یاسای ژماره (3)ی ساڵی 1998 یاسای كوژاندنه‌وه و جیاكاری زه‌وی له‌ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا (اطفاء و افراز الاراضي داخل حدود البلدیات) مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌كرێ زه‌وی كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵی و باغه‌كانی كه موڵكی ته‌واو (صرف)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی و دام و ده‌زگاكانی شه‌هید و رێكخراوه‌كانی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ی و كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازین جیاكاریان تیادا بكرێ (افراز) بكرێن. وه هه‌روه‌ها ئه‌و باغ و زه‌وی یه ناكشتوكاڵیانه‌ی كه (وه‌قف) ێكی خه‌یری راست كراون ده‌كه‌ونه نێوان سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفيذ) له ره‌نگ رێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جۆریك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانانه‌ی بۆیان دانراوه. مادده‌ی دووه‌م: 1- مافی به‌كارهێنانی ده‌كوژێنرێته‌وه (يطفأ) له زه‌ويیه كشتوكاڵی و ناكشتوكاڵیه‌كانی موڵكی ده‌وڵه‌ت كه ده‌كه‌ونه نێوان قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (المرحله قید التنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. 2- خاوه‌نی مافی به‌كارهێنان (صاحب الحقوق التصرفیه) له‌و زه‌ویانه‌ی به‌رێژه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه كه یه‌كسانه به (8%) له كۆتا پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێنانی كوژێنراوه‌ته‌وه و به ناوی ئه‌وه وه تۆمار ده‌كرێ وه‌ك موڵكێكی ته‌واو (صرف). 3- خاوه‌ن مافی به‌كار هێنان بۆی هه‌یه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كه پێی دراوه جیاكاری (افراز)ى بكا به مه‌رجێك هاودژ نه‌بێ له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌و به‌كار بردنه‌ی كه بۆی دیاری كراوه له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تی شاره‌وانییه‌كاندا. 4- ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه مافی به‌كارهێننانیان تێدا كوژێنراوه‌ته‌وه و ده‌كه‌ونه نێوان ناوچه نانیشته‌جێییه‌كانه‌وه (مناطق غیر سكنیه) خاوه‌نه‌كانیان به زه‌وی تر له ناوچه‌كانی سوكنا بوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له ناو سنووری شاره‌وانییه‌كاندا كه نرخه‌كه‌ی هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژه‌یه‌دا. مادده‌ی سێیه‌م: 1- زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه موڵی ته‌واو (صرف)ی كه‌سانی سروشتی و (معنوی)ن (ته‌نها كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ره‌وه‌زی بیناسازی نه‌بن) كه ده‌كه‌ونه سنووری قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه (مرحله قید تنفیذ) له ره‌نگرێژی بنه‌ره‌تیدا، به مولك ده‌كرێن بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، وه به ناوی شاره‌وانییه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌وه (به گوێره‌ی شوێنه‌كه‌ی) تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ره‌نگرێژی ناوبراو به‌كار هێنانی ناكشتوكاڵی بۆ دیاری كردبوو. 2- خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه به شێوه‌ی (عینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به رێژه‌ی (12%) له كۆی پانتایی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و پارچه‌ی پێیان دراوه جیاكاری (افراز)ی بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی كه بۆی داندراوه هاو دژ نه‌بێت. 3- ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كان بكه‌ونه شوێنی نانیشته‌جێ بوون خاوه‌نه‌كانیان له شوێنی سوكنا بوون له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه هاوسه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ نرخی ئه‌و رێژه‌یه‌دا، وه هه‌روه‌ها ده‌توانن جیاكاری (افراز) ی ئه‌و پارچه‌یه بكه‌ن كه پێیان دراوه. مادده‌ی چواره‌م: بۆ گه‌یشتن به قه‌ره‌بوێكی دادوه‌رانه بۆ كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌شێ لاری بوون (اعتراض) نیشان بدان له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه تایبه‌تمه‌نده جێبه‌جێ كاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره له لای دادگا به‌رای شوێنی عه‌قاره‌كه له ماوه‌ی (15) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردبوون به بڕیاره‌كه‌وه، بڕیاری دادگاش بن بڕه، وه له‌سه‌ر دادگاكانیشه كه به په‌له سه‌یری ئه‌م لاری بوونانه بكه‌ن. مادده‌ی پێنجه‌م: له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئه‌و یاسایه. مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق