به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق پشت به حوكمی بڕگه(1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و له‌ســـــه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق له دانیشتنی ژماره (9)ی رۆژی 21/4/2008ی‌دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند: یاسای ژماره(2)ی ساڵی 2008 یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق به‌شی یه‌كه‌م پێناسه‌و پێكهاته‌و ئامانجه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م: دیوان: دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. پێنجه‌م: ده‌سته‌ڵاتی چاودێری: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكه‌كه‌ی و هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌و فه‌رمانبه‌رانی دیوان كه یه‌كێك له‌و دووانه ده‌سته‌ڵاتیان پێدابێت له بواری پسپۆڕی چاودێری دا. مادده‌ی دووه‌م: ده‌سته‌ڵاتێكی چاودێری له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت به‌ناوی(دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان – عیراق)كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌و بۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی بگرێته به‌رو سه‌رۆكه‌كه‌ی یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات. مادده‌ی سێیه‌م: دیوان به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عیراقه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی سه‌ره‌كی دیوان بریتیه له پارێزگاری كردن له موڵك و ماڵی گشتی له رێگای پیاده‌كردنی چاودێری كردنێكی كاریگه‌رانه به‌پێی ئه‌و پسپۆڕایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌م یاسایه پێی داوه. مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌رۆكی دیوان به مه‌رسوومێك كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێ داده‌مه‌زرێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی و به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی وه‌زیریشی هه‌یه سه‌باره‌ت به مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ده‌سته‌ڵاتی وه‌زیری داراییشی ده‌بێ له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به كاروباری دیوان و میلاك و بودجه‌وه هه‌یه‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (4)ساڵه‌و شایانی دووباره بوونه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق هه‌یه و، نابێ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق لابدرێ . مادده‌ی شه‌شه‌م: دیوان له‌مانه پێكدێت: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی: 1- ئه‌نجومه‌نی چاودێری پێكدێ له سه‌رۆكی دیوان وه‌ك سه‌رۆك له‌گه‌لأ جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان وه‌ك ئه‌ندام وله كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی دیوان جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه. 2-ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌مه‌وه مانگێ جارێك كۆ ده‌بێته‌وه‌و وراده‌ی یاسایی به ئاماده‌بوونی 2/3 دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێ. 3-ئه‌نجومه‌ن بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌كات و له‌كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ داوه. دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان: سه‌رۆكی دیوان ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌م فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه به سه‌رۆكی دیوان ده‌به‌سترێنه‌وه: 1-فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كارگێڕی و دارایی ویاسایی ئاماده‌و پێشكه‌ش به پێكهاته‌كانی دیوان ده‌كات. 2-فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ریی و توێژینه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وئه‌و ئه‌ركه هونه‌ری وپیشه‌ییانه پێشكه‌ش ده‌كات كه نه‌خشه‌سازیی و به‌دواداچوون و سستمی ژمێریاریی پێویستیان پێی هه‌یه، له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كانی كار و شیاندن و هه‌روه‌ها ئه‌ركی توێژینه‌وه له هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی ئه‌ركی چاودێری وزیادكردنی كاریگه‌ریه‌كه‌ی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جێبه‌جێ كردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌دیوان ده‌كات. 3-نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. 4-به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان. 5-به‌شی چاودێری ناوخۆ. سێیه‌م: جێگری سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوان جێگرێكی هه‌یه به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكی تایبه‌ت به بریكاری وه‌زاره‌تی هه‌یه. چواره‌م: فه‌رمانگه‌كانی وردبینی: هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یا ژمێریارێكی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و تایبه‌تمه‌ند ده‌بن به ژماره‌یه‌ك چالاكی كه‌رتی به‌و پێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به‌پێی پێویستی كاری چاودێری دارایی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات وپێكدێ له: 1-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی مه‌ڵبه‌ندیی كه بریتین له: أ-فه‌رمانگه‌ی چالاكی ته‌مویل و دابه‌شكردن و كۆمپانیاكان. ب- فه‌رمانگه‌ی چالاكی پیشه‌سازیی وسه‌رچاوه سروشتییه‌كان. ج- فه‌رمانگه‌ی چالاكی كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكردنه‌وه. د- فه‌رمانگه‌ی چالاكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتی. هـ- فه‌رمانگه‌ی چالاكی سه‌ندیكاو رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان. و- فه‌رمانگه‌ی چالاكی ئه‌ندازه‌یی و هونه‌ریی. 2-فه‌رمانگه‌كانی وردبینی پارێزگاكان. مادده‌ی حه‌وته‌وم: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه به سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی: 1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێ. 2- به‌لانی كه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی (كارگێڕی، دارایی، ئابووری، یاسا)و شاره‌زایی له‌بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی له(10)سالأ كه‌متر نه‌بێ. 3-نابێت به تاوانێك حوكم درابێت كه له پایه‌و ناو وناوبانگی كه‌م بكاته‌وه. دووه‌م: پێویسته ئه‌وه‌ی به جێگری سه‌رۆكی دیوان یا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی لێ بێته‌دی. 1- هاووڵاتی هه‌رێم بێ و لێی نیشته‌جێ بێت. 2-ده‌بێت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانستی كارگێڕیی یا دارایی یا ئابووری هه‌بێت. 3- ماوه‌ی (15)سالأ خزمه‌تی هه‌بێت، به مه‌رجێ (10) ساڵی خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت له‌بوارێك كه په‌یوه‌ندی به پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ. 4-نابێت به تاوانێك یا كه‌تنێك حوكم درابێ. سێیه‌م: 1-جێگری سه‌رۆكی دیوان به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و به راوێژ كردن له‌گه‌لأ سه‌رۆكی دیوان داده‌مه‌زرێ. 2-به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی داده‌مه‌زرێن و له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی دیوان . به‌شی دووه‌م ئه‌رك و چوارچێوه‌كانی كاری دیوان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ر چاودێری دارایی ده‌كه‌ون ئه‌ركه‌كانی دیوان مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: بۆ دڵنیابوون له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ژمێریاریی و كارگێڕیی له رووی یاسایی و رێنماییه داراییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان، دیوان بۆی هه‌یه: 1-پشكنین و وردبینی مامه‌ڵه‌كانی خه‌رجییه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و پاداشته‌وه بكات بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رجكردنیان . 2-دڵنیابوون له نه‌به‌زاندنی سنووری پشتیوانه داراییه‌كان له بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو. 3-دڵنیابوون له به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له به‌فیڕۆ نه‌دان و ده‌ست بڵاوی له‌گه‌لأ هه‌ڵسه‌نگاندنی سووده‌كانی. 4-چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كان به‌پێی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: پشكنین وردبینی كردنی مامه‌ڵه‌كانی خه‌مڵاندن و به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی داهات بۆ دڵنیابوون له هه‌ڵسوكه‌وته په‌یڕه‌وكراوه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی هونه‌ریی له بواره‌كانی ژمێریاریی و چاودێری و هه‌موو كاروبارێكی كارگێڕی و رێكخستن كه په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه هه‌بێت. چواره‌م: رێكخستنی خولی فێركاریی بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوان و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایان و دیوان بۆی هه‌یه به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان ده‌رماڵه‌یان بۆ دابین بكات. پێنجه‌م: دیوان رای خۆی له‌سه‌ر خشته‌و به‌یاننامه‌و راپۆرته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌نجامی كار‌و چالاكی دارایی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌بڕێت كه له‌ژێر چاودێری دارایی دانراون له‌گه‌لأ ده‌ربڕینی راوبۆچوون له‌باره‌ی شێوازی رێكخستنی به‌پێی یاسا و رێسای ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراو، بۆ دڵنیابوون له ئاستی گونجاندنی له‌گه‌لأ راستی و گونجاندنی له‌گه‌لأ ناوه‌نده داراییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی. شه‌شه‌م: ده‌رخستنی به‌ڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و فێڵكردن و به‌فیڕۆدان و خراپ به‌كارهێنان وبێ توانایی له كاروباری وه‌رگرتن و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی دارایی گشتی له ئه‌نجامی وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی فه‌رمانگه‌كان. حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه له‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به لێهاتوویی به‌ده‌ستهێنان و خه‌رجكردن و به‌كارهێنانی ماڵی گشتی وه‌ك چۆن به فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراقه‌وه داواكراوه. هه‌شته‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و رێنماییه دارایی و ژمێریارییه كار پێكڕاوه‌كان بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێ كردنی و شیاوی وگونجانی له‌گه‌لأ ئه‌و پێشكه‌وتنه نوێیانه‌ی له هه‌رێم ڕوویان داوه‌و سه‌رنج راكێشان به‌ره‌و چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی كورتهێنان و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی پێویست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به مه‌به‌ستی پێشخستنی یا هه‌مواركردنی ئه‌و یاسا‌و پێڕه‌و ورێنماییانه. مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: دیوان راپۆرتێكی ساڵانه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات و تێیدا تێبینه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری له بواری چاودێری دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه روون ده‌كاته‌وه كه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی چاودێرییه‌وه، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه كورته‌یه‌ك له‌كارو چالاكییه‌كانی دیوان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: دیوان بۆی هه‌یه راپۆرت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ پێشكه‌ش بكات كه له بواری چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی دارایی و كارگێڕیی و ئابووری دێته پێشه‌وه. مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه به‌ر چاودێری دارایی ده‌كه‌ون: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت و كارگێڕییه حكومییه‌كان وئه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌كان نه‌لكاون له‌گه‌لأ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ و پاشبه‌ندیان هه‌یه. دووه‌م: هه‌موو ئه‌و سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و رێكخراوانه‌ی كه حكومه‌ت مۆڵه‌تی پێ داون. سێیه‌م: هه‌ر لایه‌نێكی دی كه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بڕیار ده‌دات بخرێته ژێر حوكمی چاودێریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری داراییه‌وه یاخود ئه‌وه‌ی كه له یاساكانی دامه‌زراندنیدا هاتبێ. به‌شی سێیه‌م تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سته‌ڵاته‌كانی دیوان مادده‌ی یازده‌م: دیوان مافی بینینی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌ی مامه‌ڵه ئاشكرا‌و نهێنیانه‌ی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌كاری داراییه‌وه هه‌بێ، جگه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ریان ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌رۆكی دیوان ئاگادار بكرێ بۆ زانینی زانیاریی و ده‌ربڕینی ڕای خۆی له باره‌یه‌وه. مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: دیوان ده‌سته‌ڵاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی دارایی بۆ كاروباری گرێبه‌ستی گشتی و هه‌روه‌ها یارمه‌تی و به‌خشش و قه‌رزو ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌ت هه‌یه بۆ دڵنیابوون له چۆنیه‌تی خه‌رج كردنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه. دووه‌م: پێویسته ده‌زگاكانی هه‌رێم هه‌موو گرێبه‌ست و به‌یاننامه‌ی قه‌رزو به‌خششه‌كانی كه چنگی ده‌كه‌ون له‌ماوه‌ی مانگێك دا بۆ دیوانی بنێرێت به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ده‌ربڕینی تێبینی پێویست له‌م باره‌یانه‌وه. به‌شی چواره‌م سه‌رپێچیه داراییه‌كان مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م كار‌و ره‌فتارانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه به سه‌رپێچی دارایی داده‌نرێن: 1-پابه‌ند نه‌بوون به یاسا‌و بڕیار‌و پێڕه‌و ورێنمایی و به‌یانه داراییه‌كان. 2- پشتگوێ خستن و كه‌مته‌رخه‌می نواندن كه ده‌بنه هۆی له ده‌ست چوون و به‌فیڕۆ دانی دارایی گشتی یاخود زیان گه‌یاندن به ئابووری نیشتمانیی. 3-پێشێلكردنی یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا زیان به دارایی گشتی گه‌یاند. 4- شاردنه‌وه‌ی په‌ڕاوو موسته‌نه‌دو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه بۆ كاری چاودێری و وردبینی پێویستن به‌بێ بوونی پاساوی گونجاو. 5 ـ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و سه‌رپێچی و تێبینیه‌كانی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنیان. 6 ـ ئه‌نجام نه‌دانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له راپۆرته‌كانی دیواندا هاتوون. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌ر به چاودێری دیوانن له حاڵه‌ته‌كانی (تزویر)و(اختلاس) وئه‌و سه‌رپێچییه داراییانه ئاگاداری بكه‌نه‌وه كه له بڕگه‌كانی(1 و2)ی به‌ندی(یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتی ئاشكرابوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵنه‌سانی ئه‌و لایه‌نانه به‌كاری پێویست، هه‌روه‌ها پێویسته دیوان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و سه‌رپێچیانه ئاگادار بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه‌ش به سه‌رپێچی ئه‌م یاسایه داده‌نرێت. به‌شی پێنجه‌م ده‌سته‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی چاودێری دارایی مادده‌ی چوارده‌م: ئه‌نجومه‌نی چاودێری ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: دانانی بنچینه‌و پلانی كاركردن له دیوان و شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. دووه‌م: فه‌راهه‌م كردنی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه ئه‌ركی چاودێری و وردبینی گه‌ره‌كیانه. سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی خاڵه‌كانی كاری فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیوان و رێسای رێكخستنیشی به پێڕه‌وێكی ناوخۆیی ده‌بێت. چواره‌م: ده‌ستنیشان كردنی چوارچێوه‌ی گشتی بۆ راپۆرته‌كانی دیوان. پێنجه‌م: تاوتووكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و تێبینی و رێنمایی و پێشنیاز‌و رایانه‌ی له راپۆرته ساڵانه‌ییه‌كه‌ی دیواندا هاتوون به‌ر له ده‌رچوونیان و له‌وه‌شدا بۆی هه‌یه ده‌سته‌ڵات به یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی یاخود فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیوان له‌و پسپۆڕییه‌دا بدات. شه‌شه‌م: رێكخستنی خولی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی پراكتیكی بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌و ده‌رماڵه بڕیار لێدراوانه بدات به‌وانه‌ی كه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. حه‌وته‌م: توێژینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكی دیوان یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن له قه‌زیه‌كان ده‌یخاته به‌رده‌می بڕیار‌و راسپارده له باره‌یانه‌وه وه‌رده‌گرێت. هه‌شته‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دانانی له‌ناو بودجه‌ی گشتی هه‌رێم دا. نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش له‌ناو پێكهاته‌ی دیوان بكاته‌وه یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كار. ده‌یه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چاودێری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كان ئه‌نجام بدات به‌ر له‌وه‌ی به قۆناغه‌كانی كۆتایی بگات. یازده‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه چالاكیه‌كانی فه‌رمانگه وردكارییه‌كان هه‌موار بكات و دووباره به‌پێی پێویستی كار دابه‌شیان بكاته‌وه. دوازده‌م: لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی بۆ دیوان له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی یاخود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی بڕیار‌و راسپارده‌و پێشنیازی پێویست له باره‌یانه‌وه. مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی خواره‌وه به فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات: 1-ده‌رماڵه‌ی چاودێری، رێژه‌كه‌ی له 50% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ره‌ت نه‌كات. 2-ده‌رماڵه‌ی ترسناكی و ئه‌ركی تایبه‌تی رێژه‌كه‌ی له 75%ی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ره‌ت ناكات كه كاری چاودێری و وردبینی ده‌كه‌ن وله كاتی كاره‌كه‌یاندا تووشی مه‌ترسی ده‌بن. 3-ده‌رماڵه‌ی شوێنی جوگرافی، رێژه‌كه‌ی له 30%ی مووچه ره‌ت نه‌كات. 4-ده‌رماڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست دانه پیشه له پاش ده‌وامی فه‌رمی به مه‌رجێ رێژه‌كه‌ی له 50%ی مووچه ره‌ت نه‌كات. دووه‌م: ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌رماڵانه‌وه نییه كه به فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی گشتی ده‌درێن. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پێشخستن (قدم) له ساڵێك تێنه‌په‌ڕێت له‌هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات كه توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه یاخود هه‌وڵێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ده‌ن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات. به‌شی شه‌شه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دیوان مادده‌ی شازده‌م: به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه بۆ زامن كردنی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ئه‌نجامی كاره‌كانی چاودێری دارایی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رۆكی دیوان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیی و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه له سه‌رپێچییه داراییه‌كان و داوای پێشكه‌شكردنی هه‌ر روون كردنه‌وه‌یه‌ك یاخود زانیارییه‌ك له‌وه‌ی كه ده‌زانێ ئه‌گه‌ری ئاشكراكردنی سه‌رپێچییه‌كه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌لی وه‌ستاوه، چ جای كارمه‌ندی فه‌رمانگه یا هی دی بێت. دووه‌م: ده‌ست كێشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كه‌ی هه‌ركات سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری پێویستی كرد یاخود له كاتی ده‌ركه‌وتنی سه‌رپێچی یا تاوانێكی دارایی یان كارێكی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یاخود یاسا‌و پێڕه‌و و رێنمایی دارایی په‌یڕه‌وكراو بێ. سێیه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكات سه‌رپێچیكه‌ر (سه‌رپێچیه‌كی یاسایی)بنێرێت بۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێكدێت یاخود سزای كارگێڕیی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌و كێشانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه یان تێدا كۆتایی هاتووه، داوا له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بكا فه‌رمانبه‌ر ئه‌و زیانه بژمێرێت كه له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می یاخود سه‌رپێچی كردنی یاسا‌و پێڕه‌و و رێنماییه باوه‌كان به فه‌رمانگه‌كه‌ی گه‌یاندووه. پێنجه‌م: داوا له وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند یان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت داوای مه‌ده‌نی به‌و سه‌رپێچیه داراییانه‌و به‌دواداچوونی له دادگای تایبه‌ت تۆمار بكات، به مه‌رجێك دیوان زانیاری به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌وه بدات له حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده‌وه، ئه‌مه به سه‌رپێچییه‌كی دارایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار تۆمارده‌كرێ و سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه ئه‌مه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی رابگه‌یه‌نێ. شه‌شه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌هۆی داواكاری گشتییه‌وه داواكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانی دارایی تۆماربكات ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت ده‌ستی به‌و كاره نه‌كرد. حه‌وته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بانگهێشت یان میوانداریی هه‌ر لایه‌نێك بكات كه سه‌ر به چاودێری دیوان بێت بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه داوای فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت یاخود شاره‌زایان له كاتی پێویستدا بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه به په‌سه‌ندی ده‌زانێ بۆ به‌شداریی پێكردنیان له‌كاری چاودێری بۆی هه‌یه پاداشت و كرێیان به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تگوزارییانه به پێی یاسا‌و رێنماییه په‌یڕه‌و كراوه‌كان بۆ خه‌رج بكات. مادده‌ی حه‌ڤده‌م: ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك كه‌وته نێوان دیوان ویه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به چاودێرین و راسته‌وخۆ له نێوانیاندا یه‌كلا نه‌كرایه‌وه، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه. حوكمه كۆتاییه‌كان مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی دیوان كار‌و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوه‌كانی به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگرێ، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ئه‌م سوێنده ده‌ستووریه‌ی خواره‌وه ده‌خوات (سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كار‌و فرمانه‌كه‌م به راستی و به ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و یاسا‌و پێڕه‌وو رینماییه‌كان به ئه‌مانه‌ت و به ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م و سه‌ربه‌خۆیی دیوان و بێ لایه‌نی و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی بپارێزم و نهێنیه‌كانی كار بپارێزم و رێز له بنچینه ره‌وشتیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان بگرم كه كاروباری فرمان و پیشه‌كه رێك ده‌خه‌ن و پێیانه‌وه به‌ندیم و خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده). دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانیان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته چاودێرییه‌كان ئه‌و سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌خۆن كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ر له ده‌ست دانه‌كاره‌كانیان. كه خۆ به‌ستنه‌وه به پرنسیپه‌كانی پیشه‌ی چاودێری و جێبه‌جێ كردنی به جۆرێكی بێ لایه‌نی و ئاشكرا كردنی هه‌رچی پێویســته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی و پایه‌ی چاودێری له هه‌رێمدا ده‌گرێته‌خۆ. مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی دیوان و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی چاودێری خۆیان بۆ ئه‌رك و كاری فرمانه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌ركێكیان بۆ كار‌و فرمانه‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن و نابێ كار له پیشه‌و كارێكی دیكه‌دا بكه‌ن جگه له كتێپ دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی و وانه‌بێژی. مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی ده‌رهه‌ق سه‌رۆكی دیوان بكرێ، مه‌گه‌ر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بێ سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره فه‌رمیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات له كاری چاودێری ووردبینی دا. دووه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆكی دیوان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی له‌سه‌ر ره‌فتاره ره‌سمییه‌كانیان له بواری چاودێری و وردبینی بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ســــه‌رۆكی دیوان و به ئاگاداری ســــه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق. مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: یاساكانی خزمه‌تی مه‌ده‌نی ومیلاك وبه‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌رهه‌ق به فه‌رمانبه‌رانی دیوان جێبه‌جێ ده‌كرێن به مه‌رجێك له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن. مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: پێكهاته‌و فه‌رمانگه‌كانی دیوان و ئه‌ركه‌كانیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به پێڕه‌وێكی ناوخۆ دیار ده‌كرێ كه له دیوانه‌وه ده‌رده‌چێت. دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن رێنمایی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. سێیه‌م: یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره(14)ی ساڵی 2000و پێڕه‌وی دیوانی چاودێری دارایی ژماره(212)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. مادده‌ی بیست و سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ. مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ. عدنان موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق هۆكاره پێویستیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه له پێناو پاراستنی دارایی گشتی و بۆ پته‌وكردنی پرنسیپی روونی و كارایی ده‌وری چاودێری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق و له‌پێناوی سه‌لامه‌تی سیسته‌می دارایی و خه‌رج كردنی خه‌رجیه‌كان له‌و لایه‌نانه‌ی بۆیان ته‌رخانكراوه، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.