به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1) ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1) ی ساڵی (1992) ی، هه‌موار كراو‌و، له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (11)ی رۆژی (3/10/2006) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا: یاسای ژماره( 9 )ی ساڵی / 2006 یاسای وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌م یاسایه واتاكانی به‌رامبه‌ریه‌تی:ـ یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌زیر : وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان. چواره‌م : بریكار : بریكاری وه‌زاره‌ت. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئامانجی ده‌بێ بۆ: یه‌كه‌م:دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌ت وپلانگه‌لێك بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانی(سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی)له هه‌رێمدا،وئاماده سازی توێژینه‌وه‌كانی به‌كه‌ڵكهاتنی ته‌كنیكی و ئابووری بۆ پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ودروستكردنی به‌نداوو پرۆژه‌كانی ئاودێری و پاراستن و به‌گه‌رخستنیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی(سلامه) به‌نداوه‌كان و به‌كارهێنانی ئاو بۆ به‌دیهێنانی نمونه‌ترین به‌كارهێنانی ئاو‌و پاراستنی خاك‌و خۆل له چوارچێوه‌ی پلانه‌گشتیه‌كانی هه‌رێم دا. دووه‌م:دانانی پلانگه‌لی تایبه‌ت بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی لافاوو كۆنترۆڵكردنی سێڵاوو گۆلی رووباره‌كان و،رێكخستن و دابه‌شكردنی ئاو‌و،چاوكردنه‌وه ووشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو. سێیه‌م:دابینكردنی ئاو بۆ كه‌رته به‌كاربه‌ره‌كانی ئاوی (كشتوكالأ،ئاوی خواردنه‌وه،به‌كارهێنانی ناو مالأ و بۆ گه‌شتوگوزار،به‌كارهێنانی بۆ پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با..هتد) به‌پێی پلانگه‌لی بریار له‌سه‌ردراو،به‌جۆرێ،كه خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان بكات له هه‌رێمدا و رای خۆشی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی پرۆژه‌گه‌لێ ده‌دات كه پێوه‌ندییان به كارخستنه‌كانی ئاوه‌وه هه‌بێ. چواره‌م:سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه بریاری له‌سه‌ردراوه ئه‌مه‌ش،به‌نداوه‌كان و ئه‌ستێڵه‌كان(الخزانات)و پرۆژه‌كانی ئاودێری ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م:پاراستنی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له پۆخڵی و،پێشتریش لایه‌نه‌كانی ژنیگه بگرێته‌وه، به جۆرێ كه، له‌گه‌لأ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێ. شه‌شه‌م: گرتنه‌به‌ری ڕێگای هاوچه‌رخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه له‌به‌فیڕۆدانی ئاو له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌بواره جیاكاندا. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له كاره‌كانی ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتكاری وچاودێری، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ی پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ته‌كنیكی و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ، به‌پێی یاسا له وه‌زیره‌وه ده‌رچێ و،هه‌رخۆشی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنییان ده‌كات،و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پرسه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نداو بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سترۆییه‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان، یان ئه‌وكه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپیردرێ و له ئاراسته‌كردن و،سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و پسپۆر بێت. سێیه‌م :راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكارایی بن. چواره‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له:ـ أ- وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان: به سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره: به‌ئه‌ندام وله‌حاله‌تی دابڕانی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات ج- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ : به ئه‌ندام. د- بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی : به ئه‌ندام. ه- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن : به ئه‌ندام. ز- بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه : به ئه‌ندام. و- بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : به ئه‌ندام. ی- راوێژكار‌و خاوه‌ن ئه‌زمونان،له ناوه‌وه‌ی یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه،له‌وانه‌ی كه وه‌زیر بیه‌وێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداربن و ئه‌نجومه‌نیش هه‌ركاتێ پێویست بكا،به بڕیاری وه‌زیر كۆده‌بێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلان دانان و به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بروانامه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاودێری و ئاوی سه‌رزه‌وه‌ی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاوی ژێزه‌وی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. پازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی توێژینه‌وه‌و خشه‌كێشان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی،له شاره‌زا پسپۆری هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا رێك بكه‌وێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركوفرمانه‌ی پێیانده‌سپێری،له ماوه‌یه‌كدا كه وه‌زیر،خۆی به‌گونجاوی بزانێ دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ماف و ئه‌ركیشیان،له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیارده‌كرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمانی وه‌زاره‌ت به پێره‌و دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،كاتێك پێویست بكا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا،یان هه‌ڵیانوه شێنته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی گه‌ڵیك بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌هه‌ر یاسا‌و پێڕۆیه‌كی به‌ركاردا(النافژه)ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و ئاودێری هاتبێ و تایبه‌ت بێت به ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ئه‌م وه‌زاره‌ته جێگای ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: كاربه هیچ ده‌قێك ناكرێ له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رامه‌تی ئاوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، ئاویش بۆ زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان گرنگه‌و، له فراژوكردنـی ( التنمیه) ئابووری و رێكخستـنی پێوه‌ندیكاری و سیاسـه‌تـی نێوده‌وڵه‌تـی وئیقلیمی و ناوخۆ‌و، گۆڕانكارییه تازه په‌یدابووه‌كانی وڵاته‌كه‌دا رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ و، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ش كه سامانی ده‌رامه‌تی ئاو فراژوبكرێ و به‌ره‌وچاكتر بگۆڕدرێ و، پڕ به‌پێستی وه خزمه‌ت بهێنرێ (الاستخدام الامپل) زه‌رووره‌ت وه‌های پێویست كرد كه وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆو پسپۆڕ، بۆ كاروباری ده‌رامه‌تی ئاو دابنرێ، جا، له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاسایه دانرا.