی گفتوگۆ و زیادكردنی بابه‌ته‌كانی خوێندن بۆ خوێندنی باڵا یان لابردنیان. 6ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ناونانی ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ده‌ره‌كی ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی زانستی ده‌بێ. 7ـ راسپاردن به دامه‌زراندنی خوێندنی باڵا و پرۆگرامه‌كانی و پلانی ساڵانه و داهاتوویان. 8ـ راسپاردن به به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی. دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان: 1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج یا په‌یمانگا و بایه‌خدان به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی چالاكییه‌كانی. 2ـ ئاماده‌كردنی میلاكی كۆلیج یان په‌یمانگا له‌ناو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه به‌ر له كۆتایی ساڵی خوێندن له‌به رۆشنایی ئه‌وه‌ی راگر و ئه‌نجومه‌نی به‌شه‌كان یان لقه‌كان پێشنیازی ده‌كه‌ن. 3ـ راسپاردن به پێدانی مۆڵه‌تی خوێندنی به‌رایی و باڵا به فه‌رمانبه‌رانی كۆلیج له‌ناو هه‌رێمدا ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ. 4ـ پێشنیاز كردنی خواستنی (اعاره) خزمه‌تگوزاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه یان مۆڵه‌ت پێدانیان و پێدانی زه‌ماله و هه‌ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یان لقی زانستی تایبه‌تمه‌ند. 5ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ته‌فه‌روغی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له‌ناو هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی به‌پێی به‌رزه‌فتی تایبه‌تی. 6ـ سه‌پاندنی سزای به‌رزه‌فتكاری به‌سه‌ر قوتابییاندا به‌پێی پێڕه‌و و رێنماییه كارپێكراوه‌كان. 7ـ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌و و رێنماییه‌كان له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاروباری زانستی له كۆلێچ یان په‌یمانگاوه هه‌یه. 8ـ راسپاردن به ئینتدابی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و وانه بێژیان بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه به‌شه‌كان و لقه‌كانی ده‌سنیشانی ده‌كه‌ن. 9ـ ئاماده كردنی پلانی شیاندن بۆ كادیره زانستی و كارگێڕیه‌كان. 10ـ ئاماده كردنی پلان بۆ په‌یوه‌ندییه رۆشنبرییه دوو قۆڵییه‌كان. 11ـ ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه دابمه‌زرێنی تاكو له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی زانستی و كارگێڕیی و دارایی و په‌روه‌رده‌یی یاریده‌ی بده‌ن. 12ـ سه‌یر كردنی هه‌موو كاروبارێكی تر له كۆلێج یان په‌یمانگا كه له‌راگره‌وه بۆی دێت. سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان: 1ـ پێشنیازكردنی پلانه‌كانی بودجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی هاوردن و وه‌به‌رهێنان. 2ـ راسپاردن بۆ بڕیاردانی ژمێریارییه‌كانی كۆتاییی كۆلێج یان په‌یمانگا. 3ـ ئاماده كردنی پێداویستیه‌كانی كۆلێج یان په‌یمانگا له كاره‌كانی ئه‌ندازیاریی و پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان دا. مادده‌ی هه‌ژده‌م : به‌ش یا لقی زانستی: ئه‌و یه‌كه بنه‌ڕه‌تییه زانستیه‌یه له خوێندنی باڵا‌و له‌و كاته‌دا ئه‌و به‌ش و لقه زانستییانه داده‌مه‌زرێن كه پێویستی كرده‌نی به داده‌مه‌زراندنیان هه‌بێ، به مه‌رجێك پێنج له مامۆستای پسپۆڕ هه‌بن كه دووان له‌وانه به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوكتۆرابن و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی به‌ش یا لق: به بڕیاری سه‌رۆكی زانكۆ و به‌پێشنیاری ڕاگری كۆلێج یا په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ، به مه‌رجێك پایه‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت بۆ كۆلێج و مامۆستا(مدرس)یش بۆ په‌یمانگا و به‌ڕێوه‌بردنی به‌ش یا لق له رووی زانستی و كارگێڕی و په‌روه‌رده‌یه‌وه ده‌گرێته‌وه ئه‌ستۆ. دووه‌م: ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له (14) پتر نه‌بێ و له (8)یش كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بن یاخود له‌وانه بن نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر یان هه‌بێ و ماوه‌ی به‌لانی كه‌م (5) ساڵ خزمه‌تی زانكۆییان به كرده‌نی هه‌بێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1ـ كاركردن له پێناوی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان خوێندن و ورده‌كارییه‌كانی و كتێبه‌كانی خوێندن و پێشنیازی هه‌موار كردنیان یاخود گۆڕینیان له‌به‌ر رۆشنایی راسپارده‌ی لیژنه زانستییه‌كان له به‌ش یان لق و ئه‌و به‌ش و لقانه‌ی كه وه‌كو ئه‌وانن. 2ـ پێشنیاز كردنی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و ته‌كنیكاران و راسپاردن به بانكهێشتنی پرۆفیسۆری میوان. 3ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ش یان لق پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌پێی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هی دیكه و پێشنیاز كردنی شێوازی زامن كرا‌و بۆ ئه‌نجامدانیان و راسپاردن به یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كتێبه دانراو و وه‌رگێڕدراوه‌كان و بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی قوتابییان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. 4ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی بانگێشه‌ی پرۆفیسۆره میوانه‌كانه‌وه. 5ـ راسپاردنی بڕیاردان له‌سه‌ر ناونیشانی نامه‌كانی زانكۆیی و ناونانی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشت گر و سه‌رپه‌رشتیكارو به‌شدار و ئه‌نجامی گفتوگۆكان. 6ـ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج یا په‌یمانگا. 7ـ دامه‌زراندنی لیژنه په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان به پێی پێداویستیه‌كانی به‌ش یان لقه‌كه. 8ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رێوه‌چوونی خوێندنه‌كان و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه و به‌دواداچوونی كاروباری زانستی قوتابییان له ساڵه جیاجیاكانی خوێندن له رێگای سه‌رپه‌رشتیكردنی زانستی به‌رده‌وامه‌وه. 9ـ به‌دوا داچوونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی بۆ زانیاری و زانسته‌كان و ئاراسته كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی خوێندن و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنۆلۆجیای تازه تاكو له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی زانستی له جیهاندا گونجاو بێت. 10ـ چاودێری كردنی پرۆفیسۆره داهێنه‌ره‌كان و قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان و هاندانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. 11ـ دانانی پلان و میكانیزم بۆ گۆڕینی پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی فێركردن. 12ـ ئاماده كردنی موعیده‌كان بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی ناته‌واوی له كادیری ده‌رس گوتنه‌وه. مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه له زانكۆ و ده‌سته‌كاندا له‌مانه پێكدێن: ـ یه كه‌م: پرۆفیسۆره‌كان دووه‌م: پرۆفیسۆره یاریده‌ده‌ره‌كان سێیه‌م: مامۆستایان (مدرسین) چواره‌م: مامۆستا یاریده‌ده‌ره‌كان مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی نازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێده‌درێ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێر یان هاوتای بێ و خولێكی شیاندنی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ركه‌وتووانه ببڕێ كه مه‌رجه‌كانی به رێنمایی ده‌رده‌چن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی(5)ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه به‌رز نه‌كرایه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا ئه‌وا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له زانكۆكان و دوو ساڵی پێده‌دری بۆ به‌رز كردنه‌وه بۆ پایه‌ی مامۆستا و به پێچه‌وانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ. مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی مامۆستای پێده‌درێ ده‌بێ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی: یه‌كه‌م: ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كی دانپێنراو یان هاوتای له رووی زانستییه‌وه وه‌ده‌ست هێنابێ، یان ده‌بێ بروانامه‌ی زانستی یان هونه‌ری یان ته‌كنیكی یان پیشه‌یی به‌ده‌ستهێنا بێ له‌و پسپۆڕییانه‌ی كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای لێ نادرێ، یان بڕوانامه‌یه‌كی زانستیانه‌ی هاوتای هه‌بێ، مه‌رجیشه ماوه‌ی خوێندنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت له دوای بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ و رێگای ده‌رس گوتنه‌وه‌یشی پێ نادرێ تاكو له خولێكی راهێنان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌شداریی نه‌كات و به‌سه‌ر كه‌وتوویی لێی ده‌رنه‌چێت و مه‌رجه‌كانیشی به رێنمایی ده‌ست نیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ده‌بێ مامۆستای یاریده‌ربێ له یه‌كێك له زانكۆكان بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێ له سێ ساڵ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م دوو توێژینه‌وه‌ی به‌نرخی بڵاوكردبێته‌وه و خاوه‌ن هه‌وڵی ده‌رس گوتنه‌وه‌ی باش بێت. مادده‌ی بیست و دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پایه‌ی مامۆستای یاریده‌دری پێده‌درێ له پایه‌ی مامۆستایی كاری كردبێ له یه‌كێك له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا به ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (4) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م سێ توێژینه‌وه‌ی به نرخی بڵاوكردبێته‌وه كه له یه‌كێكیاندا به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردبێ. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پله‌ی پرۆفیسۆری پێده‌درێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌ده‌ستهێنابێ و مه‌رجه‌كانی مادده(22)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێ هاتبێته دی و به‌لانی كه‌م شه‌ش ساڵ پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری به‌سه‌ردا تێپه‌ربووبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی باشی دابێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا و ژماره‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردبێته‌وه كه به‌لانی كه‌م له شه‌ش توێژینه‌وه كه‌متر نه‌بێ، سییانیان به‌لانی كه‌م ئه‌سڵی بن و یه‌كێكیشیانی به ته‌نیا ئه‌نجام دابێ. مادده‌ی بیست و چواره‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌شێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرای باوه‌ڕ پێكراو یان هاوتاكانی له رووی زانستیه‌وه له زانكۆ یان ده‌سته به پایه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دامه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ یان ده‌سته، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ماوه ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شایه‌دی بۆ بدرێ له ده‌رس گوتنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سوودی به‌لانی كه‌م له پێنج كه‌متر نه‌بێ بڵاوكردبێته‌وه. مادده‌ی بیست و پێنچه‌م: موعیده‌كان: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی به موعید له كۆلێج داده‌مه‌زرێ، بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی به ته‌قدیری باشی به‌لانی كه‌م هه‌بێ و له سێ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه‌كه‌ی بێت و كاری به‌شداریی كردن له لێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی و كرده‌نی و چاودێری ئه‌زموونه‌كان وچالاكی تر له به‌شه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ. به‌شی شه‌شه‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕایه‌تیه‌كانی پزیشكی مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ده‌زگایه‌كی فێركردنه و له ئاستی زانكۆدایه و حه‌رمێكی ئارام و پارێزراوه و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌یه (سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕیی ودارایی و یاسایی ) پێویستی هه‌یه و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و كاروباره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی زانستی به‌رێوه‌ی ده‌بات. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆڕ ده‌دات به هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له لقه جیاوازه‌كانی پزیشكی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه پێویستیه‌كان به‌پێی نوێترین شێواز و داهێنانی زانستی. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی كوردستانی سه‌رۆكێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتورا یا هاوشێوه‌كه‌ی له پزیشكی دا هه‌بێ و به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێ و به پله‌ی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌كجار. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی یاریده‌رده‌رێكی ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكه‌ی له پزیشكی هه‌بێ و به‌پله‌ی به‌لانی كه‌م پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و، كاروباری دارایی و كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی زانستی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی به‌رێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له‌مانه پێكدێ: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی: سه‌رۆكه دووه‌م: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی ئه‌ندام و بڕیارده‌رده سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی لقه پسپۆڕییه‌كان ئه‌ندامن چواره‌م: پزیشكێك نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات كه به‌رزترین بڕوانامه‌ی له بواری پسپۆریی به‌ده‌ست هێنابێ: ئه‌ندامه پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر كه‌سێك بكات كه به پێویستی بزانی بۆ به‌شداریی كردن له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانستی هه‌ر كاتێك پێویستی كرد. مادده‌ی سییه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری مانگانه ده‌به‌ستێ و ده‌شبێ له سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ر كاتی پێویستی كرد كۆبوونه‌وه‌ی تر ببه‌سترێ و نیساب به ئاماده بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و بڕیار و راسپارده‌كانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان وه‌رده‌گیرێ و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌ولایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه. مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێ: یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه زانستییه‌كان: 1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقه زانستییه‌كان 2ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی ته‌واوكردنی ناته‌واویه‌كان له میلاكی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه 3ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌رگرتن له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی 4ـ به‌دواداچوونی پرۆگرامه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندیان به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌یان و رۆیشتن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه زانستیه‌كان 5ـ پێشنیاز كردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و گۆڕینیان بۆ پته‌وكردنی باری زانستی و پێشكه‌ش كردنیان به وه‌زاره‌ت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری 6ـ راگرتنی خوێندن به‌گشتی و یان به‌شێكی بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) رۆژ زیاتر نه‌بێ 7ـ دانانی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی وه‌زاره‌ت و ستراتیجییه‌ته‌كه‌ی. دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه كارگێڕییه‌كان 1ـ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانه‌كانی په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنیان. 2ـ گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه‌و ته‌كنیكارانی بیانی 3ـ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئیفاد و خواستن (اعاره) مۆڵه‌ته‌كانی خوێندن له ناو هه‌رێمدا 4ـ جێبه‌جێ كردنی پلانی ئاماده كردنی میلاكی زانستی و هونه‌ریی و كارگیریی ده‌سته. سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندییه داراییه‌كان 1ـ ئاماده كردنی پلانی بودجه‌ی ساڵانه‌و وه‌به‌رهێنان. 2ـ په‌سند كردنی بڕیاری لیژنه‌كانی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌و نرخاندن و كرێ و فرۆشتنی ماڵی گوێزراوه‌و نه‌گوێزراوه‌ی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌رێمدا. 3ـ بریاردان له‌سه‌ر ژمێریارییه كۆتاییه‌كان. مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانستی پسپۆڕیی له سێ مامۆستای ده‌سته ده‌رس گوتنه‌وه پێكدێ كه پله‌ی زانستیان له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی زانستی به به‌رزه‌فتكارییه‌كان ده‌سنیشان ده‌كرێ كه له ئه‌نجومه‌نی كوردستانیه‌وه ده‌رده‌چن. مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌رچوو بڕوانامه‌ی زه‌میلی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی باڵای له پسپۆرییه‌كانی پزیشكی (بۆردی كوردستانی)پێده‌درێ و به باڵاترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆڕی داده‌نرێ و خاوه‌نه‌كه‌ی دووساڵی قیده‌م بۆ حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه‌و به‌رزكردنه‌وه و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی پێ ده‌درێ له رۆژی وه‌رگرتنیه‌وه. دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و پزیشكه‌ی داوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ناوبراو ده‌كات به‌لانی كه‌م ماوه‌ی نیشته‌جێ بوونی ده‌وری ته‌واوكردبێ و هه‌موو مه‌رجه‌كانی قه‌بولی لێ بێته‌جێ. مادده‌ی سی و چواره‌م: ماوه‌ی خوێندن و پراكتیك له ئه‌نجومه‌نی كوردستانی له نێوانی 4 ساڵ تاكو 7 ساڵی ساڵنامه‌یی یه. مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییانه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی كوردستانیدا پیاده ده‌كرێ، كه كاروباری ده‌رس گوتنه‌وه‌و قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی له‌م به‌شه‌دا هاتووه ناكۆك نه‌بێ. دووه‌م: به‌ش و لقه‌كانی زانستی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی و مه‌رجه‌كانی قه‌بوڵ و تۆماركردن و شێوازه‌كانی ده‌رس گوتنه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی و ده‌وامكردن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه دیارده‌كرین كه وه‌زیر ده‌ریان ده‌كات. به‌شی حه‌وته‌م ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به ناوی (ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیجی و تۆێژینه‌وه‌كانی زانستی ) داده‌مه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به ئاماده كردنی پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و توێژینه‌وه له بواره‌كانی پیشه‌سازیی و وزه و ژینگه و كشتوكاڵ و هی دی. دووه‌م: ده‌سته كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی مه‌عنه‌وی له رووی ( سه‌ربه‌خۆیی و كارگێڕیی و دارایی و شیاویی یاسایی) یه‌وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی. مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی زانستی، ده‌بێ به پایه‌ی پرۆفیسۆر بێت و به پله‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ داده‌مه‌زرێ كه قابیلی نوێ كردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت و پایه‌ی زانستی وابێ له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تی زانكۆیی له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی كارگێڕیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی زانكۆیی كه له هه‌رێمدا كاری پێده‌كرێ یا هه‌ر یاسایه‌كی تر جێی بگرێته‌وه له سه‌ر كارمه‌ندانی ده‌سته له‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماجستیرن پیاده‌كرێ به مه‌رجێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن: یه‌كه‌م: ده‌رس گوتنه‌وه له یه‌كێك له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به نیوه راده‌ی نیسابیان. دووه‌م: له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌لانی كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌واو بكه‌ن. سێیه‌م: هه‌ر سێ مانگ جارێك سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن. مادده‌ی سی و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته له‌مانه پێكدێت: ـ 1ـ سه‌نته‌ری خوێندنه ستراتیجیه‌كان 2ـ سه‌نته‌ری توێژنه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنۆلۆجی دووه‌م: ئه‌ركی سه‌نته‌ری ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و به پایه‌یه‌كی زانستی كه له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و خزمه‌تێكی زانكۆیی هه‌بێ كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ده‌سته بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانیدا بگونجێ. به‌شی هه‌شته‌م ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ناحكومی مادده‌ی چله‌م: ده‌شێ به‌پێی یاسا‌و رێنمایی و به‌رزه‌فتیه‌كان زانكۆ یان كۆلێج یاخود په‌یمانگا یان نووسینگه‌ی مه‌شق و شیاندنی باڵای ئه‌هلی له بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێم دابمه‌زرێ. مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: ده‌زگا ناوبراوه‌كان له مادده‌ی چلی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمی هه‌موو یاسا‌و پیڕه‌و و رێنماییه به‌ركاره‌كان. مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ لایه‌نێك یا كه‌سێك به‌ر له‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت ده‌زگای خوێندنی باڵای نا حكومی له هه‌رێمدا بكاته‌وه یا به‌رێوه‌ی ببات. دووه‌م: نابێ هیچ ده‌زگایه‌كی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لق یا نووسینگه له هه‌رێمدا بكاته‌وه هه‌تا ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرێت. سێیه‌م: ته‌نیا وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌نده به پێدانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌كی فێركردنی باڵای كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نه‌بێ جا حكومی بێت یان نا حكومی. مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌موو رێكارێكی ئوسوڵی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داخستنی هه‌ر ده‌زگا یا لق یا نووسینگه‌یه‌ك كرابێته‌وه یا بكرێته‌وه له هه‌رێم به‌رله‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی. دووه‌م: هه‌ر ده‌زگایه‌ك یا لقێك یا نووسینگه‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت دابمه‌زرێ، به‌سه‌ر پێچییه‌كی یاسایی داده‌نرێ و پێویسته وه‌زاره‌ت رێكاری ئوسوڵی بۆ داخستنی بگرێته به‌ر. سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هه‌موو لقه‌كان یا نووسینگه دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێم به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته‌وه، گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه نه‌هاتنه ژێرباری حوكمه‌كانی. به‌شی نۆیه‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی چل و چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه پایه‌ی خۆیان و هه‌موومافێكیان له‌م یاسایه و یاساكانی تر و ئه‌و پێڕه‌وه وڕێنماییانه كه به هۆیه‌وه ده‌رچوون ده‌پارێزرێ له حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان یا ته‌فه‌روغیان له فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان و دامه‌زراندنیان. یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت یا سه‌نته‌ری زانكۆ و ده‌سته‌كان و، ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان له‌و فه‌رمانانه به خزمه‌تی زانكۆیی كرده‌نی بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌پێدان و سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت. دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان یاخود له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێ له باری بوونی مه‌رجی پێویست بۆ پله‌پێدانیان به‌بێ مه‌رجی ده‌رس گوتنه‌وه. مادده‌ی چل و پێجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. 1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه . 2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان. 4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 5ـ خوێندنی باڵا. 6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی. 7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی. مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی. مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن. مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: زانكۆ و ده‌سته‌كان لێ بوردراون له ره‌سمی گومرگ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌موو مادده و كه‌ل و په‌ل و ئامێر و به‌شه‌كانی و مادده یه‌ده‌گه‌كان و مادده‌ی تاقیگه‌كان و هۆیه‌كانی روون كردنه‌وه‌و فلیم و په‌خشنامه و كتێب و چاپكراوه هاورده‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆژه پسپۆرییه زانستیه‌كانی كه خزمه‌تی مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌ن. مادده‌ی چل و نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا دامه‌زرێنی یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له كاتی پێویستدا. مادده‌ی په‌نجایه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه پێره‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م: كار به حوكمی مادده‌كانی (43،42،41،40)ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به زانكۆ نا حكومیه‌كان ده‌رده‌چێ و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یه‌ك له ماوه‌ی سێ مانگدا پێشكه‌ش بكات. مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق ـ هۆیه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ـ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی كه هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق پێیدا ده‌ڕوات، پێویستی به چاوگێڕانه‌وه كرد له زۆر بنه‌ماو چه‌مك و میكانیزمه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فه‌لسه‌فه‌ی خوێندنی باڵا‌و ستراتیجیه‌ته‌كه‌ی، به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی قۆناغی نوێ بڕوا به‌ڕێوه، له میانه‌ی ده‌ركردنی یاسای نوێ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمدا، بۆیه ئه‌م یاسایه پشتی به‌ست به وه‌رگرتنی پرنسیپی ناسێنتراڵی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له‌لایه‌نی دارایی و كارگێڕییه‌وه و چڕ كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی زانستی له زانكۆكان وه‌كو ناوكی بنچینه‌یی، و گرینگی توێژینه‌وه‌ی زانستی له خزمه‌تكردنی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بێ، و بۆ مسۆگه‌ر كردنی به‌جێگه‌یاندنی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا په‌یامه‌كه‌یان له مه‌یدانه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌كردنی كادیری زانستی، دامه‌زراوی نوێ هاته ئاراوه، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی كوردستانی باڵا بۆ تاییبه‌تمه‌ندیه‌كانی پزیشكی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ خوێندنه‌كانی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، و گۆڕینی ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی بۆ زانكۆی خوێندنی ته‌كنیكی و ڕێكخستنی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵای ناحكومی و هاوبه‌ش له یاسادا، هه‌موو ئه‌وانه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌لێن له نێوان ده‌زگاكانی خوێندن له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهانی و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جیهانی له مه‌یدانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و لاكردنه‌وه له پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان .. بۆیه ئه‌م یاسایه ده‌رچووێنرا.