یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 19 مێژووی بڕیار: 1/10/2000 "بـڕیـار" له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره (6)ی رۆژی (1/10/2000) ی‌دا ئه‌نجامی داوه، پشت به حوكمی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992 و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بڕگه (3)ی مادده دووه‌م له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا: یاسای ژماره (5)ی ساڵی 2000 یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژماره (20)ی ساڵی (1993)ی وه‌زاره‌تی یارمه‌تیی مرۆڤایه‌تی وهاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌موار بكرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخوینرێته‌وه: مادده‌ی پێنجه‌م: په‌یكه‌ربه‌ندی (پێكهێنانه‌كانی) وه‌زاره‌ته‌كه له‌مانه پێك دێ: 1. نوسینگه‌ی وه‌زیر. 2. نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زارەت. 3. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ. أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی حسابات (ژمێریاری). ب. به‌ڕێوه‌به‌رێتی ته‌دقیقكردن. ج. به‌ڕێوبه‌رێتی ئیداره وزاتییه. 4. به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی پێوه‌نديیه‌كان : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه ده‌به‌سترێ: أ. به‌ڕێوه‌به‌رێتی رێكخراوه‌كان. ب. به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌نسیق وئاماده‌كردنی پڕۆژه وبه‌دواداچوون. 5. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی سه‌فه‌ركردن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ. 6. به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی نوێنه‌رایه‌تیيه‌كانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم : فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ، به‌مه‌رجێ، له كه‌می زمانی ئينگلیزی به ته‌واوی بزانێ، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌نده‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیان پێوه ده‌به‌سترێ كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان پێ ده‌درێ: أ . ته‌حریری میرات (تحریر التركات). ب. پێڕاگه‌یاندنی (تبلیغ)ی ئه‌وراقی دادگایی. ج. ده‌سه‌ڵاتی هه‌قیانه‌تنووس (دادنووس). د ـ به‌جێ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی جێگرتنه‌وه له پێچانەوەدا (الانابه فی التحقیق). ه ـ جێگرتنه‌وه له سوێندداندا (الانابه في التحلیف). و ـ موخابه‌رەکانی معامه‌له‌ی حاڵوئه‌حواڵی مه‌ده‌نی. ز ـ موخابه‌رەکانی كاروباری كۆنسوڵگه‌ری. 7. به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری یاسایی. مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته كار. مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌و رۆژه‌وه‌ی كه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌خرێته كار. د.رۆژ نوری شاوه‌یس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمانیی كوردستانی عێراق ((هۆكاری پێویست)) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌رك وفرمانی ئه‌م وه‌زاره‌ته له بواری بۆ هه‌نده‌ران سه‌فه‌ركردندا زیاتر بووه، وچه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌فه‌ركردنیش له هه‌رێمه‌كه‌ماندا كراونه‌ته‌وه كه پێویستیان به به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی ئیشه‌كانیان بكات وكاروباریان رێك بخات، وله‌به‌ر ڕوو له زیادبوونی ئه‌و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ش كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا به‌رفراوان بووه، وله گه‌لێ ده‌وڵه‌تانیشدا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌مووی، وامان به‌باش زانی بۆ رێكخستنی كاروباری سه‌رشانخراوی ئه‌و دایه‌رانه كه پێویسته به به‌ڕێوبه‌رییه‌كی گشتییه‌وه ببه‌سترێ، ئه‌م یاسایه‌مان ته‌شریع كرد.