به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان- عیراق پشت به‌و یاسایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردستان-عێراق دایناوه وبه‌پێی حوكمی مادده/یه‌كه‌م له‌یاسای ژماره (1) ی ساڵی 2005، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، ئه‌م یاسایه‌مان ده‌رچواند: یاسای ژماره (5)ی ساڵی/2006 یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان- عیراق مادده‌ی یه‌كه‌م:مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم. چواره‌م: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ته‌كه. ئه‌رك وفرمانی وه‌زاره‌ته‌كه مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت، ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: به‌رهه‌م هێنان و و زامنكردن و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با. دووه‌م:به‌گه‌ڕخستن وچاكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو، تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی. سێیه‌م: به‌شداری كردن له به‌هێز كردنی ئابووریی نیشتمانیدا له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندن به به‌شدارانی به‌گشت توێژه‌كانیه‌وه‌و كۆنترۆلأ كردنی تۆڕی كاره‌باو كۆكردنه‌وه‌ی كرێكانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نجامدانی كار، به مه‌به‌ستی په‌له لێ‌كردن له پێشخستنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری له هه‌موو لایه‌كی هه‌رێمدا له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ویستگه‌ی به‌رهه‌مهێنی نوێ وپێشكه‌وتوو بۆدابینكردنی پێداویستی كاره‌با بۆ هه‌نووكه وئاینده جگه له دامه‌زراندن وفراوانكردنی تۆڕی گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌با، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێداویستی زیادبوونی بارگه‌كان (الاحمال)و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی دڵنیاییدا بگونجێ و، گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با بۆ به‌شداران، به‌پێی ئاكاره‌كانی پێوانه‌یی داواكراو. چواره‌م:ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌و دوورخایه‌ن بۆ كه‌رتی كاره‌باو، سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه جێكردنی پلانه بریار له‌سه‌ردراوه‌كان و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی جێبه جێكردنه كه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێتۆژینه‌وه‌ی كه‌ڵكی هونه‌ری و ئابووری له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت و، پێشنیازی تۆماركردنیان له نێو پلانه‌كانی وه‌زاره‌تدا و، جێبه‌جێكردنی پرۆژه بریار له‌سه‌ر دراوه‌كان و ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تیی ژینگه. شه‌شه‌م:كۆشش بۆ وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی و بیانی له‌و كه‌رتانه‌دا كه پێوه‌ندییان به ئیشوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه. حه‌وته‌م: هه‌ماهه‌نگی وته‌واوكاری (التكامل) له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كانی فیدراڵ‌دا. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- وه‌زیر :سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیش و كاروئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریان ده‌كا، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رینماییه‌كیش كه پێوه‌ندیی به‌ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وخۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات و به‌رپرسیشه له به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و، بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاه‌ته‌كه، یان به به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان یان به هه‌ر فرمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه، كه خۆی به‌باشی بزانی َ، بسپێرێ. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا.مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆی تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێ. 3- نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه‌بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ. ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 5- راوێژكاران: له چواركه‌س زیاتر نابن.مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه بن. 6- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆربێ. 7- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 8- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریش بێت. 9- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 10-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 11-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كۆنترۆلأ و پێوه‌ندیكردن: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. دووه‌م: له هه‌ر پارێزگایێ، له پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی كاره‌با پێك ده‌هێنرێ، وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت. مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نی راۆیژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1- وه‌زیر : سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : جێگری سه‌رۆكه. 3- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ 4- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ژینگه ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ 5- راوێژكاران، به‌مه‌رجێ له سێ كه‌س زیاتر نه‌بن ــــــــــــ ئه‌ندامن. 6- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ــــــــــ ئه‌ندامن. 7- هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ،كه وه‌زیر، له ناو وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ستنیشانی بكات ــ ئه‌ندامه دووه‌م:ئه‌نجومه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه (ڕاوێژ) پێشكه‌ش ده‌كا: 1-رێكخستنی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با ودانانی پلانه ستراتیجیه‌كان. 2- رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له بواری كاره‌بادا. 3- له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیروبه‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت،كریێ كاره‌با دیارده‌كرێ، به‌مه‌رجێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی بكات. مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان و ئیشی تایبه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه،به په‌یره‌وێك دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،یان به‌ش، یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان،له كاتی پێویستدا،بكاته‌وه یان لێكیان بدات،یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وبه‌ش وهۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان تێكه‌ڵاویان كات، یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌پێی پێداویستی كاره‌كانی. مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێككه‌وتن،له‌گه‌لأ كۆمپانیا نیشتمانی و بیانییه‌كاندا، له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی كاره‌باوه،ببه‌ستێ. مادده‌ی حه‌وته‌م:كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا. مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و،لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار. مادده‌ی نۆیه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌ركردنییه‌وه ده‌خرێته‌كارو، له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عه‌دنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تێكی نوێ،به‌ناوی (وه‌زاره‌تی كاره‌با) دانراوه‌و،فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با، له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشووی پیشه سازی و وزه،دابڕكراون و، خراونه‌ته‌سه‌ر ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێیه و، بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی چالاكییه‌كانی بخاته‌سه‌ر بواری به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌باو، خزمه‌تی به‌رده‌وامی بنكه‌و تۆڕی گواستنه‌وه‌و دابه شكردنی وزه‌ی كاره‌با بكات و،كاره‌با، بۆ هه‌موو مالأ و سووچ وقوژبنێكی هه‌رێمی كوردستان رابكێشی و، پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمان و ئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش دیاربكرێن،..بۆیه،ئه‌م یاسایه دانرا.