به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان : 38
رۆژی ده‌رهێنان : 29/9/2004
پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56)و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی - عیراق، له دانیشتنی ژماره (48)ی رۆژی (28/9/2004) ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ماندا:
یاسای ژماره (38)ی ساڵی / 2004
یاسای ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به‌شی یه‌كه‌م
پێناسه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.
2- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
3- ده‌سته: ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی.
4- سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانی.
مادده‌ی دووه‌م :
له هه‌رێمدا، ده‌سته‌یه‌كی گشتی به‌ناوی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێ و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ به مه‌رجێ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا هه‌بێ و، له كه‌مییش بڕوانامه‌ی خوێندنی زانكۆیی هه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌م ده‌سته‌یه بوجه‌ی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
ئامانجگه‌لی و ئیشه‌كانی:
ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ راكێشان و دنه‌دان و چاودێری كردنی كۆمپانیا‌و داموده‌زگاگه‌لی محه‌للی وبیانی تا دارایی خۆیان له‌م بوار‌و پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌دا وه‌به‌ربهێنن:
1- دۆزینه‌وه‌و به‌ره‌و چاكتربردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز.
2- گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو‌و گازی سروشتی.
3- پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و گاز.
4- گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن و وه‌بازاڕ گه‌یاندنی به‌روبوومی نه‌وتین و گاز.
5- فراژوكردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی نه‌وت و گاز.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌رك و فرمانی ده‌سته:
1- كاروباری تایبه‌ت به بوارگه‌ل و پرۆژه‌كانی مادده‌كه‌ی سه‌ره‌وه، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌لأ كۆمپانیا‌و داموده‌زگای محه‌للی و بیانی و ئه‌وانه‌شیان كه حه‌ز به‌هاوكۆمه‌كی ده‌كه‌ن یان هه‌ر له هه‌رێمدا ئیش ده‌كه‌ن، سازبدرێن و به‌ره‌وپیریانه‌وه بچن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و، پێكهاتن و گڕێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا مۆربكه‌ن، یان سه‌رپه‌رشتییان بكه‌ن، یان تا جێبه‌جێكردنیان به‌دوویاندا بچن و، كاروباره‌كانیش به هاوده‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پسپۆری مه‌ركه‌زیی فیدراڵیشدا رێك بخه‌ن.
2- مۆركردنی گرێبه‌ستیی نه‌وت و گاز‌و موشته‌ققاتی دیكه، دوای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
3- به‌ركارخستن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و گرێبه‌ستییه نه‌وتیانه‌ی كه بۆ وه‌به‌رهێنان و سوود لێوه‌رگرتنی سامانی په‌ترۆلأ له‌گه‌لأ كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانیدا مۆركراون.
4- كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاری و به‌یاننامه‌و لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاییانه كه تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌و پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و به‌سه‌نعه‌تكردنی گاز‌و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی به‌روبوومی نه‌وت و پترۆكیمیایی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمه‌وه هه‌یه، پێویستیشه ته‌بویب بكرێن و تاقت بكرێن و بیارێزرێن به‌و شێوازه پێشكه‌وتووانه‌ی له سنعه‌تی نه‌وتی جیهاندا به‌ركارخراون، تا سوودیشیان لێ وه‌ربگیرێ له پرۆژه‌گه‌ل و ئیش و كاری هه‌رێمداو بشپارێزرێن.
5- دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌دگی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و تیۆر (بیردۆز) و شێوازه‌گه‌لی تازه .
6- دانانی پلانێكی ستراتیژیی دوور خایه‌ن و یه‌كدیته‌واو كه‌ر (متكامل) بۆ دامه‌زراندن و به‌ره‌و چاكتر بردنی سه‌نعه‌تی گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له هه‌رێمدا.
7- پاڵپشتی و چاودێریكردنی فرمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی زه‌وی و خاك و سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها، بابه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و ئه‌وله‌وییاتیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ.
8- كۆشش بۆ ئه‌فراندنی كادیر گه‌لی پسپۆر له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا، هه‌روه‌ها مه‌شقدان و به‌ره‌و چاكتر بردنیان له‌ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
9- به‌دوا داچوونی پێشه‌ڤه‌چوون و سه‌رهه‌ڵداوی نوێ و مونجه‌زات له بواری نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كانداو، فێربوون و گواستنه‌وه‌ی وه‌ستایی و شاره‌زایی و ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ و له‌بار بۆ هه‌رێم.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
رێكخسته‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی: ئه‌م ده‌سته‌یه له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێكدێت:
1- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆڵین: له به‌شی ئه‌ندازه‌ی كۆڵین و جیۆلۆجیاو ئه‌ندازه‌ی نه‌وت (حه‌شارگاكان) و حاسیبه ئه‌لكترۆنیه‌كان پێك دێت.
2- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی عه‌مه‌لییات: له به‌شی ڕه‌نێوهانین (الانتاج)و وه‌بازاڕگه‌یاندن و كۆنترۆل و ته‌ركیزو وێستگه‌كانی دابڕكردنی گاز‌و لووله‌كان و وێسته‌گه‌كانی پاڵنان (الضخ) و خه‌زنكردن پێك دێت.
3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئه‌ندازه‌یی: له به‌شه‌كانی كارگه‌كانی مه‌ركه‌زی و نه‌قلییات و وه‌رشه میكانیكییه‌كان و ئه‌ندازه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ئامێری ورد‌و دیاریكردنی ئامێروئامرازو كۆنترۆل پێك دێت.
4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به ئیداره‌ی فرمانبه‌ران و كاروباری یاسایی و نیشته‌جێكردن پێك دێت.
5- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دارایی وبوجه: له به‌شه‌كانی حاسیبه‌و بوجه‌و كۆگاو كۆنترۆلأ و مشته‌ره‌یاتی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ته‌دقیق پێك دێت.
6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پاراستنی نه‌وت: له به‌شه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی دام و ده‌زگای نه‌وت و ئه‌فرادو موڵك و ماڵی ده‌سته‌كه پێك دێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه كادیرگه‌لی وه‌زیفی دابمه‌زرێنێ، ته‌نیا راوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌كان نه‌بێ كه سه‌ره‌ك وه‌زیران دایانده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ته‌شكیلاتی كاروباری نه‌وت و گاز له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با داده‌بڕدرێت و به‌م ده‌سته‌یه‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنماییگه‌لی پێویست بۆ سانا به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ركار.
مادده‌ی یازده:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار .
د. كمال عبدالكریم فواد
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـــ عێراق