به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق
پشت به حوكمی بڕگه (1)له مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ی ســـــاڵی (1992) هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر خســتنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردســـــتان- عیراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشـــــتنی رۆژی (24/1/2006) بڕیاری دا ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه دابنێت:
یاسای ژماره(1) بۆ ساڵی 2006
یاسای هه‌موار كردنی حه‌وته‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق
ژماره (3) بۆ ساڵی 1992ی هه‌مواركراو
ماده‌ی یه‌كه‌م:
1- ئه‌و به‌ده‌ركردنه‌ی (الاستپناء) له هه‌مواركردنی یه‌كه‌می مادده‌ی چواره‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌مواركراودا هاتووه سه‌باره‌ت به مه‌رجی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
2- مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ت داده‌نرێت به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت.
ماده‌ی دووه‌م:
1- بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌مواركردنی پێنجه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موارده‌كرێت وبه‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ( ئه‌نجومه‌ن به باڵاترین ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌رێم داده‌نرێت و له‌سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان پێك دێت)
2- بڕگه (2) له‌هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: ( سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگرێكی ده‌بێت)
3- بڕگه (3)له هه‌مان مادده هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه:
أ- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كه‌ی بدات.
ب- ب- له‌كاتی ئه‌ماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.
4- بڕگه (2)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه.
5- ( له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پۆستی سه‌رۆكدا جێگره‌كه‌ی كار‌و فه‌رمانی پۆسته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان تا ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكێكی نوێ له ماوه‌ی (15) رۆژو پێكهێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ).
ماده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م له‌یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی به‌سه‌ریدا كراوه هه‌ڵده‌وشێندرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
أ- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته خۆ:-
1- وه‌زاره‌تی ناوخۆ
2- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
3- وه‌زاره‌تی داد
4- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه
5- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه
6- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
7- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
8- وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
9- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی
10- وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوویه‌كان
11- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن
12- وه‌زاره‌تی پلاندانان
13- وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ
14- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
15- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
16- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كان
17- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
18- وه‌زاره‌تی كاره‌با
19- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
20- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
21- وه‌زاره‌تی وه‌رزش ولاوان
22- وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
23- وه‌زاره‌تی بازرگانی
24- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی
25- وه‌زاره‌تی ژینگه
26- وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار
27- وه‌زاره‌تی گه‌یاندن
ب- ده‌كرێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێم بگرێته خۆ.
ماده‌ی چواره‌م:
كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
ماده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ ئه‌حكامی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
ماده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی( وه‌قایعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان ره‌شاد موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستان – عیراق