به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان :20 رۆژی ده‌رهێنان :24/6/2003 پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) ومادده‌ی(53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1992 و،له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراق و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له دانیشتنی ژماره (29)ی رۆژی (23/6/2003)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی سالێ(1997) پێمانی داوه،بریاڕی ده‌رهێنانیی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسا ژماره (20)ی ساڵی /2003 یاسا فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر مادده‌ی یه‌كه‌م: له هه‌ولێر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی فروكةحانةي مه‌ده‌نیی هه‌ولێر. مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر وێنه‌كێشراوێكی تایبه‌ت كه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركارخراوه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كراوه، هه‌موو ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو زه‌مینه فڕۆكه‌خانه كه، به (محرماته‌كانیشیه‌وه)ده‌بنه موڵكی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌ولێر. مادده‌ی سێیه‌م یه‌كه‌م:ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تكار،له كه‌رتی تایبه‌ت (القطاع الخاص)، بۆبه‌رێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌یمه‌ده‌نیی هه‌ولێر له شه‌ش كه‌س پیک ده‌هێنرێت،به مه‌رجێ پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ره‌چاو بكریت،ئه‌وانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داده‌نرێن و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عیراقیش موصاده‌قه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات. دووه‌م: ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كرێت وبۆماوه‌ی (10) ساڵ ده‌كرێت به سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و، مووچه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان عێراقه‌وه دیارده‌كرێت. ئه‌و سه‌رۆكه دانیشتنه‌كانی ده‌سته‌كه به‌رێوه‌ده‌بات و ئه‌جنده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌وپه‌خش ده‌كات و راپۆرتگه‌لی ریكَوپێكیش ده‌رباره‌ی ئیش وكاره‌كانی ده‌سته‌كه‌ش هه‌واڵه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و،به‌ناوی خۆشییه‌وه هه‌موو موخابه‌راتێك ده‌نووسرێ بریاره‌كانی ده‌سته‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌درێت وئه‌گه‌ر هات وده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بوون ئه‌وه له‌و باره‌دا بۆ ئه‌و لایه‌یانه كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌درێت،به مه‌رجێكیش ده‌سته‌كه هیچ نه‌بێ وه‌رزی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بدات. سیێه‌م:ماوه‌ی ئه‌ندامێتی باقیمه‌نی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه پێنچ ساڵی دوابه‌دوای یه‌كه، واتا یه‌كێكیان یه‌ك ساڵه و دووه‌میان دوو ساڵه‌و، سیێه‌میان سێ ساڵه و، چواره‌میان چوار ساڵه‌و، پێنچه‌میان پێنچ ساڵ، مووچه‌كانیشیان چونیه‌كه وئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عیراق دیاری ده‌كات. چواره‌م: ده‌سته‌كه شه‌خصییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌وده‌سه‌ڵاتی به‌كرێدان و ره‌هن و قه‌رزدانی هه‌یه‌و،پێویسته له‌سه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رێوه‌ببات وچاكتری بكات و،ئه‌ندامه‌كانیش به‌رپرسێتی یاسایی شه‌خصییان ده‌رباره‌ی زه‌ره‌رو زیانی كه له مومته‌له‌كاتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات له‌سه‌ر نییه‌و، ده‌سته‌كه له رووی یاساییه‌وه به‌رپرس نابێ له ئیددیعای سه‌نه‌دی موڵكییه‌تی پێشتری ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی كه دام وده‌زگاكانی فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌كه‌وێته ناو. پێنجه‌م: ده‌سته بوجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق تابۆی ته‌سدیق بكات،كه بریتییه له مووچه‌كان و چاككردنی سه‌رمایه و پلانه‌كانی قه‌رز و دووباره ده‌فع كرنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و رسمه‌گه‌لی صیانه ده‌هاتی كرێ و پلانه‌كانی باج. مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وئاودێریی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات: 1. ده‌بی كێشه‌ی تایبه‌ت به‌و زه‌وی و زارانه‌ی كراون به موڵكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌و داواكاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه شتی دیكه‌یان له‌سه‌ره هه‌ر هه‌مووی ته‌سویه بكات وبیدات به ده‌سته‌كه‌و هیچ خه‌وشێكی تێدا نه‌هێلێت، ئه‌و زه‌وی و زارانه بۆ فڕوكه‌خانه به‌كاردێت بۆماوه‌ی (500) پپنج سه‌د سال . 2. ده‌بی (محرمات)ی فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌ئمین بكات و،ناوچه‌یه‌كی دابریش به تیره‌ی دوو كیلۆ مه‌تر،به‌ده‌وری زه‌ویی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ته‌رتیب بكات وهه‌ر بیناو به‌كارهێنانێكی ئه‌و زه‌ویانه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ كاروباری فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بگونجێت. مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هێزی ئاسایش بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه دابین بكات.مووچه‌كانیان له بوجه‌ی ساڵانه‌ی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ده‌درێت،پێویستیشه له‌سه‌ری ئه‌ركی پشكنینی گومرگی و ئه‌منی بۆ فرۆكه‌خانه‌كه دابین بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كه هیچ خه‌رجێكی ماددی له‌ورووه‌وه له ئه‌ستوی خۆی بگرێت مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن،جێگا بۆ ئه‌و نووسینگانه دابین ده‌كات كه ده‌سته‌كه بۆ پیاده‌كردنی ئه‌رك و فرمانی خۆی پێویستی پێی هه‌یه. ده‌بێ ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌و كارمه‌نده‌كانیشی بۆ مه‌به‌ستی حسابات وخشته‌گه‌لی مووچه‌كان ره‌چاوبگرێ.ده‌سته خۆی به‌رپرسه له ئیستیئجارو ته‌رقیه‌و سزادان و مووچه‌دان به كارمه‌نده‌كانی. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ساڵانه تۆماره‌كانی ده‌سته‌كه ته‌دقیق ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانیشی پێشكه‌ش ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سته‌كه، فرۆكه‌خانه‌كه وه‌ك چاوگه‌یه‌كی داهات بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌خاته گه‌ڕو و رێگاش به به‌كارخستنی مونشه‌ئات ده‌درێت به‌بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و جنس و ره‌گه‌زو ئاین و ئینتیمای سیاسی‌یان. له‌به‌ر تیشكی ئه‌و كاره گران و ئالۆزه‌ی بیناكردن و به گه‌ڕخستنی فرۆكه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كه، ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. دیاركردنی سه‌عاتی كار‌و بنه‌ماكانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزترین داهات بدات وكه‌مترین پێكدادان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه رووبدات. ئه‌م ته‌نسیقه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تكارو بازرگانیدا ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جێگا‌و كاتی نیشته‌وه‌و جێگا وكاتی هه‌ڵفڕێن رێك وپێك بێت و،ده‌رهێنانی نیشانه (شارات)بۆ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش له‌خۆده‌گرێ وكه‌سانی تاوانكار وتێروركاریش دوورده‌خاته‌وه. 2. رێگادان به فرۆته‌نی وئه‌و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌فه‌ره‌كانی فڕۆكه‌كه‌و لایه‌نی تایبه‌تكاری بازرگانییه‌وه به‌كار ده‌برێن. لیستی ئه‌و خۆراك و كه‌ل وپه‌له‌ش كه به‌كار ده‌برێن ته‌نها هه‌ر خوراك، سووته‌مه‌نی،(فسحه الحظیره)، به‌شی وێستگه‌ی كاره‌با، ئاو، ئاوی ئاوه‌ڕۆ، (موقف) نییه. 3. دروستكردن وتێكدان و تحویلی مه‌دره‌جه‌كان و وێستگه‌كان و(فسحه‌ی موقف)و جێگای ئوتومبیلی كرێ و(حظیره‌كان)و شوققه ئاماده‌كراوه‌كان (ده‌ره‌جه‌كان)ی و مونشه‌ئاته‌كاني دیكه فڕۆكه‌خانه‌كی،ئه‌وانه هه‌مووی به‌پێی راو بۆچوونی ده‌سته‌كه،چۆنی به پێویست بزانێت بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌یكات. ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گومرگ وئاسایشیش هاوكاری ده‌كات بۆمسۆگه‌ركردنی وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ودڵنیایی ئاسایشه‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار. مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌ته به‌ر كار. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاده‌كرێته‌وه. د.رۆژ نوری شاویس سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق