به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی ده‌رچوون: 9 مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018 پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (1)ی رۆژی 26/6/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2018 یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق مادده‌ی (1): هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (25)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ركارده‌كرێت و كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت. مادده‌ی (2): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی (3): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت. مادده‌ی (4): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت. بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق هۆیه‌كانی ده‌رچواندن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ناونیشانی وه‌زیفی و، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی یاساكه له‌هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.