به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 13
رۆژی ده‌رهێنان: 1/7/2002
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری دارایی و ئابووری و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (26)ی رۆژی (30/6/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
یاسای ژماره (13)ی ساڵی/ 2002
یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (10)ی
ساڵی (2002)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2002 هه‌موار ده‌كرێ و وشه‌ی (یه‌كه‌م) كه له دوای (مادده/34)ه‌وه هاتووه لاده‌برێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
بڕه پاره‌و رێژه‌و سنوورگه‌لی ره‌سمه عه‌دلییه‌كان كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌گه‌لی (10، 15 یه‌كه‌م و دووه‌م، 16، 17، 19، 20/ یه‌كه‌م – أ، ب، ج، 21/یه‌كه‌م، 22/ یه‌كه‌م، 23 یه‌كه‌م و دووه‌م، 24، 25، 26، 27/ یه‌كه‌م، 28/یه‌كه‌م و سێیه‌م و چواره‌م، 29، 34/ دووه‌م و سێیه‌م، 35/یه‌كه‌م و دووه‌م، 37، 42/ یه‌كه‌م و دووه‌م، 43، 44، 45، 49/ سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م، 53/ شه‌شه‌م و ده‌یه‌م)ی یاسای ژماره (114)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1981)ی ره‌سمه عه‌دلییه‌كاندا هاتووه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كار ده‌خرێن.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌و ره‌سمه‌ی كه له زنجیره‌ی (21)ی مادده‌ی (دووه‌م)دا هاتووه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: (2%) به مه‌رجێ له (1000) هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی به‌ركارخستنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)وه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق