به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق به‌پێی برگه‌ی (1 و 5) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌دانیشتی ئاسایی ژماره (18)ی رۆژی 23/6/2010 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2010 یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌و ئامانجه‌كان مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم. مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێ كردن و وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: یه‌كه‌م: دانانی ستراتیجیه‌ت و سیاسه‌ت و پلان بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵی (رووه‌كی و ئاژه‌ڵی) بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاوی(سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی) له هه‌رێم بۆ وه‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنانی(الاستخدام الامپل) سامانی ئاو و، جێبه‌جێ كردنی پلانی ستراتیژی پێنج ساڵه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له پێناو كیفایه‌تی خۆیی له مه‌وادی خۆراكی هه‌رێم له به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كاندا. دووه‌م: ئاماده كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سوودی هونه‌ری و ئابووریی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تن و، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی، له‌وانه‌ش: لێكۆڵینه‌وه‌ی رووپێوكردنی خاك و، ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵ و، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و،دانانی نه‌خشه ئه‌ندازه‌ییه‌كان و، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و، كاركردن له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتی كردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پلانه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كان. سێیه‌م:دامه‌زراندنی پرۆژه ستراتیژییه‌كان، له‌وانه‌ش، دامه‌زراندنی به‌نداو(السدود)و، پرۆژه‌ی ئاودێری و، پرۆژه‌كانی پاراستنی سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وییه به‌كارهێنانی ئامێری تازه بابه‌ت. چواره‌م:كاركردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی كشتوكاڵ، به جۆرێك، كه گه‌شه‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی گه‌شه‌پێبدات. پێنجه‌م: دانانی پلانی تایبه‌تی بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كان لافاوو، كۆنترۆڵكردنی سێڵاو(السیول)و، به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ڕێژه‌ی(حه‌وزی) رووباره‌كان و، رێكخستنی دابه‌شكردنی ئاو‌و، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو. شه‌شه‌م: بنیادنانی تاقیگه‌و، وێستگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌و، گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆكان و، كاركردن بۆ گشتاندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان و گه‌یاندنیان به جوتیاران له رێگه‌ی داموده‌زگاكانی رێنماییكردنی كشتوكاڵییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی به‌رهه‌م. حه‌وته‌م: پێشنیاركردن وتۆژینه‌وه له و ئامرازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زامن كردنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و كاركردن بۆ وه‌به‌رهێنانی و پاراستنی و چاره‌سه‌ركردنی جۆری ئاو‌و په‌ره‌پێدان وچاككردنی دامه‌زراوه‌كانی ئاودێری و خاك له رێگای جه‌خت كردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاساكانی كشتوكاڵی و ئاو وژینگه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بگونجێت. هه‌شته‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به چه‌سپاندنی مافی ده‌ستكاری كردن له زه‌وی و زاری كشتوكاڵی جوتیاران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ته‌واو نه‌بووه یان بڕیاره‌كانی چه‌سپاندنی مافی زه‌وی تیایاندا به‌پێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵی پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه. نۆیه‌م: هه‌نگاونان به‌ره‌و پێكهێنانی یه‌كه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می(الانتاج) كشتوكاڵ و، هاندانی(تشجیع)یه‌كه بچووكه‌كان به تێكه‌ڵكردنی و یه‌كتر ته‌واو كردن(التكامل). ده‌یه‌م: كاركردن له‌سه‌ر هاندان و رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كشتوكاڵ به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه رووه‌كی و ئاژه‌ڵی و كه‌رتی ئاو وپێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆیان تا به‌شداری له گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵی هه‌رێمدا بكه‌ن. یازده‌م: كاركردن بۆ بووژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵ و پاشكۆكانی له هه‌رێمداو وپه‌یڕه‌وكردنی شێوازی زانستی بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه له نه‌خۆشی و زیادكردنی به‌رهه‌م و چاككردنی جۆره‌كانی. دوازده‌م: كاركردنی به‌رده‌وام و، دانانی پلانی زانستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵاو نه‌خۆشی و درم، له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه زامنی پاراستنی ده‌كه‌ن و، رێگا له بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌گرن. سێزده‌م: بایه‌خدان به باغداری و دارستان(سروشتی و ده‌ستكرد)و له‌وه‌رگاكان و پاراستنیان، چونكه سامانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین و پشتیوانی كردن له قه‌ده‌غه كراوه سروشتییه‌كان(المحمیات الگبیعیه). چوارده‌م: گه‌شه‌پێدانی ده‌رامه‌تی به‌شه‌ری و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی رێنماییكردن و، تێگه‌یاندنی جوتیارو ره‌زه‌وانان ده‌رباره‌ی باشترین به‌كارهێنانی سامانی ئاوی و، بنه‌ماكانی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و، پشتبه‌ستن به ته‌كنۆلۆجیاو پێداویسته هاوچه‌رخه‌كانی كشتوكاڵ، به جۆرێك،كه،خزمه‌تی كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا بكات. پازده‌م: پشت به‌ستن به سیاسه‌تی تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردنی ته‌واوكاری سامانه ئاوییه‌كان و توندكردنه‌وه‌ی یاساكان و ده‌ربه‌ست كردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به جێبه‌جێ كردنی له پێناو پاراستنی سامانی ئاوی له هه‌رێمدا و كاركردن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان یا داموده‌زگا حكومیه‌كانی دیكه و، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه حكومییانه‌ی كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و سامانی ئاوی و، ئاگادار بوون له‌و رۆڵه زیندووه‌ی كه له وه‌رگرتنی بڕیاره خۆجیه‌تی ونیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی سامانه ئاویه‌كان و راسپارده‌كانیدا ده‌یگێرێ. شازده‌م: هاندانی جووتیاران بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ره‌وه‌زی كشتوكاڵی پسپۆر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له پێناو دروست كردنی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا. حه‌ڤده‌م: هاندانی پیشه‌سازی خۆراك به رێگای زامن كرا‌و و دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاوی كشتوكاڵی بۆ پیشه‌سازی. هه‌ژده‌م: گرینگی‌دان به سامانی ماسیی و په‌روه‌رده‌كردنی مێشهه‌نگ. نۆزده‌م: پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوخۆ‌و، دانانی سیاسه‌تی بازاڕكاری و هه‌ڵگرتن(التخزینیه)و، به‌شداریكردن له دانانی نرخ له‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانی كشتوكاڵ. به‌شی دووه‌م پێكهاته‌كانی وه‌زارت مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی و، له‌وه‌وه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌رده‌چێت و، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا‌و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان كێ له وه‌زاره‌ت به گونجاو ده‌زانێ بدات. دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵی: هاوكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كشتوكاڵه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێری، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ. ب ـ بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كاروبارانه ده‌كات كه به‌كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌تن و، ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات كه وه‌زیر له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆر بێ. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكارانی وه‌زارت:هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنانی و ژماره‌كیش فه‌رمانبه‌ر هاوكاری ده‌كه‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار تێپه‌ڕناكات و ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن و، هه‌ریه‌كه‌شیان له یه‌كێك له پسپۆرایه‌تی و كاروباره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زراه‌تدا شاره‌زایی و كاركردنی هه‌بێ. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان: وه‌زاره‌ت له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت و هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت: 1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: تایبه‌ت ده‌بێ به كاروباری كارگێری و دارایی له دیوانی وه‌زارت و سه‌رپه‌رشتی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌كات و له چوارچێوه‌ی پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا به‌دواداچوونی ئیش وكاره‌كانی ده‌كات. 3- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: تابیه‌ت ده‌بێ به ئاماده كردنی پێداویستی به‌نداوه گه‌وره و بچووكه‌كان و جێبه‌جێ و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و وه‌گه‌ڕیان ده‌خات و دامه‌زراوه‌كانی ده‌پارێزێ و رێكی ده‌خات و ئاوكۆده‌كاته‌وه‌و به‌ری ده‌دات. 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی زه‌وی وزاری كشتوكاڵی: تایبه‌ته به جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌ركاره‌كانی زه‌وی وزار له هه‌رێمداو، رێكخستن و فه‌راهه‌مكردنی زه‌وی وزار بۆ وه‌به‌رهێنان و بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان. 4- به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان تایبه‌تدا: سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كات و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كانی كشتوكاڵی پێوه ده‌لكێ. هه‌ریه‌كه‌و له سنووری خۆیدا. 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی و به‌دواداچوون: تایبه‌ت ده‌بێ به‌دانانی پلانی ئاسایی و ستراتیژی وه‌به‌رهێنان و، نه‌خشه‌ش بۆ پرۆژه ئه‌ندازه‌ییه‌كان ئاماده ده‌كات و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان ده‌كات و كار بۆ كۆنترۆلكردنی ئامار و هێزی كاروسیسته‌مه‌كانی زانیاری ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌ته كشتوكاڵییه‌كانی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكاندا ده‌كات. 6- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆژینه‌وه‌و رێنمایی گشتوكاڵی: ئه‌ركی ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی و ئاو‌و رێنمایی جوتیاران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان بۆ كێلگه‌ی جوتیاران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 7- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باغداری و دارستان و له‌وه‌رگاكان(البستنه والغابات والمراعی): تاییبه‌ت ده‌بێ به كاروباری دارستانه سروشتی و ده‌ست كرد‌و باغداری و له‌وه‌رگاكان. 8- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و به‌یتاڵی: تایبه‌ت ده‌بێ به سامانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسیی و پزیشكی به‌یتاڵی. 9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه ئاویه‌كان: تایبه‌ت ده‌بێ به سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی له‌وانه‌ش پرۆژه‌كانی ئاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆگا ئاوییه‌كانی ژێر زه‌وی و لێدانی بیر و دابین كردنی ئاو بۆ مه‌به‌سته جۆر به‌جۆره‌كان. 10ـ ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت كه له‌مانه پێك دێت: أ- وه‌زیر ب- هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت جـ راوێژكارانی وه‌زاره‌ت دـ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ه ـ سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیاران له هه‌رێم وـ وه‌زیر بۆی هه‌یه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار یا شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له كاتی پێویستدا میوانداری بكات، بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسایی و مه‌عنه‌وی(الگبیعیه والمعنویه)به ئه‌زموون و پسپۆر له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یا ده‌ره‌وه‌ی مۆر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئه‌ركانه هه‌ڵبستێ كه پێیان ده‌سپێردرێ و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانێ پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كار پێكراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ. به‌شی سێیه‌م حوكمه گشتی وكۆتاییه‌كان مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ركی پێكهاته‌و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و دیار ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك یان لقێك یان به‌شێك یان هۆبه‌یه‌ك یان یه‌كه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به‌پێی پێویستییه‌كانی كار‌و له كاتی پێویستیدا بكاته‌وه یان تێكه‌ڵ بكات یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێت. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك له یاسا‌و پێڕه‌وه‌كارپێكراوه‌كاندا هاتبێت كه به‌كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه تایبه‌ت بن. مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ردوو یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ژماره(1)ی ساڵی 2007 و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره(9)ی ساڵی 2006 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. دووه‌م: هه‌موو ماف و پابه‌ندی و كه‌ل وپه‌ل (موجودات) و میلاكاتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌رێته‌وه. مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. محمد قادر عبدالله (د. كه‌مال كه‌ركووكی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق هۆیه پێویسته‌كانی ده‌رچوواندنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، هه‌رێمێكی كشتوكاڵییه‌و، له سه‌رچاوه‌كانی ئاودا ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، له‌به‌ر گرنگیی ئاویش له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا هه‌یه‌و، به‌و مه‌به‌سته‌ش كه به‌روبوومی كشتوكاڵ په‌ره‌بسێنێ و چاكتر بكرێت و، چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ ئه‌و گرێ و گۆڵانه بدۆزرێته‌وه كه رێگا له چاكتر به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی توانستی سروشتی و ماددی و به‌شه‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمدا ده‌گرن و، به‌مه‌ستی ره‌خساندنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵی و ئاو‌و، وه‌دیهێنانی خۆكیفایه‌تی(الاكتفاء الژاتی) له سه‌به‌ته‌ی خۆراك و، دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ئاو‌و، بووژاندنه‌وه‌ی دێهات و گونده‌كان و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو كران به یه‌ك وه‌زاره‌ت به ناوی(وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو)و، له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه له پێكهاته‌كه‌یدا روویان دا، ئه‌م یاسایه دانرا.