یاسای ژماره‌ (31)ی ساڵی 2004 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا

ژمارەی یاسا : 31
ساڵی دەرچوون : 2004
هەڵوەشاوەتەوە
یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 31
رۆژی ده‌رهێنان : 20/6/2004


پشت به‌ حوكمی برگه‌ (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌ و، ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (43)ی رۆژی (19/6/2004) یدا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره‌(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بریاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا :

یاسای ژماره‌ (31)ی ساڵی / 2004
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی (1993)ی
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا
مادده‌ی یه‌كه‌م:
هه‌ر دوو بڕگه‌ی(2) و(3)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێ و، بةم شيَوةى خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.
3- وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
له‌ هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره‌ (4)ی ساڵی (1993)و هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه‌) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با) جێگای ده‌گرێته‌وه‌.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌می یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
1-	وه‌زیر: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی یاساو پێڕۆ و رێنماییه‌كانێتی. له‌ چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌موو بڕیارو فه‌رمان و رێنماییه‌كیش كه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌رییه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ده‌رده‌چن و، بۆیشی هه‌یه‌، به‌شێ له‌ سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به‌ بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان یان به‌ سه‌رۆكانی دایه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره‌، چونكه‌ خۆشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌.
2-	بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه‌ ده‌گرێته‌ ده‌ست كه‌ وه‌زیر له‌ بواری كه‌رتی پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكاندا پێی ده‌سپێرێ.
3-	بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه‌ ده‌گرێته‌ ده‌ست كه‌ وه‌زیر له‌ كه‌رتی كاره‌بادا پێی ده‌سپێرێ.
4-	مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له‌ یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه‌ بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به‌ ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن:
1-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان.
2-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌ حكومیه‌كان.
3-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌ ئه‌هلیه‌كان.
4-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه‌).
دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له‌ یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه‌ بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به‌ ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن:
1-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . 
2-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان .
3-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه‌).
4-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كارو ئامار .
سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له‌ یاساكه‌ هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌:
5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه‌ بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به‌ ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ:
أ‌-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه‌ گه‌رمییه‌كان (المحطات الحراریه‌).
ب‌-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه‌ كارۆئاوییه‌كان.


چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌ زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته‌ (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
5-	به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به‌ ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ 
6-	بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلە
7-	بەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن .
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت، ناخرێته‌ به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته‌ وه‌زاره‌ته‌ پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ر كار.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

 
                                                                                                               د. رۆژ نوری شاوه‌یس
                                                                                                         سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
                                                                                                                كوردستانی ـــ عێراق






هۆكاره‌ زه‌رووره‌كان
بۆ هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌لَ ئه‌م به‌ره‌وچاكترچوونه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا، كه‌رتی پیشه‌سازی و كاره‌با به‌ خۆیه‌وه‌ی دیوه‌ له‌به‌ر گرنگیی كاره‌با بۆ ژیانی هاووڵاتیان كه‌ پێویسته‌ به‌ شێوازو كۆششی جۆربه‌جۆر بۆیان فه‌راهه‌م بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستی كرد به‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەگشتییه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ پێك بهێنرێن و كاراترو چالاكتر بكرێن، جا له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو هۆكارانه‌ ئه‌م یاسایه‌ی خراوه‌وه‌ یاساكاری كرا.