به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عیراق. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (22)ی رۆژی 3/12/2008دا ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركرد:- یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2008 یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م حوكمه‌گشتییه‌كان به‌شی یه‌كه‌م (پێناسه‌كان) مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:- یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی –عێراق. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. سێیه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: وه‌زیر: وه‌زیری گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. پێنجه‌م: ده‌زگا: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا. حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستانی ـ عێراق. هه‌شته‌م: نه‌خشه‌سازی بنچینه‌یی فڕۆكه‌خانه: نه‌خشه‌سازیء هێلكاریه‌كانی ئاكاره بنچینه‌ییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ء پاشكۆكانی پێش دامه‌زراندنء پاش دامه‌زراندنیء فراوانكردنی ئاینده‌ی. نۆیه‌م: به‌كارخه‌ری فڕۆكه‌خانه: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، فرۆكه‌خانه‌كه یان به‌شێكی ده‌خاته‌كار. ده‌یه‌م: وه‌به‌رهێنه‌ری فرۆكه‌خانه: كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی كه فرۆكه‌خانه‌كه وه‌به‌رده‌هێنێء به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چ خودی خۆی یان به‌هۆی كه‌سان یان لایه‌نی په‌یوه‌ست به‌خۆی. یازده‌م: به‌كارخه‌ری ئاسمانی (وه‌به‌رهێنه‌ر): هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان ده‌زگا یان كۆمپانیا، ئه‌ركی به‌كارخستنی فڕۆكه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ مه‌به‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ناوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌كرێدان یان پێشكه‌شكردن یان به‌كارخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسمانی یان هه‌ر كارگوزارییه‌كی دیكه، چ بۆ حیسابی خۆی بێ یان له‌بری كه‌سێكی دیكه یان ده‌زگایه‌ك یان كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ء ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانه‌كان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ده‌بن. دوازده‌م: خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌رزه‌وی: مه‌به‌ست له خزمه‌تگوزاری سه‌رزه‌وی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له فرۆكه‌خانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌هۆی كۆمپانیاكان یان دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ پێشوازیكردنء ڕاگواستنی فرۆكه‌و ڕێبوارانء ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كان ده‌یگوازنه‌وه له كه‌لءپه‌لء كاڵاءپۆسته له‌وانه‌ش داگرتنء باركردنء هه‌روه‌ها بار‌و بۆ كردنی فرۆكه‌كان به‌خواردنه‌وه‌و كه‌ره‌سته‌كانی خوارده‌مه‌نی شتی دیكه‌ش، هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵاخانه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ء له‌ناو شوێنی جولانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن بۆ ناوفرۆكه به‌رله‌فڕینیء ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێ پێشكه‌ش ده‌كرێ ده‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێوانه‌ییانه بێ كه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی بۆ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان پشتی پێ ببه‌سترێ. سیازده‌م: پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی: هه‌رچییه‌ك له‌پاشكۆكانء قه‌واڵه‌كانی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی (ICAO) هه‌مواركراوه‌كانی دا هاتبێت. چوارده‌م: پێوانه‌كانی ناوخۆیی: هه‌ر پێوانه‌یه‌ك له‌یاسای فرۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و هه‌مواركراوه‌كانیدا هاتبێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌م مه‌یدانه‌دا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ده‌ستووری عێراقیدا ناكۆك نه‌بێت. پازده‌م: فرۆكه‌خانه: ڕووپێوێكی دیاریكراوه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی یان ئاو له‌وانه‌ش باڵاخانه‌ء دامه‌زراوو كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌تكراوه سه‌راپای یان به‌شێكی بۆ گه‌یشتن و جێهێشتنی فرۆكه‌كان یان له‌به‌ر جولانه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووبه‌ری زه‌وی. شازده‌م: فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: فرۆكه‌خانه‌یه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌مه‌زرێنێ بۆ هاتنه‌ناوو ده‌رچوونی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیء، وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به گومرگء كۆچكردنء ته‌ندروستی و كه‌ڕه‌نتێنه-قورمێنه له‌وانه‌ش به‌رگرتن له ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك، زۆر ڕێكاری هاوشێوه‌ی دیكه‌ش. حه‌ڤده‌م: ڕێپێدان: ڕه‌زامه‌ندییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی دیاریكراو كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی. هه‌ژده‌م: ڕێبه‌ری فرۆكه‌خانه: ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌ریده‌كات ئه‌و پره‌نسیپه بنچینه‌ییانه له‌خۆی ده‌گرێ كه له پێڕه‌و وپارێزنامه و ڕێنمایی و ڕێساكانی پێویست كه ده‌بێ په‌یڕه‌وی بكرێ، داهاتووه، له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ء فرۆكه‌كان. نۆزده‌م: رێپێدان به‌فرۆكه‌خانه: ڕه‌زامه‌ندییه‌كانی دیاریكراوه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی ده‌ریده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌كارخستنی فرۆكه‌خانه بگرێته ئه‌ستۆ. بیسته‌م: مۆڵه‌تدان: باوه‌ڕنامه‌یه‌كه یان ڕێپێدانێكه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌یداته‌كارمه‌ندانی كه‌رتی فرۆكه‌وانیی شارستانی، ئه‌وانه‌ی سروشتی كاره‌كانیان پێویست به‌هه‌بوونی باوه‌ڕنامه یان ڕێپێدان ده‌كات، به‌پێی ئاسته‌كانی بڕیار لێدراوی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. بیست ویه‌كه‌م: جولانه‌وه‌ی ئاسمانی: هه‌موو فرۆكه‌كانی به‌ئاسمانه‌وه‌ن، یان له‌ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه مانۆڕده‌گرن. بیست ودووه‌م: شوێنی مانۆڕگرتن (سوڕانه‌وه) له فڕۆكه‌خانه: ئه‌و شوێنه‌یه بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌و جولانه‌وه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به فڕین و نیشتنه‌وه به‌كاردێت به‌ده‌ر له گۆڕه‌پانی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان. بیست وسێیه‌م: فرۆكه: هه‌ر ئامێرێك بتوانێ له ئاسمان بمێنێته‌وه به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی هه‌وا، نه‌وه‌ك به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌وی ڕه‌نگده‌داته‌وه، هه‌موو نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی هه‌وا ده‌گرێته‌وه وه‌كو مه‌ناتید و بالۆنه‌كانء فرۆكه‌كانی چارۆگه‌دارو ئه‌و فرۆكانه‌ی كه باڵه‌كانیان ده‌جوڵێته‌وه هه‌تادوایی.. بیست وچواره‌م: ڕێككه‌وتننامه‌ی شیكاگۆ: ڕێككه‌وتننامه‌ی فرۆكه‌وانی شارستانی نێوده‌وڵه‌تی كه له شیكاگۆ له 7/كانوونی یه‌كه‌می/1944 مۆركراوه‌و به‌یاسای ژماره(6)ی ساڵی 1947و پاشكۆو قه‌واڵه‌و برتۆكۆڵه‌كانی تایبه‌ت به‌وو هه‌مواركراوه‌كانی په‌سندكراوه. به‌شی دووه‌م چوارچێوه‌ی پیاده‌بوونی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ. مادده‌ی سێیه‌م: ده‌زگا پابه‌ندده‌بێت به‌هه‌موو ڕێسا‌و به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی كه ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق ده‌ریده‌كات و په‌یوه‌سته به‌سه‌لامه‌تیء ئاسایشی فرۆكه‌وانی شارستانی و پشت به پێوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌به‌ستێ به‌جۆرێك نابێ پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. ده‌روازه‌ی دووه‌م ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان به‌شی یه‌كه‌م دامه‌زراندن مادده‌ی چواره‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌زگایه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی (ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) به‌وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی ئیداره و هونه‌ریی خۆی ده‌بێت و، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ناو بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ده‌بێت، فه‌رمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێت و، له‌م بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ و ده‌زگاكه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت. ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا له‌م دامه‌زراوانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- سه‌رۆكی ده‌زگا. 2- یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا به‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 5- شاره‌زایان و راوێژكاران. دووه‌م: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه ئاماژه بۆ كراوانه‌ی له بڕگه ( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا به‌پێڕه‌وی ناوخۆیی تایبه‌ت دیاریده‌كرێت، كه‌ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا ده‌ریده‌كات و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌و یه‌كه‌كانی نوێ دابهێنێ یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه و یه‌كیان بخات به‌پێی پێداویستی كار‌و به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگاكه. به‌شی دووه‌م ئامانج وئه‌رك و ئیشه‌كانی ده‌زگا مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌زگا ئامانجی گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووكاروباری فرۆكاخانه شارستانیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان_عێراقی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردن و به‌گه‌ڕخستن و گه‌شه‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌لایه‌نه‌كانی هۆنه‌ری و به‌گه‌رخستن و ئابووری و رێكخستنی كارگێڕی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كارا له سه‌رزه‌وی و له ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، به‌جۆرێك ئاسته‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی به پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وله‌تی و ناوخۆیی بهێنێته‌دی. مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌زگا ئه‌م ئه‌رك و ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جۆرێك سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌كانی مسۆگه‌ر بكات. دووه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی دیاریكراوه‌كانی خواره‌وه بۆ فرۆكه‌كانی كارا له شوێنی مانۆڕكردن و ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم: 1- خزمه‌تگوزاری چاودێری كردنی فرۆكه‌خانه (AERODROME CONTROL SERVICE) به‌وبڕوایه‌ی به‌شێكه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی (AIR TRAFFIC CONTROL SERVICE) 2- خزمه‌تگوزاری زانیاریه‌كانی گه‌شت (FLIGHT INFORMATION SERVICE) 3- خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه (ALERTING SERVICE) سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێریكردنی سه‌رزه‌وی (GROUND CONTROL) بۆ فرۆكه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كان و كه‌سانی كرێكار له گۆره‌پانی وه‌ستانی فرۆكه‌كان. چواره‌م: هاندانی وه به‌رهیبَنان له خزمه‌تگه‌زاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. پێنجه‌م: توێژینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌و تۆماركردنیان و دانانی پلانه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا به پێی یاسا‌و پێڕه‌وورێنماییه‌كانی ناوخۆ‌و نێوده‌وله‌تی تایبه‌ت به كاروباری فرۆكه‌وانیی شارستانی. حه‌وته‌م: به‌كارخستنی به توانای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا و هێنانه‌دی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی. هه‌شته‌م: پێشنیازكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: ئاماده‌كردن و راهێنان و په‌ره‌پێدانی هێزی كارگه‌ر له‌مه‌یدانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م: رێكخستن وبه‌رێوه‌بردنی كه‌ش و هه‌واوسه‌رپه‌رشتیكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاریه‌كانی پێویست بۆ جولانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌وانی ئاسمانی وه‌كو گه‌یاندنه‌كان و چاودێریكردنی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه پێی دراوه. یازده‌م: رێكخستنی پرۆسه‌كانی به‌رێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی ره‌وانه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و ڕێك و پێك به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه. دوازده‌م: پێشنیاركردنی دامه‌زراندنء ئاماده‌كردنی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كانی كارگێڕیء به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانی. سیازده‌م: مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی له ئاسمانء فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. چوارده‌م: دابینكردنی بیناو موڵكء ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و وێستگه‌ء مناره‌كانی به‌ته‌ل و بێته‌ل بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. پازده‌م: پشكنینی فرۆكه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنیان له فڕین، یان گلدانه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌بێت به‌پێی هه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه. شازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانانی به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی كه به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایش له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیدانی فرۆكه‌وانی (كه‌شتیه‌وانی)و ڕێكخستنی گه‌یاندن و په‌ی پێ بردنی ئاسمانی (ڕادار)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه. حه‌ڤده‌م: سه‌رپه‌رشتیكردن به‌سه‌ركاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌ركار به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه. هه‌ژده‌م: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ به‌كارخستن و به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌كان یان بنیاتنان و به‌كرێدانی باڵه‌خانه‌و عه‌مبارو شوێنه‌كانی ئازاد‌و گۆڕه‌پانه‌كان. نۆزده‌م: مۆڵه‌تدانء ڕێگه‌پێدانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی و بریكاره‌كانی كۆمپانیا فرۆكه‌وانیه‌كانی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و چاودێریكردنی كاره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی پابه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ڕێگه‌پێدان به‌پێی ڕێڕه‌وه‌كانی پشت پێ به‌ستراو. بیسته‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی:- 1- ئه‌نجامدانی كاری به‌دوادا گه‌ڕان و به‌هانا هاتنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ناو سنوری هه‌رێمدا پێویستیان پێی هه‌یه. 2- رێگه دان به فێربوون راهێنان له سه‌ر فرۆكه‌وانی و كاره‌كانی ئاسمانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا. 3- ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی فێركردن و راهێنان له جۆره‌ها مه‌یدانه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا و له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ئه‌لقه‌كانی خوێندن و كۆنگره‌كان. 4- دانانی ڕێساكانی ئاسمانی و پێڕه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فڕینی فڕۆكه‌كان و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پاراستنی كه‌سان و سامانی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی و ڕێگای به‌كارهێنانی پانتاییی ئاسمان له‌ناو سنووری هه‌رێمدا. 5- په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراو‌و ده‌سته‌كانی نێو ده‌وله‌تی و هه‌رێمایه‌تیی تایبه‌تمه‌ند له مه‌یدانه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی. 6- ده‌ركردنی ڕێگه پێدانی تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی ڕێكخراو‌و به ڕێكه‌وتی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ناوخۆ و بیانی كه ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن و تۆماركردنی ئه‌و ڕێپێدانانه. 7- ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی كارایی پیشه‌كانیان بۆ كارمه‌ندان له‌هه‌ندێ پیشه‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا،وتۆماركردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌و چاودێری كردنی پرۆسه‌كانی نوێكردنه‌وه‌یان به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. 8- تۆماركردنی فڕۆكه‌كانی شارستانی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی نیشتمانی سه‌ر به هه‌رێم و ئه‌و ڕێپێدانانه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تی به‌كارخستن و پاراستنی و تۆماركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن. بیست و یه‌كه‌م: به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گرێدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی دووانه‌و به كۆمه‌ڵ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی له ده‌وله‌ته‌كانی دیكه‌وه، وتۆماركردنی ئه‌نجامه‌كانی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن، به جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی فڕۆكه‌وانی شارستانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ. بیست و دووه‌م: مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی ڕێبواران و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ناوخۆیی و نێو ده‌وله‌تی. بیست و سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی بنیاتنان و پاراستنی هه‌موو شوێنه‌كانی (المرافق) كه خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ. بیست و چواره‌م: رێكخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. بیست و پێنجه‌م: ئاڵ و گۆڕكردنی شاره‌زایه‌تی و زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی دیكه. بیست و شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌كان و نه‌خشه‌سازیه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی شوێنه نوێیه‌كانی (المرافق الجدیده) خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ. بیست و حه‌وته‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن و كارگێڕی مرۆیی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. به‌شی سێیه‌م ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی كاڕگێڕی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا. سه‌رۆك دووه‌م: یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگا. جێگری سه‌رۆك سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندام چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندام پێنجه‌م: شاره‌زاو راوێژكاران له‌مه‌یدانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ئه‌وانه‌ی به‌فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داده‌مه‌زرێن یان له ڕێگه‌ی گرێبه‌ست له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. ئه‌ندامن شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی ئه‌ندام حه‌وته‌م: ئه‌ندامێك یان زیاتر له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا، سه‌رۆكی ده‌زگا به پێویستی ده‌زانێ ئاماده بێت له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگا و به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. به‌شی چواره‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگاو سه‌رۆكی ده‌زگا مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌زگا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات و په‌ره‌یانپێده‌دات وچاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانی گشتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی پیاده ده‌كات، وله پێناو هێنانه‌دی ئه‌وانه، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشان و بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا به‌رزكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تاموافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكات. دووه‌م: پشكنین و چاودێری كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كان. سێیه‌م: را‌گرتن یان كۆتكردنی چالاكی هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی به كارخستن كرد. چواره‌م: په‌سندكردنی گریبه‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رپاكردن و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراو و پڕۆژه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی و وه‌به‌ر هێنانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی هاوكاری كردن له مه‌یدانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكه‌كان و ژمێریاری كۆتایی ده‌زگاو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی ئامێر‌و كه‌رسته‌و میكانزم و كه‌رسته‌كانی پێویستی ده‌زگاو فڕۆكه خانه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی ڕێكارو ڕێڕه‌وه‌كانی په‌یڕه‌وكراو. هه‌شته‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌ی پیاده كراون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران كراون ئه‌و ئامێروكه‌رسته به‌كارهاتووانه و میلاكی هونه‌ری و به‌گه‌ڕخراو و كارگێڕی كه پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناو خۆیی گونجاوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. نۆیه‌م: دانانی به‌رزه‌فتكاری تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی میلاكاتی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن كارگێڕیی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕی و وه‌گه‌ر خستن، كه پڕۆسه‌كانی په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم پێویستیان پێی هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بێ به‌پێی سروشتی كاری هه‌ریه‌كێكیان. یازده‌م: دانانی پلانه‌كانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌پێی پێداویستی كاری هه‌ریه‌كێكیان. دوازده‌م: هه‌ناردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند یان بۆ بینین و ئاگاداربوون یان ئاماده‌بوونی سیمینار یان كۆبوونه‌وه یان كۆنگره‌كان یان ئه‌لقه‌كانی خوێندن كه په‌یوه‌سته به سروشتی كاره‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی به‌ركار . سیازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پڕكردنه‌وه وه‌به‌رهێنانی فه‌رمانه‌كانی هونه‌ری یان به‌كارخستن هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ری یان به‌كارخستنی كارگێڕی كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان پێی هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك ولایه‌نه‌كانی بیانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوای به‌ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. چوارده‌م: گرێبه‌ستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ڕاوێژكاران دوای به ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. پازده‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌ده‌گی له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوونی كاری ده‌زگاو به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. شازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنین و پاراستنی ڕێكخه‌ره‌كانی له پڕۆسه‌كانی گه‌یاندن و ڕوانگه‌كانی ئاسمانی (رادار) و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی به‌كار دێت و به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وله‌تی و ناوخۆیی. حه‌ڤده‌م: ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌بڕی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌و شێوه‌یه‌ی په‌سندی ده‌كه‌ن، بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆسپی دامه‌زراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دایبمه‌زرێن له‌چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌وانی،و لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردن یان بنیاتنانی هه‌ر كۆسپێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی دروست بكات، و به‌پێی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆسپه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕواته ڕێوه. نۆزده‌م: دابین كردنی پێداویستیه زه‌رووریه‌كان له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و ڕێكخه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی گونجاو بێت له جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌وی تایبه‌ت به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و فڕۆكه‌كان. بیسته‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌رایی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوی فڕۆكه‌كان كه‌له فڕۆكه‌خانه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌یان ڕووده‌ده‌ن، تاوه‌كو لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌نه‌جێ و هاوكاریكردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیاندا له به‌كۆتاهێنانی پڕۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه. بیست و یه‌كه‌م: بنیاتنانی فه‌رمانگه‌كانی (كه‌ڕه‌نتینه_قوڕمتێنه) و كشتوكاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و چاودێری كردنی پیاده‌كردنی بۆ ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. بیست و دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بسپێرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌دا: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگا ده‌كات. دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌و سیمینار‌و ئه‌ڵقه‌كانی خوێندنی تایبه‌تمه‌ند له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر. سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. چواره‌م: ئیمزاكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له ده‌زگاوه ده‌رده‌چێ. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕه پاره‌كان به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی به‌ركار. شه‌شه‌م: ئیمزاكردنی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیدار به ده‌زگا دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیه‌كانی ئوسولی. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری و به كارخستن و كارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاسایشی و هه‌رلێژنه‌یه‌كی دیكه كه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كار به پێویستی بزانێ. هه‌شته‌م: ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاوبه‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو پێویست به جێبهَنن. به‌شی پێنجه‌م دارایی مادده‌ی یازده‌م : داراییه‌كانی ده‌زگا له مانه پێك دێت : یه‌كه‌م: ئه‌وی له بودجه‌ی ساڵانه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كرێ. دووه‌م: به‌خششه‌كانی دارایی و نمونه‌یی (العینیه) و پێدانه‌كانی (الهبات) پێشكه‌شی ده‌كرێن. سێیه‌م: هه‌ر ته‌رخان كردنێكی دارایی كه حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات ده‌روازه‌ی سێیه‌م فرۆكه‌خانه‌و ده‌زگاكانی خزموتگوزاری فرۆكه‌وانی به‌شی یه‌كه‌م بنیاتنانی فرۆكه خانه‌كان و به‌رێوه‌بردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی دوازده‌م: هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. مادده‌ی سیازده‌م: ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات. مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌زگا كرێ و ره‌سمه‌كان دیاریده‌كات له به‌رامبه‌ر به كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم یان به‌كارهێنانی به‌شێكی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئاسانكاریه‌كانی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی كه پێشكه‌شی ده‌كات له ئاسمان و زه‌وی ئه‌و فرۆكه‌خانانه‌و هه‌ر خزمه‌تێكی دیكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، به‌پێی په‌یره‌وێك به‌پێی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌رده‌چێت. دووه‌م: ئه‌و په‌یره‌وه‌ی به‌پێی بڕگه(یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌ده‌رده‌چێت ده‌ستنیشانی حاله‌ته‌كانی به‌خشین و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و ره‌سمی دیاریكراو ده‌كات. به‌شی دووه‌م مافه‌كانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی مادده‌ی پازده‌م: مافی هاوشانی تایبه‌تی داده‌مه‌زرێ به‌ناوی ( مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی) بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی و به‌باشی كاركردنی ئامێره‌كانی پێیه‌وه به‌نده و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردنی هه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك یان بنیاتنان یان دارچاندن یان هه‌ر كۆسپێك، هه‌رچۆنێك بێت یان دیاریكردنی به‌رزیه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له شوێنه‌كانی چوارده‌وری فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ده‌زگاو ئامێره‌كانی فرۆكه‌وانی بێت. دووه‌م: لابردن یان قه‌ده‌غه‌كردنی درێژكردنه‌وه یان جێگیركردنی ته‌له‌كان له‌هه‌ر جۆرێك بێت. سێیه‌م: دانانی نیشانه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆسپانه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی دروست ده‌كه‌ن، له ئاسمان و زه‌وی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. مادده‌ی شازده‌م: ده‌زگا به به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ،پابه‌ند ده‌بێت تایبه‌ت به چوارچێوه‌و راده‌ی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ئه‌و ناوچانه‌ی لێی داده‌سه‌پێ. له‌به‌ررۆشنایی حوكمه‌كانی پاشكۆی چوارده‌می رێككه‌وتنامه‌ی شیكاگۆ، و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی بڕیاری له سه‌ر ده‌دات. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: نابێ هیچ باڵاخانه‌یه‌ك بنیاتبنرێ یان هیچ كۆسپێك به‌رپابكرێ له ناوچه‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانییه‌وه، یان هیچ گۆرانكارییه‌ك له سروشتی یان رووی به كارهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ملكه‌چی ئه‌و هاوشانیه‌ن، بكرێ، ته‌نیابه پێی ڕێگه پێدانی پێشینه له‌لایه‌ن ده‌زگاوه نه‌بێ و به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاریده‌كات. مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ مناره‌یه‌كی تیشكده‌ر یان بێ ته‌ل له شوێنه‌كانی ته‌نیشت فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بنیاتبنرێ ته‌نیا دوای ره‌زامه‌ندی ده‌زگانه‌بێ. دووه‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه هه‌ر ئامێرێكی تێشكده‌ر لاببات یان هه‌مواری بكات، چونكه بۆی هه‌یه ئامێره‌كانی تێشكده‌ری یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانیه‌كانی كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا به‌كاردێن چه‌واشه بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته له كۆتكردن بسه‌پێنێ به سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی دوكه‌ڵیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، یان هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه كه بۆی هه‌یه كاریگه‌ری به سه‌ر بینینه‌وه هه‌بێت له‌ته‌ك فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا یان به‌سه‌ر دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی ئاسمانی له‌و فرۆكه‌خانانه‌دا. سێیه‌م: پێویسته هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن یان ده‌زگاكانی كانیی جیگیر یان جولاو،بێت یان به‌كاریانبهێنی، كه بۆی هه‌یه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروست بكات و كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئامێره‌كانی بێ ته‌ل یان ئامێره‌كانی یارمه‌تیده‌ری فرۆكه‌وانی ئاسمانی كه له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كاردێن،پابه‌ندبێت به‌رێووشوێنه‌كانی كه‌ده‌زگا ده‌ستنیشانی ده‌كات بۆ لابردنی ئه‌و تێكه‌ڵاوییه. چواره‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با یان ئه‌لیكترۆنی یان ئامێره‌كانی گه‌یاندن بكات، یان لابردنی ده‌زگاكانی كانیی ئاماژه بۆ كرا‌و له بڕگه (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه كرد. مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ته‌رخانكردنی زه‌وی و خانووبه‌ره‌ی پێویست بكات بۆ وێستگه‌كانی ئامێری بێ ته‌ل و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به فرۆكه‌وانی ئاسمانی وهه‌رئامێریان رێكخه‌ره‌كانی دیكه‌ی به پێویستی بزانێ بۆ كاری فرۆكه‌خانه‌كان، به‌پێی یاساكانی به‌ركار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. مادده‌ی بیسته‌م: به‌پێی رێسا‌و یاساكانی گشتی قه‌ربویه‌كی گونجاو ده‌درێت به‌رامبه‌ر به داسه‌پاندنی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی. به‌شی سێیه‌م پاراستنی فرۆكه‌خانه‌كان و فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه ده‌زگا چاودێری راده‌ی پابه‌ندبوون به‌به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ، ده‌كات، و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌ون، و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، و بۆی هه‌یه له پێناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدات: یه‌كه‌م: كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه. دووه‌م: دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه و چاودێریكردنیان و به‌ده‌نگ هێنانی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بپشكندرێ. سێیه‌م: پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه، وه هه‌ڵیگرتووه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه ده‌توانرێ بۆ كاری تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا. مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: رێگا به هیچ كه‌سێك نادرێت له‌ناو فرۆكه‌دا به‌بێ رێگه پێدان چه‌ك یان ماده‌كانی توانای سوتانیان هه‌یه یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه كه ده‌تواندرێ بۆ هه‌ركارێكی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به كاربهێندرێت له كاتی گه‌شته‌كه‌دا هه‌ڵگرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاروباره‌كه ئه‌وه بخوازێ كه چه‌ك یان هه‌رماده‌یه‌ك ده‌توانرێ بۆ كارێك له‌كاره‌كانی تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت بگوازرێته‌وه،پێویسته خاوه‌نه‌كه‌ی راده‌ستی نوێنه‌ری كارپێكه‌ری ئاسمانی ( وه‌به‌رهێنه‌ر) بكات به‌ر له‌چوونی بۆ ناو فرۆكه‌كه، و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركیه‌تی له شوێنێكی فرۆكه‌كه دایبنێ كه كه‌س له نه‌فه‌ره‌كان نه‌توانێ بیگاتێ، هه‌روه‌ها پێویسته بیداته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی دوای به‌كۆتاهاتنی گه‌شته‌كه. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌زگا له‌هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی ئاسایش پێك ده‌هێنێ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌به‌سته‌وه دیاری ده‌كات. ده‌روازه‌ی چواره‌م حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی بیست و چواره‌م: له‌نێوان ده‌زگاو ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی عێراق هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێ، له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نه‌كانی ئابوری و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه، و هه‌رشتێك پێویست بێت بۆ چاككردنی ئاستی به جێهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كان له فرۆكه‌خانه‌كانی عێراقدا. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: رێگا نادرێت به هیچ كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، هیچ چالاكیه‌ك له چالاكیه‌كانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سه‌ر زه‌وی ئه‌نجامبدات، به‌رله‌به‌ده‌ستهێنانی رێپێدانی داواكراوو باوه‌ڕنامه‌ی كارگوزاری گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیانه. مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یاسای فڕۆكه‌خانه‌ی شارستانی هه‌ولێر ژماره (20)ی ساڵی 2003 كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ده‌رچووه، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت كاری پێ ناكرێت. مادده‌ی سییه‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كمال كةركوكى) سەرۆکی ئەنجومه نی نیشتیمانی کوردستان بە وەکالەت هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه له چوارچێوه‌ی ئامانجی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم كه بایه‌خی ته‌واو به چاڵاكی ئابوری و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگا ده‌دات له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌ی بازرگانی و په‌ره‌پێدانی شارستانی بۆ ئاسانكاری په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش بۆ گه‌شتیاران له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و رێپێدان له هه‌نگاوێكی دواتر به كه‌رتی تایبه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری خزمه‌تگوزاری فرۆكه‌خانه‌كان دوای دانانی یاساكان و میكانیزمی په‌یوه‌ست به‌مسۆگه‌ركردنی دابین كردنی شاره‌زایه‌تی هونه‌ری وتوانای دارایی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. و له‌پێناو دابین كردنی ماوه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه كه له‌بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ئه‌نجامدراوه، ئه‌م یاسایه دانرا.