به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ژماره‌ی ده‌رهێنان : 24 رۆژی ده‌رهێنان : 7/2/2004 پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992) و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق له دانیشتنی ژماره (40)ی رۆژی (7/2/2004) ی‌دا به‌ئه‌نجامی گه‌یاندووه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه(3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره(10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا: یاسای ژماره (24)ی ساڵی / 2004 یاسای ده‌وام پێدانی به‌ركارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره(188)ی هه‌مواركراوی ساڵی(1959) له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا مادده‌ی یه‌كه‌م: به‌كارخستنی یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره (188)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1959) له هه‌رێمی كوردستانی – عیراقدا له‌كاردا ده‌بێت. مادده‌ی دووه‌م: له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی (29/12/2003) ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار یان هه‌ر بڕیارێ یان هه‌ر یاسایێ بخرێته به‌ركار كه به راشكاوی یان به ضمنی ئیلغای ئه‌و یاسایه بكات كه له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ئه‌و یاسایه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ده‌بێته یاسایه‌كی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا. مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه‌ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا.بڵاو ده‌كرێته‌وه. د. رۆژ نوری شاوه‌یس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان - عێراق هۆكاره پێویسته‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی ژماره (188)ی ساڵی 1959 به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی گه‌لی عیراق داده‌نرێ و، هاوگونجانێكی ته‌واوی له‌نێوان حوكمه شه‌رعیه‌كان و یاسا وه‌زعیه‌كان و بیروڕای زیاتر گونجاوو پتر له‌باری فوقه‌هادا سازاندووه‌و، له‌گه‌لَ هه‌ست و رۆحی سه‌رده‌مدا له‌باره‌و، له رێگادا یه‌كخستنی چاوگه‌كانی دادوه‌رییه‌وه، سه‌قامگیریی بۆ ژیانی خێزان و مافه‌كانی تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك دابین كردووه‌و، یاساكارییه‌كی یه‌كگرتووی له حوكمه‌كانی ئه‌حواڵی شه‌خصیدا داهێناوه كه بنیادێكی شایسته‌ی بۆ سه‌قامگیریی بارودۆخی خێزان به‌جۆرێ دامه‌زراندووه كه مافه شه‌رعیه‌كانی ئافره‌تی واتا (نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه) و، منداڵانیش كه هه‌ر هه‌موویان بڕبڕه‌ی پشتی كۆمه‌ڵگه‌ن و به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن: زامن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی داد‌و عه‌داله‌ت و هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته ده‌ست. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، یاسای ئه‌حواڵی شه‌خصیی به پێزترو ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌و، یاساكاریی به‌ره‌و چاكتر بردنی تایبه‌ت به كوردستانی عێراقیشی بۆ زیاد كردووه، بووه‌ته مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكم بخرێته به‌ركار، ئه‌وا، له‌و باره‌دا ئه‌و ئه‌حكامه زیادكراوانه‌مان پووچه‌لَ ده‌بێته‌وه‌و، هه‌نگاوێكیش به‌ره‌و پاشه‌وه‌مان ده‌گێڕێنه دواوه‌و، ئه‌مه‌ش نه ره‌زامه‌ندیی گشتیی له‌گه‌لَ بووه‌و نه له‌گه‌ڵیشی ده‌بێ. له بارێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاری ژماره (137)ی رۆژی 29/12/2003 بخرێته به‌ركار ئه‌وه ده‌بێته هۆی چه‌ند لایه‌نه‌كی و پرشوبڵاویی چاوگه‌ی حوكمه‌كانی و به فیڕۆدانی سامانی به‌نرخ و گه‌وره‌ی حوكمه‌كانی دادوه‌ری و ئه‌و سه‌وابقه دادوه‌رییه شه‌رعییانه‌ش كه زه‌خیره‌یه‌كی به‌نرخن و ساڵه‌ها ساڵه كه‌ڵه‌كه بوون و پارێزاراون جا، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره زه‌روورانه ئه‌م یاسایه یاساكاری كرا.