یاسای ژماره‌( 5 )ی ساڵی 2007 یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌(3) ی ساڵی 1998ی یاسای كوژاندنه‌وه‌ و لێك جیاكردنه‌وه‌(إفراز)ی زه‌وی وزار له‌ ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا

ژمارەی یاسا : 5
ساڵی دەرچوون : 2007
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌(1)له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای ژماره‌ (1) ی ساڵی (1992) ی،     هه‌موار كراوو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی رۆژی (16/4/2007) دا بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا. 


یاسای ژماره‌( 5 )ی ساڵی 2007
یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌(3) ی ساڵی 1998ی یاسای
كوژاندنه‌وه‌ و لێك جیاكردنه‌وه‌(إفراز)ی زه‌وی وزار له‌ ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا

مادده‌ی یه‌كه‌م:
بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای كوژاندنه‌وه‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی وزار له‌ناو سنووری شاره‌وانیه‌كانی ژماره‌ (3)ی ساڵی 1998 هه‌موار ده‌كرێ وبه‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ ده‌خۆینرێته‌وه‌:
2- خاوه‌ن مافی ته‌سه‌ڕوفی ئه‌و زه‌وی وزارانه‌ به‌رێژه‌ی (12%) له‌ كۆی رووبه‌ری زه‌وییه‌ كوژێنراوه‌كه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌ ووه‌ك موڵكی سرف به‌ناوی تۆمارده‌كرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
بڕگه‌ی(2)ی مادده‌ی سێیه‌م هه‌موارده‌كرێ وبه‌م جۆره‌ ده‌خۆینرێته‌وه‌:
2- خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه‌ به‌ڕیژه‌ی(20%) له‌ كۆی رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه‌ی كه‌ به‌ناوی شاره‌وانی تۆمار ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی (عه‌ینی) قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌ وئه‌و رووبه‌ره‌ی كه‌ پێی ده‌درێ به‌ جیاكراوه‌ داده‌نرێ به‌شێوه‌یه‌كی وا كه‌ له‌گه‌لأ به‌كارهێنانه‌كانی بڕیاری بۆ دراوه‌ ناكۆك نه‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ی ناو سنووری شاره‌وانی ده‌گرنه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كانیان پله‌ی یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌.
مادده‌ی چواره‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ناكۆك بن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.


 مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

                                                                                   
                                                                                        عدنان موفتی
                                                                             سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
                                                                                       كوردستان- عیراق




- هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ -
بۆ به‌دیهێنانی داد وهاوسه‌نگی له‌ نێوانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خاوه‌ن ته‌سه‌روف وخاوه‌ن زه‌وی وزاری كشتوكاڵی وبه‌رژه‌وه‌ندیی گشتی وبۆ یه‌كخستنـی یاسا وبڕیاره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچووێنرا.