به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 46 ڕۆژی ده‌رهێنان: 20/11/2004 پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (54)ی ڕۆژی (20/11/2004)دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و سه‌ڵاحییه‌ته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (46)ی ساڵی/ 2004 یاسای هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و رستانه‌ی خواره‌وه ، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- سه‌رۆك: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3- هه‌یئه: هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 4- سه‌رۆكی هه‌یئه: سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. مادده‌ی دووه‌م: هه‌یئه‌تێ بۆ ئاسایشی هه‌رێم به‌ناوی (هه‌یئه‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی – عێراق)ە‌وه داده‌مه‌زرێ، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی ده‌بێ. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م هه‌یئه‌ته بوجه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. مادده‌ی چواره‌م: فرمانبه‌رێ، به پله‌ی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌كا، سه‌رۆك دایده‌مه‌زرێنێ و، یه‌كسه‌ر پابه‌ندی سه‌رۆك ده‌بێ. كاتێكیش دیار نه‌بێ ، یان پله‌ی وه‌زیفه‌كه‌ی چۆڵ بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێم جێگای ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه نوێنه‌رێكی هه‌یه، به پله‌یه‌كی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ. مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌یئه‌كه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1- له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه، ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایانه ده‌پارێزێ كه سیسته‌می فیدراڵی دیموكراتی و په‌رله‌مانی و فره‌لایه‌نیی ده‌وڵه‌تی ئیتتیحادیی عێراقی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێ: أ- بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم خه‌بات ده‌كا. ب- هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمدا ده‌سته‌به‌ر بكا و، موڵك و ماڵی گشتی بپارێزێ. ج- ئازادیی گشتی و ئازادیی تایبه‌ت ده‌پارێزێ، و هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو زه‌رووری ئه‌وتۆش ده‌ڕه‌خسێنێ كه هاووڵاتییان بتوانن به‌پێی ئیعلان و په‌یمان و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی خۆیان موماره‌سه بكه‌ن. د- پاراستنی پێڕۆ و دابوده‌ستووری گشتی و ئه‌خلاق. 2- له‌ناوبردنی بێهۆشكه‌ره‌كان. 3- له‌ناوبردنی تیرۆر و تۆقاندن. 4- له‌ناوبردنی سیخوڕی. 5- أ- زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ئارِاسته‌ی ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیتتیحادیی عێراق ده‌كرێن هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ، و له ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نێته ده‌زگاگه‌لی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی. ب- به‌پێی میكانیزمێ كه یاساكان دیاریان ده‌كه‌ن، تۆمه‌تباران و تاوانكاران و ده‌عواكانیان له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و ئاسایشی هه‌رێمدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات. مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه كادێرگه‌لی وه‌زیفی و كارمه‌ندان بۆ هه‌یئه‌ته‌كه دابمه‌زرێنێ، ته‌نها نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌یئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ڕاوێژكاره‌كان نه‌بێ، كه ئه‌مانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه یان له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێن. مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه، له هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداری یان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ناو هه‌رێمدا، زه‌رووره‌تی كار‌و ئاسایشی هه‌رێم پێداویستی پێی هه‌بێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌ی تێدا بكاته‌وه، و هیچیش له‌و ئه‌ركو فرمان و سه‌ڵاحیه‌تانه‌ش كه‌م نه‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان به سه‌رۆكانی یه‌كه ئیدارییه‌كان دراون. مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه پێكهاته‌كانی هه‌یئه‌كه، به خۆی و به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌ش و هۆبه و نووسینگه‌كانیشه‌وه دابنێ و پێكیان بهێنێ، و ئه‌رك و فرمانیشیان له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاریبكاو سه‌ڵاحییاتی به‌رپرسه‌كانی ئیداره‌كانیشی ده‌سنیشان بكا‌و میلاكیان بۆ دابنێ و موفره‌داتی بوجه‌كه‌شی پێشنیاز بكا‌و پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی بكا بۆ ته‌سدیقكردن، بۆیشی هه‌یه خولی فێربوون و قاڵبوونیش بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێت و به‌م هه‌یئه‌یه‌وه ده‌به‌سترێ و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دووباره ڕێكده‌خرێته‌وه. دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نی و تۆمار‌و فایل و ده‌عواگه‌لێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌یئه‌ته. مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی هه‌یئه بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی ده‌ربهێنێ. مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار. مادده‌ی سیازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركار، و له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی - عێراق هۆكاره زه‌رووره‌كان له‌به‌رئه‌و به‌ره‌و چاكترچوونه دیموكراتییه‌ی له سیسته‌می حوكمی عیراقدا هاتووه‌ته ئاراوه‌و، له ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زییه‌وه بووه به ده‌وڵه‌تێكی ئیتتیحادی و، هه‌رێمی كوردستانی عیراقیش به‌پێی بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدراڵی كه له یاسای هه‌ڵسووڕاندنی ده‌وڵه‌تی عیراقدا جاڕدراوه، دووباره به حكومه‌تی ئیتتیحادیی عیراقه‌وه به‌سترایه‌وه‌و، بۆ یه‌كخستنی هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به جۆرێ كه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م قۆناغه به‌ده‌نگه‌وه بچێ و ببێته مایه‌ی ڕه‌گ داكوتانی سیسته‌می حوكمی فیدراڵی و، له‌پێناوی ئه‌وه‌شدا كه ده‌زگاكانی ئاسایش له فرمانگوزاری و ده‌سه‌به‌ركردنی ئامانجه‌كانیدا، پتر له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤدا بگونجێن، و به‌پێی شێوازی كار‌و به‌ندوبه‌ست (چوابگ)و بنه‌ما تایبه‌ته‌كانیان ره‌فتار بكا‌و، هه‌مووشیان له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی یه‌كگرتوودا یه‌كبخرێن، و كۆتایی به قۆناغی ڕێكخراوه‌گه‌لی ئاسایشی تایبه‌ت بهێنرێ، و سنوور بۆ ئه‌ركوفرمانی ئه‌و لایه‌نه غه‌یره حكومییانه دابنرێ كه باردۆخی ناله‌باری قۆناغی ڕابردوو سه‌پاندبوونیان، بۆ ئه‌وه‌ش كه میكانیزمێك بۆ هاوده‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و یه‌كخستنی كۆششگه‌لی ئاسایشی و وه‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگاكانی ئاسایشی فیدراڵی و هی هه‌رێمدا، دابنرێ، له‌به‌ر ئه‌وانه، هه‌مووی، ئه‌م یاسایه، ته‌شریع كرا.