یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا
به ناوی خوای گەورەو میهره‌بان
به ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره ده‌رهێنان: 2
رۆژی ده‌رهێنان 3:/4/2001
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (10) ی ساڵی 1997 پێمان دراوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا:
یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001
یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقیدا
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكنی بەرامبەریانه:
هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی- عێراق.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ: جارنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆتۆكۆله پاشبه‌نده‌كانی و به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتنامه‌كانی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ داب‌و ده‌ستوور و مه‌بادیئی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌لوێ و ده‌گونجێ.
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
1- راوێژ و رای خۆی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو لایه‌نه ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم.
2- بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و وه‌ئاگاهێنان و چاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ها، كۆشش كردن له پێناو چه‌سپاندن و ریشاژۆكردنی ماناكانی لێبوورده‌یی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابوده‌ستوور و دروشمی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا.
3- له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مه‌ده‌نی سیاسی و ئابووری و كه‌مه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری مرۆڤ وبەلگەنامەو رێكه‌وتننامه‌ی دیكه‌ش كه پێوه‌ندیان به مافی مرۆژه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ دروشم و دابوده‌ستووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له باره‌وه ده‌گونجێ، دراسه‌تنامه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وری له مه‌ر چۆنێتی چاكتر كردنی هه‌ڵومه‌رجی مافی مرۆڤ و چۆنێتی به‌هێز كردن و رێزدار كردنی یه‌وه ئاماده ده‌كات.
4- موراقه‌به‌ی هه‌موو یاسكارییه‌كی نیشتمانی ده‌كا تا دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه بنیچه‌كانیدا له باربن.
5- هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری دام و ده‌زگا ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ئیلتیزامیان به حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی تایبه‌ت به مافی مرۆڤه‌وه کردووه، له‌و رووه‌وه راپۆرت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات.
6- سه‌ردان و پشكنینی به‌نزینخانه و جیگاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و گیراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌وری و ئاماده كردنی راپۆرت له باره‌ی بارودۆخی به‌ندی و گیرا وو ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانه‌وه.
7- هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی خه‌مخۆرری مافی مرۆڤ و حزبگه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و هه‌موو هاوڵاتیانیش له هه‌رێمدا، به جۆرێكی ئه‌وتۆ كه به سه‌لامه‌تی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، یاساكارییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا مسۆگه‌ر بكرێ.
8- به هاوكۆمه‌كی و به تەگبیر له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و له بواری مافی مرۆڤدا ده‌كه‌وێته چالاكی و ئه‌و پێشێلكاری و ره‌فتاره نامرۆڤاییانه‌ش ده‌خاته روو كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان به‌رپا ده‌كرێ.
9- له‌مه‌ر حه‌قیقه‌تی بارودۆخی مافی مرۆڤ و بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، له‌م رووه‌وه، ساڵانه راپۆرت ئاماده ده‌كا و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی- عێراقی ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی وەبەرخستنی سیاسه‌تەکەیەتی وبەرپرسی سەرپه‌رشتی و ریقابه كردنی لایه‌نی وە به‌كارخستنی ریكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تی و یاساكارییه ناوخۆییه‌كانیشه‌وه، هه‌ر بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمان و پێكهاته و پسپۆرایه‌تی و كاروباری دیكه‌ی وه‌زارته‌كه‌وه هه‌یه، هه‌مووی، له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ.
مادده‌ی چواره‌م:
پێكهێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه:
پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌مانه‌ن:
1- مه‌كته‌بی وه‌زیر.
2- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی دیوان.
3- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی كاروباری مافی مرۆڤ.
4-راوێژكاران: ده‌بێ له پێنج كه‌س زیاتر نه‌بن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به ئاودامانی به پێرۆ دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
((هۆكاره پێویستیەکان))
له‌به‌ر ئه‌و چه‌وسانه‌وه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌ی كه گه‌لی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێ و له‌به‌ر بێ به‌شی و هه‌ناسه ساردیی له‌و مافه بنیچەییانەی كه به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی ئیقراری كردووه، ئه‌و هه‌ڵپه و هه‌ڵمه‌ته سه‌ركوتكار و جینۆسایده‌ی كه دووچاری بووه، ئینجا له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه سنگ فراوانیه‌ش كه له‌سێبه‌رو سایه‌ی ئه‌زموونی فیدرالیزمی كوردستاندا بۆ مافی مرۆڤ و نرخ و پله و پایه‌ی شارستانی و بنیادنانی هزرو مانای سه‌ربه‌ستی و ئازادی مرۆڤ و وه‌دیهێنانی مافه‌كانیدا ره‌خساوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش كه بتوانێ به‌بێ ترس و دلەڕاوکێ داوای ئەو مافانەی بکاو لە پێناوی بەهێزکردن وگه‌شه‌پێدانی ره‌فتاری دیموكراسیدا، به زه‌روور زانرا كه ئامرازی بۆ رێكخستن و وه‌دیهێنانی ئه‌و مافانه بێته‌كایه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به وه‌كرد كه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ دابنرێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاسایە یاساكاری كرا.