به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراو‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رچاوی خستووه، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (12)ی رۆژی 3/5/2011، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌یدا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2011 یاسای ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران: سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م: ده‌زگا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. مادده‌ی دووه‌م: ده‌زگایه‌ك له هه‌رێمدا به ناوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕی ده‌بێت و بودجه‌ی تایبه‌تیشی ده‌بێت و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گرێ ده‌درێت. مادده‌ی سێیه‌م: ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن جێبه‌جێ ده‌كات: یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ. دووه‌م: ئاسایشی ده‌زگاكانی ده‌ستووری و یاسایی(په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكان و هی دیكه. سێیه‌م: پاراستنی ئاسایشی كاری سیاسی و مه‌ده‌نی وپیشه‌یی له هه‌رێمدا. چواره‌م: پاراستنی ئابووریی نیشتیمانی. پێنجه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و به‌نداوو دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌كانی سنوور. شه‌شه‌م: پارێزگاری كردن له كه‌له‌پوورو كولتووری گه‌لی كوردستانی عیراق به تێكڕای پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه. حه‌وته‌م: كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ست نیشان كردنی جموجۆڵه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له هه‌رێمدا و هه‌ڵسه‌نگاندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی. هه‌شته‌م: به‌دی هێنانی ئاسایش وئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تاوانی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان. نۆیه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و نهێنیی گه‌یاندن و سه‌لامه‌تیی هاتن و چوون له هه‌رێمدا. ده‌یه‌م: پارێزگاری كردن له شوێنانی خوداپه‌رستی و جێگه‌ی ئایینی و دابین كردنی ئاسایشیان. یازده‌یه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ناوه‌نده‌كانی گه‌شتیاری و جێگه‌كانی شوێنه‌وار و مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان. دوازده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. سێزده‌یه‌م: پاراستنی شوێنی كار‌و بوونی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وكارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی شاندی دیپلوماسی وشاندی دیكه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كونسوڵخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران وئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له هه‌رێمدا. چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پرسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ونیشته‌جێ بووان و میوانانی بیانی له هه‌رێمدا. پازده‌یه‌م: ئاڵۆگۆڕكردنی تاوانبار و تۆمه‌تباران و راده‌ست كردنی دۆسیه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی فیدرالدا، به گوێڕه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یاسا دیاریی ده‌كات. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: به سه‌رۆكی باڵای ده‌زگا داده‌ندرێت و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ودارایی ویاسایی پێویست به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه و له پله‌ی وه‌زیردا ده‌بێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومی هه‌رێمی داده‌مه‌زرێت. دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگا، جێگرێكی به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كاندید ده‌كرێت و به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش پیاده ده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێی ده‌درێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا جێگر. 3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌ندام. 4- ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا په‌نا بباته به‌ر شاره‌زایان، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ده‌به‌ستێت و بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێ بدات و بڕیاره‌كانیشی به زۆرینه ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، ئه‌و لایه‌نه قبوولأ ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. مادده‌ی شه‌شه‌م: پێكهاته‌كانی ده‌زگا: ده‌زگا بریتییه له: یه‌كه‌م: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه‌ی دادێن: 1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوان. 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش. 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش سیاسی. 4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی هۆشبه‌ر. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسسایشی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنووریه‌كان دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و به‌نداو. دووه‌م: په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی ئاسایش، ئه‌فسه‌رێك كه پله‌كه‌ی له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ست هێنا بێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا:- یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه چوونی كار‌و، ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه. دووه‌م: دانانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ ده‌زگا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم. سێیه‌م: بڕیاری پێكهێنان یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان لێكدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌گشتییه‌كان و به‌ش و هۆبه‌كانی گرێ دراو به ده‌زگاوه له كاتی پێویستدا. چواره‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ده‌زگا مادده‌ی هه‌شته‌م: كاروباری ده‌زگا:- یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران له ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن. مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به ده‌زگاكه ده‌ربكات. مادده‌ی ده‌یه‌م: خزمه‌تكردن له ده‌زگاكه‌دا و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و شیاوی و ده‌ست پاكی ده‌بێت (الكفاءه والمۆهلات و النزاهه)، به‌بێ گوێدان به بنه‌ماكانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی وسیاسی. مادده‌ی یازده‌م: یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (46) ی ساڵی 2004ی ئاسایشی هه‌ڵده‌وشێته‌وه. مادده‌ی دوازده‌یه‌م: كار به ده‌قی هیچ یاسا یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكوك بێت. مادده‌ی سێزده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی چواردیە‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا كاری پێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچوون پاڵپشت به ره‌وتی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌یی كه گه‌لی كوردستان باوه‌ڕی پێیه‌تی و بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی هه‌موو خواستێكی هاووڵاتیانی هه‌رێم له رووی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاسایش و ئارامی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی، بۆ رێكخستنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و پسپۆرایه‌تی وپێكهاته‌كانی ده‌زگاكانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان و له پێناو چه‌سپاندنی كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌مێكی ئاسایش نیشتیمانیی كارا و رێك و پوخت، هاوشان بێت له‌گه‌لأ ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كیی، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستوورو یاسا‌و دیموكراسی و په‌یماننامه‌كانی جیهانیی مافی مرۆڤ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی پێیانه، ئه‌م یاسایه ده‌رچووێندرا.