به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 10
رۆژی ده‌رهێنان: 23/5/2002
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (17)ی رۆژی (22/5/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002
مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕه پاره‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/ یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/ یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، 35/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
مادده‌ی دووه‌م:
بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر مادده‌یێ له مادده‌كانی یاسای ژماره (114)ی هه‌موار كراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان دیاری كراوه:
زنجیره مادده بڕگه پاره‌ی ره‌سم
1- 1 - 1000 دینار
2- 15 یه‌كه‌م (4%) چوار له سه‌د
3- 15 دووه‌م (20) بیست دینار
4- 16 - (20) بیست دینار
5- 17 - (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجی له بیست دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و ده‌عواكانی قه‌رزی لێ هه‌ڵاوێردرێ (یستپنی) كه ده‌قه‌كانیان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (18)ی هه‌مان یاسادا هاتووه، ئه‌و ده‌عوایانه ره‌سمیان به رێژه‌ی (7%)ی بڕی قه‌زره داواكراوه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ.
6- 19 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار
7- 20 یه‌كه‌م –أ (50) په‌نجا دینار
8- 20 یه‌كه‌م-ب، ج (4%) چوار له سه‌د
9- 21 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.
10- 22 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار باقیمه‌نی ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (4%) وه‌رده‌گیرێ.
11- 23 یه‌كه‌م (50) په‌نجا دینار
12- 23 دووه‌م (4%) چوار له سه‌د
13- 24 - (50) په‌نجا دینار
14- 25 - (200) دوو سه‌د دینار
15- 26 - (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.
16- 27 یه‌كه‌م (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (50) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (200) دینار زیاتر نه‌بێ.
17- 28 یه‌كه‌م (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.
18- 28 سێیه‌م (25) بیست و پێنج دینار
19- 28 چواره‌م (20) بیست دینار
20- 29 - (4%) چوار له سه‌د
21- 34 دووه‌م (4%) چوار له سه‌د به مه‌رجێ له (1000) دینار زیاتر نه‌بێ.
22- 34 سێیه‌م (20) بیست دینار
23- 37 - به مه‌رجێ له (10) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (250) دیناریش زیاتر نه‌بێ.
24- 42 یه‌كه‌م (0،004) چوار له هه‌زار
25- 42 دووه‌م (20) بیست دینار
26- 43 - (5) پێنج دینار
27- 44 - (5) پێنج دینار
28- 45 - (5) پێنج دینار
29- 49 سێیه‌م (250) دوو سه‌دو په‌نجا فلس له هه‌ر (10)ێكی رووبه‌ر به مه‌رجێ له (100) سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و كه‌رتی دیناریش به یه‌ك دیناری ته‌واو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
30- 49 چواره‌م و پێنجه‌م (50) په‌نجا دینار
31- 53 شه‌شه‌م (50) په‌نجا دینار
32 53 ده‌یه‌م (50) په‌نجا دینار
مادده‌ی سێیه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق