یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی ده‌رهێنان: 30 مێژووی بڕیار: 7/12/2000 "بڕیار" پشت به حوكمه‌كانی بڕگه له ماددەی (56) و مادده‌ی (53)ی یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و له‌سه‌ر داواكاری ژماره‌یی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌و یاساكاريیه‌ش كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (20)ی‌دا له ڕۆژی (6/12/2000) دا كردوویه‌تی بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌مان دا: یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق 2/دیوان: دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 4/سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 5/ده‌سه‌ڵاتی ریقابه: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه، یان هه‌ر فەرمانبه‌رێكی دیوانه كه یه‌كێ له‌و دوانه (اختصاص) ێكی دارایی پێ دابێ. مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك بۆ ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێمدا به‌ناوی (دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ، كه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌بێ و بۆیشی هه‌بێ هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ وه‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی پیاده بكات، نوێنه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ ده‌دا. مادده‌ی سێیه‌م: دیوان به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورده‌وه پێوه‌نده. مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی دیوان له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به فه‌رمانبه‌رێكی ڕابه‌ری رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێ، سه‌رۆكی دیوان پله‌ی وه‌زیریی هه‌یه وله ڕووی مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ته‌شریفاته‌وه مافی وه‌زیريی هه‌یه. مادده‌ی پێنجه‌م: ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌ن (4) چوار ساڵە و تازه‌بوونه‌وه‌شی له‌باردا هه‌یه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌و مه‌نسه‌به ئیعفای بكات و ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانەی گه‌لی كوردیش بۆی هه‌یه قبوڵی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی بكات. پێكهاته‌كانی دیوان مادده‌ی شه‌شه‌م: دیوان له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: 1/سه‌رۆكی دیوان: ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2/نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك: ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3/به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان: ده‌بنه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا و ئه‌م ئه‌رك و فەرمانانه‌ی ده‌بێ: 1/ته‌یار و ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئیداری و دارایی و یاسایی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیوان. 2/ئه‌رك و فەرمانی هونه‌ری و پیشه‌یی كه بۆ ئیش وكاری ریقابه پێویستن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌ره‌و باشتر بردنی ریقابه‌كاری و زیاتر چالاك كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كار هه‌ڵسوڕاندن به ته‌گبیر و هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه‌ی دیواندا. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی دیوان دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رتو شروته‌ی هه‌بێ: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت. 2/ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی دارایی یا ئابووری، یا یاساییدا هه‌بێ و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش، ماوه‌یه‌ك، به‌كردار خزمه‌تی هه‌بێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا، له (10 ساڵ) كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرایش له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا له (7ساڵ) كه‌متر نه‌بێ، یان زوتر وه‌زیر بووبێ. 3/نابێ به تاوانێك حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ. مادده‌ی هه‌شته‌م: نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كانیش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دیكه، ئه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ. مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه به ره‌فتاری ره‌سمی ئه‌رك و فەرمانی ریقابه‌ی دارایی، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌سوورێنێ، ناشێ به‌هۆی ئه‌و ئه‌رك و فەرمانه‌وه ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكرێ مه‌گه‌ر به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌ڵام ده‌رهه‌ق به نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و فەرمانبه‌ره‌كانی دیكه ئه‌وه به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق ده‌كرێ. مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: 1/نوێنه‌ری سه‌رۆك پله‌ی تایبه‌تی هه‌یه. 2/ئه‌وه‌ی به نوێنه‌ری سه‌رۆك دابمه‌زرێ، ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروتانه‌ی تێدا هه‌بێ: أ ـ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت. ب ـ ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانسته‌كانی دارایی یا ئابووری یان یاساییدا هه‌بێ و له ئه‌رك و فەرمانێكیشدا په‌یوه‌ندی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زیفه‌ی دیبێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا هه‌بێ، ئه‌وه ئه‌بێ خزمه‌تی له (١٠) ساڵ كەمتر نەبێ وئەوەش كە دكتۆرای وەرگرتووە دەبێ خزمەتی لە (7) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ج ـ نابێ به تاوانێ حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروته‌ی تێدا بێ: 1/ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت. 2/ده‌بێ، لە كەمی، بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له پسپۆرییه‌كدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ ببێ و، ده‌بێ دوای وه‌گرتنی بڕوانامه‌كه‌ش له ئه‌رك وفەرمانێكدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك به كردار وه‌زیفه‌ی دیبێ له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی دیوان و نوێنه‌ره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كان و كارمه‌ندانی ریقابه و ته‌دقیقكردن، خۆیان بۆ ئه‌رك و فەرمانی وه‌زیفه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆشیان نییه له كتێب دانان و موحازه‌ره به‌ولاوه، له دوای ده‌وامی ره‌سمیش هیچ پیشه و كارێ هه‌ڵسوڕێنن. مادده‌ی دوازده: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ له پێكهاته‌كانی دیواندا بكاته‌وه یان دابخات. مادده‌ی سیازده: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ونه ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه: 1/هه‌ر دایره‌یه‌ك له دایره‌كانی هه‌رێم یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، دارایی گشتی له رێگه‌ی جیبایه، یا خه‌رجكردن، یا پلاندانان، یا سه‌یره‌فه، یا بازرگانی، یا ره‌نێوهانینی شمه‌ك یا پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌ڵسووڕێنێ. 2/سه‌ندیكا و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و هه‌یئه و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه مه‌نفه‌عه‌تێكی گشتی له خۆی گرتبێ. 3/ ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتبێ بیخاته ژێر ركێفی ریقابه‌ی دیوانه‌وه. ئه‌رك و فەرمانی دیوان مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دیوان حساباتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌وتبنه ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه وریقابه و ته‌دقیقی ده‌كا تا دڵنیابێ له‌وه كه یاسا وپێرۆ و ڕێنماییه‌كان به دروستی به پێی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی كارپێكراو رێگا و شێوازی باو‌و به‌رده‌ست خراونه‌ته كار و، بۆیشی هه‌یه كه: 1/هه‌موو موعامه‌له‌كانی خه‌رجی گشتی (الانفاق العام)، به مووچه و ده‌رماڵه و خه‌ڵاتیشه‌وه فه‌حس و ته‌دقیق بكا تا له دروستی‌یان دڵنیا بێ. 2/دڵنیا بێ له‌وه كه له (ئیعتيمادات)ی به‌شه بودجه‌ی خۆی زیاد نه‌رۆیشتبێ. 3/دڵنیا بێ له‌وه كه ئه‌و داراییه گشتییه له‌و پێناوه‌دا خرابێته كار كه بۆی دانراوه و، به‌فیرۆ نه‌چوه، یا ده‌ست بڵاوی، یا خراپ ره‌فتاریی تێدا نه‌كراوه ،و داهات و سووده‌كانیشی له سه‌نگ ده‌دا. دووه‌م: فه‌حس و ته‌دقیقكردنی معامه‌له‌كانی خه‌مڵاندن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی جیبایه و داهاتی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی له دروستیی شێوازی ئیجرائاتی كارپێكراوو سه‌لامه‌تیی جێبه‌جێ كردنیان دڵنیابێ. سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی هونه‌ری له‌هه‌موو بوارێكی حسابكاری و ریقابه‌كاری و هه‌موو كاروبارێكی ئیداری و رێكخستنیش كه په‌یوه‌نديی پێیانه‌وه هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دانان و به‌رچاوتر گۆڕینی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی حسابكاری و ریقابه‌كاریشدا هاوبه‌شی ده‌كا. چواره‌م: خولی خوێندن و به‌كارخستن، بۆ فه‌رمانبه‌ران و هی دیكه‌ش رێك ده‌خا و، ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌رماڵه‌شیان بداتێ. پێنجه‌م: هه‌موو لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، دیوان ڕای خۆی ده‌رباره‌ی خشته و به‌یانات و راپۆرته‌كانیان كه په‌یوه‌ندییان به ئیش و بزاڤ و بارودۆخی داراییه‌وه هه‌بێ ده‌رده‌بڕێ، وبۆیشیان روون ده‌كاته‌وه كه تا چ راده‌یێك به پێی یاسا و رێسا و ئوسوڵی كارپێكراوی حسابی رێك خراون و تا چ رادده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی مه‌ركه‌زی دارایی و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بزاڤانه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. شه‌شه‌م: دیوان راپۆرتێكی (نیوساڵ جارێ) پێشكه‌ش به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و رای خۆی تێدا ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی و ئیداری وئابووری بواری ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێم و ئه‌و ئه‌رك وفەرمانه‌ش كه خۆی ئه‌نجامی داوه ده‌رده‌بڕێ. حه‌وته‌م: دیوان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ئیزباره و معامه‌له وكاغه‌زێ پێوه‌ندییان به كاروباری ریقابه‌ی دارایی ئاشكرا و نهێنیشه‌وه هه‌بێ، ببینێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌ره‌ك وه‌زیران وه‌لای ده‌خا. مادده‌ی پازده‌م: ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ. كاره تایبه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن مادده شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان: 1/ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 2/ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 3/هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ، ئه‌وه قیده‌مێكی بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه و ته‌رفیع له (یه‌ك ساڵ) زیاتر نه‌بێ، پێ ده‌درێ. دووه‌م: ئیقرار كردنی پلان وبنچینه‌كانی ئیش كردن له ناو دیوان و ئیقرار كردنی شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: دیاركردنی چوارچێوه‌ی ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌ری و دایه‌ره‌كانی دیوان ورێساكانی رێكخستنیان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه. پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له باره‌شیانه‌وە، بڕیار و ئامۆژگاری و ئیجرائاتی زه‌روور ده‌ست ده‌داتێ. ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك مادده‌ی حه‌ڤده: سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن: یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه. دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ. سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات: 1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا. 2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ. 3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا. مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌ك كه‌وته نێوان دیوان و لایه‌نێ كه كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، خۆیان یه‌كسه‌ر بۆیان یه‌كلا نه‌كراوه، ئه‌وه له‌و باره‌دا، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه، ته‌واوی بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌ست ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و، بڕیاریش، بڕیاری ئه‌وه‌و ده‌بڕدرێته‌وه. مادده‌ی نۆزده: ئه‌م ئوسوڵ و ره‌فتارانه‌ی خواره‌وه به سه‌رپێچی كردنی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت: 1/ئیلتزام نه‌كردن به یاسا و پێڕۆ و رێنمایی و به‌یاناتی داراییه‌وه. 2/پشتگوێ خستن یا كه‌مته‌رخه‌می كه ده‌بێته هۆی به فێڕۆدانی دارایی گشتی یان زیادبوونی ئه‌رك و مه‌سره‌ف (كلفه) یان زیادبوونی خه‌رج یان بزربوون یا فه‌وتان. 3/وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نامه‌كانی دیوان، یان به گوێ نه‌كردنی تێبینیيه‌كانی، یان دواخستنی وه‌ڵامه‌كان پتر له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌عزه‌ره‌تێك هه‌بێ. 4/شاردنه‌وه‌ی كاری سه‌رپێچی، یان دواخستنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دیوان له ره‌فتاری سه‌رپێچی. 5/به‌كار نه‌خستنی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و ئیداری بۆ وه‌ستاندنی پێ لێ راكێشانی ره‌فتاری سه‌رپێچی و به‌ربڕكردنی سه‌رپێچیكاران. 6/جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن. حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی بیسته‌م: فەرمانبه‌رانی دیوان، لە ڕووی دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و ته‌فیعه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای میلاك و یاسای به‌رزه‌پتیی فەرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بێ. مادده‌ی بیست و یه‌ك: ئه‌رك و فرمان و (ئیختیصاصی) به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی دیوان به پێرۆ دیار ده‌كرێ. مادده‌ی بیست و دوو: سه‌رۆك بۆی هه‌یه، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ. مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ. مادده‌ی بیست و چوار: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار. مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق